ئا: سیڤا ئازاد جێنیفێر شره‌یده‌ر لۆرێنس (Jennifer Shrader Lawrence) له‌دایكبووی 15 ئاب ی1990، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكییه. جێنیفێر له ساڵی ٢٠٠٦ه‌وه ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه‌و له چه‌ندین فیلم و زنجیره‌ی ته‌له‌ڤیزیۆنی وه‌كوو «Winter Bone» به‌شدار بووه‌و جێنفه‌ر تائێستا به یه‌كێك له سه‌ركه‌وتووترین خانمه ئه‌كته‌ره‌كان داده‌نرێت، ئه‌ویش به بردنه‌وه‌ی 115 خه‌ڵات و وه پاڵاوتنیش بۆ 117 جار بۆ ئۆسكارو گۆلدن گڵۆب. سه‌ره‌تای ژیان دایكی كه ناوی (Nee Koch) بوو به‌ڕێوبه‌ری كامپێكی مناڵان بوو، باوكیشی كرێكار بووه وه جگه له خوێندن كاری یاریده‌ده‌ری پزیشكی ده‌كرد له كامپه‌كه‌ی دایكی. دوو برای له خۆی گه‌وره‌تری هه‌یه به ناوه‌كانی (Ben و Blaine) له ته‌مه‌نی 14 ساڵیدا بڕیاری دا ده‌ست كات به كاری نواندن، زۆری له دایك و باوكی كرد تا ڕازی ببن كه بچێت بۆ نیویۆرك بۆ دۆزینه‌وه‌ی كه‌سێك كه بتوانێ په‌ره به نواندنه‌كه‌ی بدا و بتوانێ بڕواته ناو هۆڵیووده‌وه. سه‌ره‌تای كاركردن له سه‌ره‌تادا چه‌ندین ڕۆڵی بچووكی له هه‌ندێك فیلم و ئه‌ڵقه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی بینی، به‌ڵام یه‌كه‌م كاری كه رۆڵێكی سه‌ربه‌خۆی هه‌بوو له زنجیره‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی (The Big Engvall Show) بوو كه زنجیره‌یه‌كی كۆمیدیه ڕۆڵی (Lauren Pearson) ده‌بینێ كه گه‌وره‌ترین كچی خێزانه‌كه‌یه‌تی . ئه‌م زنجیره‌یه له سێپته‌مبه‌ر ی 2007 ده‌ستی پێ كردووه‌و تا سێ وه‌رز به‌رده‌وام بوو، وه هه‌موو ئاكته‌ره لاوه‌كانی ئه‌م زنجیره‌یه (به جێنیفه‌ریشه‌وه) توانیان خه‌ڵاتی (باشترین ئاكته‌ری لاو) به‌ده‌ست بێنن، ئه‌مه‌ش به یه‌كه‌مین خه‌ڵاتی جێنیفه‌ر داده‌نرێت. وه دووه‌م كاری جێنیفه‌ریش له ساڵی 2008 دا بوو ئه‌ویش له ڕۆڵێكی ساده‌یا بوو كه ڕۆڵی (Tiffany) ئه‌بینی له فیلمی (Garden Party). وه هه‌روه‌ها له 29 ی سێپته‌مبه‌ری هه‌مان ساڵ بۆ یه‌كه‌مجار توانی ڕۆڵی سه‌ره‌كی بگێڕێت ئه‌ویش به ڕۆڵی (Agnes) له فیلمی (The Poker House) وه توانی خه‌ڵاتێكی تاكه كه‌سی به ده‌ست بێنێ. هه‌ر له ساڵی 2008 توانی له فیلمی (The Burning Plane) به‌ژداری بكات كه له ده‌رهێنانی (Guillermo Arriaga) ـیه كه توانی دیسان خه‌ڵاتێكی تاكه كه‌سی تر به‌ده‌ست بێنێت، له ساڵی 2010 دا توانی دوباره ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی له فیلمی (Winter>s Bone) بێگێڕێت ئه‌ویش له ڕۆڵی (Ree)، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان زۆر به شێوازێكی جوانتر‌و سه‌ركه‌وتووتر له‌وانه‌ی پێشوو، كه ته‌نانه‌ت زۆرێك له میدیاكان پێیان وابوو كه زوڵمێكی زۆر له جێنیفه‌ر كرا كه خه‌ڵاتی ئۆسكاریان پێ نه‌به‌خشی، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه فیلمه‌كه توانی 75 خه‌ڵات به‌رێته‌وه‌و بپاڵێورێت بۆ 95 دانه‌ش. له ساڵی 2011 دا جێنیفه‌ر به‌ژدای كرد له فیلمی (Like Crazy) دوای ئه‌وه‌ش له فیلمی (The Beaver) وه هه‌ر له ساڵی 2011 دا به‌شداری له زنجیره فیلمه‌كانی (X-Men)ـدا بكات بكات ئه‌ویش به به‌ژداریكردنی له فیلمی (X-Men: First Class) له ڕۆڵی (Mystique) كه توانی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره به ده‌ست بێنێ ئه‌ویش به كۆكردنه‌وه‌ی (32,905,371$) له سینه‌ماكانی جیهان وه بڕی پاره‌ی تێچوو بریتی‌بوو له(160,000,000$) ٢٠١٢ تاكو ئێستا ساڵی ٢٠١٢ له‌لایه‌ن زۆربه‌ی خه‌ڵك به باشترین ساڵ له‌ژیانی هونه‌ری جێنیفه‌ر داده‌نرێت، به‌و پێیه‌ی له‌و ساڵه‌دا جێنیفه‌ر ڕۆڵی (Katniss Everdeen) ی بینی له فیلمی (The Hunger Games)دا كه وه‌رگێراوه له پڕ فرۆشترین نۆڤڵ كه له‌لایه‌ن (Suzanne Collins) ه‌وه نوسراوه كه جێنیفه‌ر خۆی یه‌كێك بووه له هاوه‌دارانی نۆڤڵه‌كه، وه كاتێك داوایان لێ كرد كه به‌ژداری له فیلمه‌كه‌یا بكات سێ ڕۆژیان پێ چوو تا ڕازیان كرد، چونكه هه‌میشه ده‌یگوت ئه‌م ڕۆڵه زۆر له من گه‌وره‌تره، وه دوای ئه‌وه جێنفه‌ر داوای كرد كه ماوه‌یه‌كی پێ بده‌ن تاكوو بتوانێ بڕواته ناو ڕاهێنانه‌وه بۆ (تیروكه‌وانی، سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داردا، شه‌ركردن). (The Hunger Games توانی (692.799.255$) به‌ده‌ست بێنێت له سینه‌ماكانی جیهان كه كۆی تێچووی فیلمه‌كه بریتی‌بوو له (78 .000.000$) وه هه‌روه‌ها فیلمه‌كه توانی ببێته یه‌كه‌مین فیلم له بۆكس ئۆفیس كه بتوانێ زیاتر له (350میللیۆن دۆلار) په‌یا بكات كه ڕۆلی سه‌ره‌كی كچێك بیبینێت. هه‌ر له ساڵی 2012 جێنیفه‌ر توانی ڕۆڵی بێوه‌ژنێك ببینێ به ناوی (Tiffany) له فیلمی (Silver Linings Playbook) كه فیلمه‌كه توانی 95 خه‌ڵات به‌رێته‌وه‌و بۆ 122 دانه‌ش پاڵێورا دوای ئه‌و ڕۆڵه گه‌وره‌یه‌ی كه نواندی له‌و فیلمه‌دا جێنفه‌ر خه‌ڵاتی ئۆسكاری بۆ باشترین خانمه ئاكته‌ر له ڕۆڵی سه‌ره‌كی به‌ده‌ستهێنا، له ته‌مه‌نی ته‌نها 22 ساڵی. وه هه‌ر له ساڵی 2012 دا جێنیفه‌ر توانی له یه‌كه‌م فیلمی ترسناك دا سه‌ركه‌وتوو بێت ئه‌ویش له فیلمی (House at The End of The Street) كه كۆی داهاتی فیلمه‌كه بریتی‌بوو له (32. 907. 598$) كه بڕی پاره‌ی تێچوونی بریتی‌بوو (6 .900.000$). له ساڵی 2013 دا جێنیفه‌ر به‌رده‌وام بوو له ڕۆڵی (Katniss Everdeen) ئه‌ویش به به‌رداوام بوون له زنجیره فیلمه‌كانی (The Hunger Games)ـدا به به‌ژداری كردن له به‌شی دووه‌می به‌ناوی (The Hunger Games: Catching Fire) كه توانی سه‌ركه‌وتنێكی زیاتر به‌ده‌ست بێنێ كه زیاتر بوو له‌وه‌ی پێشوو ئه‌ویش به به‌ده‌ست هێنانی (828.577 .645) كه بڕی تێچووی فیلمه‌كه بریتی‌بوو له ( 130.000.000$) . وه هه‌ر له ساڵی 2013 دا توانی به‌ژداری له فیلمی (American Hustle) بكات له ڕۆڵی (Rosalyn) وه دووباره توانی چه‌ندین خه‌ڵاتی تاكه كه‌سی به‌رێته‌وه كه یه‌كێك له‌وانه گۆڵدن گڵۆب بوو وه چه‌ندینی تر بپاڵێورێت كه یه‌كێك له‌وانه بریتی‌بوو له پاڵاوتن بۆ خه‌ڵاتی ئۆسكار بۆ سێهه‌مین ساڵ له‌سه‌ریه‌ك. له ساڵی 2014 دا دوباره به‌ژداری كرده‌وه له زنجیره فیلمه‌كانی (X-Men) ئه‌ویش له به‌شی (X-Men: Days of Future Past) كه توانی (722. 914. 986$) كۆبكاته‌وه ، وه بڕی تێچووی فیلمه‌كه بریتی‌بوو له 200.000.000$ . وه هه‌ر له سالی 2014 ه‌ده‌دا دووباره به‌ژداری له زنجیره فیلمه‌كانی (The Hunger Games) دا كرد ئه‌مجاره‌یان له فیلمی (The Hunger Games: Mockingjay – Part 1). فیلمه‌كه توانی 709,635,885 $ له سینه‌ماكانی جیهاندا به‌ده‌ست بێنێت له ساڵی ٢٠١٥ ـشدا، جێنیفه‌ر به‌ژداری ژماره‌یه‌ك فیلم ده‌كات، له هه‌موویان چاوه‌ڕووان كراوتر، فیلمی (Joy) له‌گه‌ڵ ئاكته‌ران برادڵی كووپه‌ر و ڕۆبه‌رت دینیرۆ دووباره له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ر ده‌یڤد ئۆ. ڕه‌سڵ، كه له ٢٥ ـی دیسێمبه‌ری ٢٠١٥ له سینه‌ماكان نمایش ده‌كرێت. هه‌روه‌ها دوایین به‌ش له زنجیره فیلمه‌كانی (The Hunger Games)، فیلمی (The Hunger Games: Mockingjay – Part 1) كه له ٢٠ـی نۆڤێمبه‌ری ٢٠١٥ له سینه‌ماكان نمایش ده‌كرێت خه‌ڵاته‌كان: جێنفه‌ر تا ئێستا به یه‌كێك له سه‌ركه‌وتو،ترین خانمه ئه‌كته‌ره‌كان داده‌نرێت، ئه‌ویش به بردنه‌وه‌ی 115 خه‌ڵات و وه پاڵاوتنیش بۆ 117 جار بۆ ئۆسكارو گۆلدن گڵۆب. * ساڵی 2011 توانی له فیلمی (winter>s bone) بپاڵێورێت بۆ خه‌ڵاتی ئۆسكارو گۆڵدن گڵۆب بۆ باشترین خانمه ئه‌كته‌ر له ڕۆڵی ( ree ) * ساڵی 2013 توانی ببێته براوه‌ی خه‌ڵاتی ئۆسكار و گۆڵدن گڵۆب بۆ باشترین خانمه ئه‌كته‌ر له فیلمی (silver linings playbook) له ڕۆڵی (tiffany). * ساڵی 2014 توانی بپاڵێورێت بۆ خه‌ڵاتی ئۆسكار و وه توانی خه‌ڵاتی گۆڵدن گڵۆب به‌ده‌ست بێنێت، بۆ رۆڵی (Rosalyn) له فیلمی (American Hustle)
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure