20/2/2018 02:52 PM

رقم لە سیاسەتەئەوە كاری من نییە

دیمەنێکی ڤیدیۆیی باسی ژیان و بەرهەمەكانی گوڵشیفتەی فەراهانی دەكات، كە ئێستا لە فەرەنسا دەژی و سەرقاڵی كاروباری سینەمایە، ئەم خانمە لە تەمەنی پێنج ساڵیدا دەستی كردووە بە خوێندنی مۆسیقا و پیانۆ، لە تەمەنی چواردە ساڵیدا بۆ یەكەمجار لە فیلمی (دارهەرمێ) دا بەشداری كردووە و خەڵاتی باشترین رۆڵی ژن-ی وەرگرتووە، لە بواری مۆسیقادا درێژەی بە خوێندن داوە، بەڵام پاش وەرگرتنی بڕوانامە ژیانی خۆی بۆ سینەما تەرخان كردووە. پاش ئەوەی لەگەڵ چەند ئەكتەرێكی فەرەنسیدا خۆی رووت كردەوە و وێنەكانی بڵاوبوونەوە هەراو هۆریایەكیان لەسەر دروستكرد. خۆی لەم بارەیەوە دەڵێت: كەسانێك سووكایەتییان پێدەكردم و كەسانێك وەڵامیان دەدانەوە و كەسانێك دووبارە سووكایەتییان پێدەكردمەوە. ئەمە ئەو كاتە بوو كە ئەندامانی خێزانەكەم نەیانتوانی داكۆكیم لێ بكەن. باوكم لەوە دەترسا من پشتیوانی خەڵك لە دەست بدەم، چونكە خەڵك بەلای ئەوەوە زۆر گرنگ بوون، هەموو ژیانی خۆی بۆ ئەوە تەرخانكرد كە لە پێناوی خەڵكدا بجەنگێ و هەموو شتێكی كرد بە قوربانی خەڵك، بەڵام پاش یەك دوو مانگ هەستی كرد خەڵك زیاتر رێز لە من دەگرن خۆشحاڵ بوو.
دواجار لە گوڵشیفتە دەپرسن ئەگەر فیلمێكت بێتە بەردەست و دیمەنی ژن و مێردایەتی تێدابێت (واتە دیمەنی سێكسی) قبوڵی دەكەی، دەڵێت: ئەگەر فیلمەكە چیرۆكێكی هەبێت كە پێویسست بێت لەم دنیایەدا بۆ بینەر بگێڕدرێتەوە من بە مێشكێكی رۆشنەوە كارەكە دەكەم.

خاك- ئاژانسەكان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved