به چاودێری د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشه‌نگایه‌كی شێوه‌كاری له زانكۆی جیهان بۆ هونه‌رمه‌ند (هونه‌ر عه‌باس) له‌ژێر ناوی (نیشتمانی من) كرایه‌وه. د.جه‌مال كه‌مال سه‌رپه‌رشتیاری زانكۆ تایبه‌ته‌كان به نوێنه‌رایه‌تی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و به ئاماده‌بوونی د.كاوه شێروانی سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێرو م.فوئاد عه‌لی یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی توێژینه‌وه‌و په‌ره‌پێدان و د.نه‌وزاد باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌میندارانی كه‌مپه‌كانی زانكۆی جیهان و د.ئه‌مجه‌د ده‌لۆ سه‌رۆكی زانكۆی جیهان/هه‌ولێرو ژماره‌یه‌كی زۆر له مامۆستایان و خوێندكاران و هونه‌رمه‌ندان یه‌كه‌مین پێشانگای تایبه‌تی هونه‌رمه‌ند (هونه‌ر عه‌باس) كرایه‌وه. له‌و پێشانگه‌یه‌دا كه رۆژی 20-2-2018 به ناونیشانی (نیشتمانی من) له گه‌له‌ری زانكۆی جیهان/هه‌ولێر كرایه‌وه، هونه‌رمه‌ند له‌ڕێگه‌ی نمایشكردنی (30) تابلۆ گوزارشتی له جوانی كوردستان و ناوچه جیاكان كردبوه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش ئاماده‌بووانی پێشانگاكه سه‌رباری ده‌ستخۆشیكردن له هونه‌رمه‌ند (هونه‌ر عه‌باس) پێشانگاكه‌یان به كارێكی هونه‌ری جوان و تایبه‌ت ئه‌ژماركرد. خاك - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure