د.ئاراس محمد صالح كتێبی(بیره‌وه‌ری پێشمه‌رگه‌یه‌ك) بیره‌وه‌ری پێشمه‌رگه‌یه‌كی گه‌رمیانی و كوڕه هه‌ژارێكه كه هه‌موو كۆڵانه قوڕاویه‌كانی ڕه‌حیماوا ده‌یناسن، كه‌سێك هێمن و ئارام، بێده‌نگ و خاكی، به‌ڵام به‌فراوانی ئاسمان و به‌سه‌نگی چیاكانی كوردستان عاشق، عاشقێك كاتێك عاشقه‌كانی ده‌وروبه‌ری ماڵئاوایی ده‌كه‌ن، ئه‌میش له‌ناخه‌وه ده‌سوتێ، سوتانێك كه‌سه‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌ست به بۆكڕوزی ناخی ده‌كه‌ن، ئه‌م كوڕه هه‌ژاره هه‌ر زوو عاشق بووه، عه‌شقێك بۆ ته‌نیا ساتێك ناتوانێت له‌بیری بكات، ئه‌و عه‌شقه‌ی له ناخیدا ئاگری كردوه‌ته‌وه‌و هه‌موو كات هه‌ستی به ئازار و سوتانی عاشقه‌كانی ده‌وروبه‌ری كردووه. نووسه‌ر هه‌ر زوو بڕیار ده‌دات ڕووداوه‌كان به‌ڕاستگۆیی بنووسێته‌وه، ئه‌و ده‌ڵێت: (نووسینه‌وه‌ی بیره‌وه‌ری تاپۆی به‌رپرسه باڵاكان بوو)(خه‌ریكی خۆ بێ گوناهكردن و تاوانباركردنی لایه‌نه‌كانی تر بوون)(باسی ژیانی پێشمه‌رگه‌ی ساده‌یان نه‌ركردووه)(ئێواره له مزگه‌وت كۆبووینه‌وه بێ ئه‌وه‌ی كه‌سمان نوێژ بكه‌ین)، لێره‌وه نووسه‌ر كۆتا بڕیار ده‌دات وێنه‌كان وه‌ك خۆیان بگێڕێته‌وه، هه‌ر زوو زۆر سه‌ركه‌وتووانه له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌تباته ناو ڕووداوه‌كان‌و تۆش حه‌زده‌كه‌ی هه‌تا كۆتایی بینه‌ری ڕووداوه‌كان بیت. له ناو شه‌وێكی تاریك و ئه‌نگوسته چاوه‌وه ڕووداوه‌كان ده‌ست پێده‌كات، ته‌نها ده‌نگی بیگه‌یه‌نه ده‌بیستی، نه وێنه دیاره‌و نه‌كه‌سیش به‌رپێی خۆی ده‌بینێ، له‌ناو ئه‌و ڕووداوانه‌دا هه‌ست ناكه‌ی كۆمه‌ڵه چه‌كدارێك ڕێگا ده‌كه‌ن، خوێنه‌ر وا هه‌ست ده‌كات كۆمه‌ڵه ئه‌كته‌رێك ده‌یانه‌وێت تۆماری فلیمێك بكه‌ن، فلیمێك پڕ له هه‌ست و وێنه‌ی جوان، كۆمه‌ڵه ئه‌كته‌رێكی عاشق، عه‌شقی شه‌و عه‌شقی ڕێگا و عه‌شقی‌ی هه‌ڵاتنی هه‌زاران خۆر بۆ ڕوناككردنه‌وه‌ی سه‌ر زه‌وی، ئه‌م شه‌وی ئه‌نگوسته چاوه كه‌ی كۆتایی دێت؟ ده‌بێت جارێكی ڕۆژبێته‌وه‌و تێر تێر سه‌یری نیشتمان بكه‌ین؟. ماندووی ڕێگا ته‌واو شه‌كه‌تی كردوون، هه‌ر گه‌یشتینه سه‌ر چیاكه (هه‌موو ڕماینه مل یه‌كتردا) لێره‌دا حه‌زی جگه‌ره كێشان پێش هه‌موو حه‌زه‌كانی تر ده‌كه‌وێت، ڕێبوار ده‌ڵێ: جگه‌ره دووكه‌ڵه‌كه‌ی نه‌بینی هیچ تامێكی نیه، لێره‌دا عاسی ده‌نگی ڕێبوار ده‌ناسێته‌وه، ده‌ڕۆن بۆلای یه‌كتری، چ دنیایه‌كی پاك بوو، پێشمه‌رگه ته‌نها خۆشه‌ویستی یه‌كتری ده‌زانی، ئه‌وكات نیشتمان هی هه‌مووان بوو، به‌شه‌كانی هه‌موان یه‌كسان بوون، ململانێی و مل شكاندن نه‌بوو بۆ پۆست و پاره‌و ده‌سه‌ڵات، ئه‌وكات ژیان ته‌نها عه‌شق بوو، عه‌شقێك هه‌موو به بێده‌نگی ده‌سوتان. گه‌یشتینه ناو (قوڕگی هه‌یبه‌ت سوڵتان) (چیا‌و هه‌ڵه‌ت و په‌ڵه‌ت) (خه‌ریكی شه‌ڕی خۆ كوشتن و خۆ سوككردن بووین) (ئه‌بێ چه‌ند سه‌غڵه‌ت بووبێتن بۆ گه‌وجێتیمان)، (له كه‌له ملێكی سه‌ر شاخه‌وه ئاوابووین به دیوی دۆڵی خه‌له‌كانا) (توله ڕێ و بزنه ڕێ) ئه‌م وشانه ئه‌وه‌نده كوردین بۆنی قوڕه سوره‌ی گه‌رمیان و بارانی سه‌ر په‌ڵه‌یان لێدێت، له هه‌مان كاتدا مێژوویه‌كی داڕزاو ده‌گێڕنه‌وه، مێژوویه‌ك ده‌بێت چه‌ند نه‌وه‌ی تری كورد باجی قورسی بده‌ن، مێژوویه‌ك هه‌موو كات خۆی دووباره ده‌كاته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌ی یاسای گه‌ردوونه‌وه بۆ دواوه ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه له ناو قوڵایی مێژووی ئێمه‌دا (كاكه شێخ و كاكه میر شه‌ڕی یه‌كتریان كرد!)!. شه‌وێك له‌گه‌ڵ بۆنی دایكدا، ئه‌و شه‌وه باوه‌شمان بۆ یه‌ك كرده‌وه، من تێر تێر بۆنی دایكمم كرد، بوومه‌وه به مناڵه‌كه‌ی جاران، ده‌بێت دایكم نه‌عنای بۆ هێنابم؟ پاش كه‌مێك دایكم چوو بۆلای ئه‌و پریاسكه‌ی هێنابووی، زه‌رفێك لوقمی شروبی و كونجی بۆ هێنابووم، ئای كه شه‌وێكی خۆش بوو، من بوومه‌وه به مناڵه‌كه‌ی جاران و له باوه‌شی دایكمدا تێر خه‌وتم؟. جارێكی تری نووسه‌ر عاشق ده‌بێته‌وه‌و، عه‌شقی خونچه، خونچه په‌ریه‌و له ئاسمانه‌وه له‌گه‌ڵ كولوی به‌فرا باریوه، خونچه نایه‌وێت مانگ خه‌جاڵه‌ت بكات و خۆی به هاوشانی ئه‌و نازانێت، ته‌نانه‌ت مانگی مه‌مله‌كه‌تی به‌فریش، له شه‌وێكی ساماڵدا كه تیلماسكی هه‌ورێك به‌ری ئاسمان ده‌گرێت، هه‌موو شت به‌فر دایپۆشیوه چیا‌و دۆڵ و به‌رد و… به‌فر وه‌ك باسك و ڕووی خونچه سپییه، مانگ ئه‌وه‌نده نزمه واده‌زانی بچیته سه‌ربانێك ده‌ستت ده‌گاته مانگی ته‌زیوی مه‌مله‌كه‌تی به‌فر‌و خونچه، چه‌ند ڕۆژێك له‌و دۆڵه گێژ‌و خولماندا به‌ڵام هه‌ر ڕێمان نه‌كه‌ته‌وه گونده‌كه‌ی خونچه؟. مه‌مله‌كه‌تی خۆر، له سه‌ر چیای ده‌ربه‌نده‌وه هه‌موو به‌یانیه‌ك خۆر به نزمی هه‌ڵدێ، ئه‌و ده‌ربه‌نده‌ی سه‌دان جار كورد سه‌نگه‌ری تێدا قایمكردوه، ده‌ربه‌ندی شێخ، له‌و ده‌ربه‌نده‌دا شێخ بریندار‌و دیلكراوه، له‌وێش كورد دوو به‌ره بووه‌و، مه‌خابن هه‌ر ئه‌وان هاوكاری گرتنی شێخ ده‌كه‌ن‌و له په‌نای به‌رده قاره‌ماندا قۆڵبه‌ستی ده‌كه‌ن و بۆ وڵاتی هیندی دوور ده‌خه‌وه، نازانم چ گه‌وجێتیه‌كه، كورد بێ چیا‌و ئاوی كانی و مه‌مله‌كه‌تی به‌فر‌و گونده‌كه‌ی خونچه چۆن ده‌توانێت بژی؟. ڕژێمی دڕنده‌و ڕه‌فتار فاشی ده‌بێت به (میری)، ئه‌و ڕژێمه‌ی ته‌نها كوشتن و زمانی ئاگرو ئاسنی ده‌زانی، ڕژێمێك ئێمه ساڵانێكه شه‌ڕی ده‌كه‌ین و ئه‌و ئێمه ده‌كوژێت و ئێمه‌یش هه‌موو كات له بۆسه‌داین بۆ ئه‌و، به‌ڵام ئێستا بووه به (میری) سیاسه‌ت هه‌موو شته‌كان له شوێنی خۆی ده‌گۆڕێت، ته‌نانه‌ت زمانیش تێك ده‌دات و وێنه‌كان وه‌ك خۆیان وێنا ناكات، ئیتر ده‌بێت به ڕژێم بڵێن: (میری)؟. سه‌ید برایم له شه‌ڕی دابان دوا ماڵئاوایی ده‌كات، سه‌ید برایم به‌رپرسێكی خاكی بوو ڕاستگۆ بوو، خه‌ڵكی سابوروا دوودڵی به ڕوویانه‌وه دیاربوو، ترس و دڵه‌ڕاوكێ، كاكه ئه‌گه‌ر شتێك هه‌یه پێمان بڵێن با ئێمه‌یش ته‌گبیری حاڵی خۆمان بكه‌ین، ده‌بێت چه‌ند ساڵ و سه‌ده بێت كورد ته‌گبیری حاڵی خۆی ده‌كات‌و له په‌لاماری دوژمن خۆی قوتار ده‌كات، چه‌ند سه‌ده‌یه دێهاتی كورد له دڵه‌ڕاوكێدا ده‌ژین؟ ئه‌گه‌ر مێژووی كورد بنوسرایه‌ته‌وه به سه‌دان به‌رگی كتێبی گه‌وره ته‌واو نه‌ده‌بوو!؟ قوڵه پوشینه ده‌بێته قوبڵه پشیله‌و زۆر شتی تر، كابرای چاوساغ وتی: قوڵه پیشله، چی كه پشیله‌مان بینی دانیشین؟ به شاخی هه‌زار به هه‌زاری پیره‌مه‌گروندا سه‌ركه‌وتین، بایه‌كی ساردی ده‌هات هه‌موو شتی به‌له‌رز خستبوو، سه‌ید برایم شه‌هید بوو، ته‌رمه‌كه‌یمان خسته كه‌لۆزێك، شه‌وی دوایی ویستمان ته‌رمه‌كه‌ی له جاده بپه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵام ته‌رمی سه‌ید برایمان به گورگان خوارد دا‌و، پشتیوان كۆچكنه‌خشینه‌یی پای بوو به‌ژێر مژانی عاره‌بانه‌كه‌وه‌و بۆمان ڕزگار نه‌كرا، به‌یانی دوژمن ته‌رمی سه‌ید و پشتیوان كه به‌حاڵ نوزه‌ی تێدا مابوو ده‌گرێت، پشتیوان شه‌هید ده‌كه‌ن‌و ته‌رمه‌كانیان ڕه‌وانه‌ی سلێمانی ده‌كه‌ن. گه‌ڕاینه‌وه بۆ مزگه‌وت دكتۆر حه‌مید هه‌ر ده‌رو ژووری بوو، بۆ ساتێكیش نه‌یده‌توانی له جێگایه‌ك ستار بگرێ، دكتۆر حه‌مید ئارامی لێ‌بڕابوو، ته‌واو حه‌جمانی لێ هه‌ڵگیرابوو، وتم: ئه‌وه چیه دكتۆر ئه‌ڵێی ماخۆلانته؟، چۆن مامخۆلانم نه‌بێ براده‌رانم ناردووه بۆ خوازبێنی (په‌خشان)، له مزگه‌وت چووینه ده‌ره‌وه ئێمه‌یش چووین بۆلای ماڵی حاجی صادق، وتم: دكتۆر له ئێستاوه وابزانه بووه، به‌ڵام منیش له دكتۆر زیاتر په‌له‌م بوو، براده‌ران هاتنه‌وه پێكه‌نینین له‌سه‌ر ڕوویان بوو (شێر بوون)، سه‌ید برایم وتی دكتۆر بڕۆ شتێك بۆ جه‌ماعه‌ت بكڕه، ئه‌وه شه‌وه خه‌ڵه‌ف به ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی گۆرانی بۆ وتین و ئێمه‌یش چه‌پڵه‌مان بی لێده‌داد و بۆمان ده‌سه‌نده‌وه، دكتۆر هه‌رچه‌نده ده‌نگی ناخۆش بوو به‌ڵام ده‌نگی له هه‌موان به‌رزتر بوو، چه‌ند شه‌وێكی خۆش بوو، ده‌بێت ئه‌و شه‌وه دووباره بێته‌وه، خۆزگه وه‌ك مێژووی كورد ڕۆژگار ده‌گه‌ڕایه‌وه‌و ئه‌و شه‌وه‌ی ئێمه‌یش دووباره ده‌بوه‌وه؟!. عه‌شیقێكی سووتاو له مه‌مله‌كه‌تی عه‌شقدا دكتۆر حه‌مید له (چیمه‌ن) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ساحه‌ی تۆپانه‌كه له ماڵی مه‌عشوكه‌یه‌وه نزیك بوو، هه‌موو كات حه‌زی ده‌كرد له‌وێ تۆپان بكه‌ین و قه‌ت له‌وه خۆش نه‌ده‌بوو تۆپان نه‌كرێت، هه‌ر ده‌ستامان به تۆپان ده‌كرد مه‌عشوقه‌كه‌ی دكتۆر به به‌ژن‌و باڵا شۆخ‌و شه‌نگه‌یه‌كه‌وه ده‌گه‌یشته سه‌ربان و له پێشمه‌رگه مه‌عشوكه‌ی ده‌ڕوانی، له شه‌وێكی تاریكدا به چیادا هه‌ڵزنین، دكتۆر حه‌مید خۆشه‌ویسته‌كه‌ی جێهێشتووه، به‌ڵام هه‌ر دڵی لای ئه‌وه، به‌ناچاری بۆ سه‌ر چیاكه مل ئه‌نێ، مه‌خابن له‌گه‌ڵ زرمه‌ی ئاڕبیجی‌و هاڕه‌ی ده‌ستڕێژی گوله‌دا دڵی عاشقكه‌كان ده‌بێته نیشانه، ئاه چ ساته‌وه‌ختێكی ناخۆشه، ڕه‌نگه له هه‌ردوولای ده‌سته‌ی شه‌ڕكه‌ر سه‌دان عاشقی وه‌ك دكتۆر حه‌میدی تێدا بێت، باشه مرۆڤه بۆ هه‌موو زه‌وی و پۆست و پاره‌كان به یه‌كسانی دابه‌ش ناكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی عاشقه‌كان نه‌كوژێن، بۆ ئه‌وه‌ی دكتۆر حه‌مید ماڵاوایی له خۆشه‌یسته‌كه‌ی كۆرپه‌ی نه‌كات؟!. هه‌واڵی مه‌رگی دكتۆر حه‌مید هه‌موانی تاساند، كه‌س بڕوای نه‌ده‌كرد، هه‌موو پرسیاریان ده‌كرد دكتۆر حه‌مید شه‌هید بووه؟! ته‌رمی دكتۆر حه‌مید ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌مله‌كه‌تی عه‌شق، كاتێك هه‌واڵی مه‌رگی دكتۆر ده‌گاته خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له ناخه‌وه ده‌هه‌ژێت، بڕوا ناكات ئه‌و عاشقه گه‌وره‌یه ته‌سلیمی مه‌رگ بێت، بۆیه چه‌ند جارێك پرسیار ده‌كات، دكتۆر شه‌هید بووه؟، كاتێك دڵنیا ده‌بێت دكتۆر ڕێگه‌ی سه‌فه‌ری هه‌تاهه‌تایی گرتوه‌ته‌به‌ر، ئه‌ویش بڕیار ده‌دات هاوڕێی سه‌فه‌ری خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بێت و له‌گه‌ڵ كۆرپه‌كه‌یدا ملی سه‌فه‌ری هه‌تاهه‌تایی بۆلای دكتۆر حه‌مید ده‌گرنه‌به‌ر، له‌وێدا مه‌م‌وزینی سه‌رده‌م دووباره ده‌بێته‌وه‌و له‌و ڕۆژه به‌دواوه ئه‌و ناوچه ناوده‌نرێت مه‌مله‌كه‌تی عه‌شقێكی سوتاو؟!. هه‌موو جارێك دایكم ده‌هات پرسیاری (س) لێده‌كرد، ده‌یووت گه‌وره بووه‌و زۆر جوانیشه، ده‌مزانی زۆر جوانه، جارێك پرسیاری (س) له دایكم كرد، وتی شووی كرد؟!! ه هه‌واڵی شووكردنی خۆشه‌ویسته‌كه‌م بیست شڵه‌ژام، چه‌ند هه‌وڵێكی قورس و ناخ هه‌ژێن بوو، ویستم داڕوخانی خۆم له دایك بشارمه‌وه، كه‌وتمه پرسیار كرد، به‌ڵام ته‌واو جڵه‌وی له ده‌ستدابوو، نه‌شم ده‌ویست واخۆم پشانبده‌م كه ته‌واو تووشی هه‌رس بووم، به‌ڵام دوكه‌ڵ له ناخم هه‌ڵده‌ساو هه‌ستم به سووتان و قرچه‌قرچه هه‌ناوم ده‌كرد، چ دنیایه‌كه هه‌موو جۆره مرۆڤێكی تێدایه، په‌خشان له‌به‌رامبه‌ر مه‌رگی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی مه‌رگ هه‌ڵده‌بژێرێت، به‌ڵام (س) بێ په‌روا شوو ده‌كات، بێ ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ئاگاداربێت، چه‌ند هه‌واڵێكی ناخۆش بوو، خۆزگه دایكم ئه‌و هه‌وڵه‌ی پێ نه‌ئه‌دام، چونكه هه‌موو كات به بینینی دایكم بیرم ده‌كه‌وێته‌وه‌و له ناخه‌وه ئازارم پێده‌گات. شاڵاوی مه‌رگ و ئه‌نفالی به‌عس كه‌ڵپه‌ی له هه‌موو بسته خاكێك گیر ده‌كات، هه‌موو خه‌ڵك پرسیاری ده‌نگ و باسیان ده‌كرد، هه‌موان ده‌یانزانی بارودۆخه‌كه خراپه، به‌ڵام ئه‌یانویست بڕوا به خۆریان نه‌كه‌ن، ئه‌رێ ده‌نگوباسی تازه چیه؟ چه‌ڕه دوكه‌ڵی گونده‌كانی ده‌وروبه‌ر به‌رز ده‌بوونه‌وه، له ناو قوڵایی شه‌وێكی تاریكدا به‌ره‌و چیای خاڵخاڵان ڕۆیشتین، كه‌س نه‌یده‌زانی بۆ كوێ ده‌ڕوات ئه‌نجامی چی ده‌بێت، لوله‌كانی چیای خاڵخاڵان پڕبوو له خه‌ڵك، كه‌ڵپه‌ی به‌عس ده‌می بۆ مه‌رگی هه‌زاران ژن و مناڵ كردبووه، ڕۆژانێك له‌و لولانه‌دا ماینه‌وه، به‌ڵام بارودۆخ هه‌ر خراپتر ده‌بوو، له‌ناو قوڵایی شه‌وێكی تاریكدا ملی ڕێگامان گرت بێ ئه‌وه‌ی بزانین بۆ كوێ ده‌ڕۆین، چ ڕۆژانێكی سه‌خت بوو، كه چووینه ناو چه‌م و ئاوه‌كه شوێنێكی خۆش بوو، ژنان گه‌ڵامێویان بینی وتیان دۆڵمه ده‌كه‌ین، ئێمه‌یش بڵاوه‌مان لێ‌كرد، قریوه‌ی ژنه‌كان و قسه‌و پێكه‌نینیان له‌و شوێنه خۆشه‌دا وایان ده‌زانی سه‌یرانه گه‌شته، له بیریان چووبوو به‌عس ده‌می بۆ كردونه‌ته‌وه‌و مه‌رگ چاوه‌ڕێیانه، دۆڵمه‌یه‌كی خۆشیان كرد‌و خواردمان. دوای چه‌ند ڕۆژێك ژن و مناڵه‌كانمان ده‌رباز كرد، پاشان باوكیشم ماڵئاوایی لێكردین، ئێمه‌یش ملی ڕێگام گرت، ڕێگایه‌ك سه‌ره‌تاكه‌ی دیاربوو، به‌ڵام نه‌مان ده‌زانی كۆتاییه‌كه‌ی بۆ كوێ ده‌چێت، وڵات هه‌مووی سوتاوه‌و وێرانكراوه، له دۆڵی بالیسان و خۆشناوه‌تی یه‌ك ده‌گرینه‌وه، له‌وێ باوكم دێته‌وه بۆ سۆراخمان و ده‌ماندۆزێته‌وه، كوڕم ژن بێنه، ژنی چی بۆ ته‌نها هیوایه‌ك ماوه بۆ ژیان؟! له كۆتاییدا منیش به ناچاری به‌ڵێم كرد، دوای چه‌ند ڕۆژێك ماڵی بوكه‌خان و ماڵی باوكم هاتن، ئیشوكاری ژنهێنان كۆتایی هات، من بووكه‌خانم سوار هێسترێك كرد‌و سوار ملی ڕێگا بووین، ڕێگایه‌ك سه‌ره‌تاو ده‌ستپێكردنی به ده‌ست خۆمان بوو، به‌ڵام نه‌مانده‌زانی كۆتاییه‌كه‌ی بۆ كوێ ده‌چێت‌و كه‌ی كۆتایی دێت، له لێواری مه‌رگ و له ماڵئاوایی له نیشتمانی سوتاو، من بوكه‌خان ته‌حه‌دای بێهیوایمان كرد‌و سه‌ره‌تای ژیانێكی ترمان ده‌ست پێكردو ته‌سلیم به مه‌رگ و بێهیوای نه‌بووین…..؟!.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure