27/2/2018 03:30 PM

سیمینارێك لەسەر (ئیكۆڵۆژیا لەدەقی شیعریدا)


لەچوارچێوەی چالاكییەكانی بەشی زمانی عەرەبی، كۆلێژی زمان، زانكۆی سلێمانی،ڕۆژی دوو شەممە ڕێكەوتی 19/2/   2018، هەردوو ڕەخنەگر وئەكادیمی پ.د.زاهیر لەتیف كەریم وپ.د.نیان نەوشیروان فوئاد مەستی سیمینارێكی زانستیان بەزمانی عەرەبی ئەنجامدا بەنێوی "ایكولوجیا فی النص الشعری – ئیكۆڵۆژیا لەدەقی شیعریدا –".

سەرەتا ئاماژە درا بەوەی كەئیكۆڵۆژیا بەمانای زانستی ژینگە دێت كەهەر سێ بوونەوەرەكە ،مرۆڤ وئاژەڵ وڕووەك، لەخۆ دەگرێت.زانستی ئیكۆڵۆژیاش لەبنەڕەتدا دەچێتە بواری زانستە بایۆڵۆژییەكان لەكاتێكدا ئەم زانستە جەخت لەسەر گرنگی ژینگە وپێكهاتەكانی دەكات.لەهەمان كاتیشدا،پارێزگاریشیان لێ دەكات.هەر لەبەر ئەمەشە ئیكۆڵۆژیا بریتیە لەپەیوەندی جێگەیی وسۆسیۆڵۆژی وسایكۆڵۆژییەكان كەخودی بكەری بەئەزموون بەكاری پەیوەندییەكە هەڵدەستێت     .یەكەم كەس كەزاراوەی ئیكۆڵۆژیای بەكارهێناوە گەورە زانای بایۆڵۆژی ئەڵمانی ئێرنست هایكل لەكتێبە بەنرخە بەناوبانگەكەی بەنێوی"مێژووی دروستبوون -1876".ئەم زاراوەیە لەلای ئەم زانیایە بۆ دوو مەبەست هاتووە،یەكەمیان،لێكۆڵینەوە لەبونیادی بوونەوەرەكان ئەویش لەڕوانگەی بازنە فیزیكییەكانەوە كەدەتوانێت خۆڕسكانە یاسایەك بخوڵقێنێت.دوهەمیان،گونجاندنی بوونەوەرەكان لەگەڵ ژینگەی خۆیاندا بەوپێیەی لەنێوانیاندا بەشێوەیەكی خۆڕسكی كاریگەرییەكان دروست دەبێت.دواتریش ئەنجامێك لەبۆچوون دەخوڵقێنێت كەدەكرێت هەموو بوونەوەرەكان سوودی لێ ببینن.

دواتر گەورە زانا مایكڵ زیمرمان گەیشتۆتە ئەو ئەنجامەی كەلێكچوونێك لەنێوان بوونەوەرەكاندا هەبێت بەتایبەتی لەڕووی پێكهاتەیی وكارنامەیی وڕەفتارییەوە.هەر ئەمەش وایكردووە كەهەردوو ڕەخنەگر وپێشكەشكاران ناوەڕۆكی سیمنارەكەیان دابەش بكەن بەسەر سێ جەمسەری سەرەكیدا ئەوانیش جەمسەری پێكهاتەیی وجەمسەری كارنامەیی وجەمسەری ڕەفتاری.هەر لەنێو سیمینارەكەدا، وەك كردارێكی پراكتیكی، ئاماژە درا بەنموونە شیعرییەكانی نازك الملائكە وامل دنقل ولەتیف هەڵمەت.لەكۆتایی سیمینارەكەشدا ئامادەبووان لەمامۆستایان پرسیاری خۆیان كرد وبابەتەكەش بەوپێیەی بۆ یەكەم جار بوو بێتە نێو بواری ئەدەبیات وشیعرەوە ئەوا ڕێژەی پرسیارەكان لەلایەكەوە فراوان بوو .لەلایەكی تریشەوە پرسیاری تریشی بەدوای خۆیدا هێنا بەتایبەتی لەڕوانگەی فەلسەفە وئاینەوە.
خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved