ئا : ئازاد مه‌عروف – ١ – ئه‌ركی هونه‌ر ئه‌ركی هونه‌ر جیاكردنه‌وه‌ی ناشرینییه له جوانی ، ده‌رخستنی ناهه‌موارییه‌كانه بۆ چاره‌سه‌رو ئاوه‌دانی ،له‌هه‌مانكات ئه‌ركی ووتاربێژ جگه له ڕاستی هیچی ترنییه بۆیه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت گه‌وهه‌ری هونه‌ری مۆسیقا له هه‌موو ڕووه‌كانی وه‌ك {پراكتیك ،تیۆر،ده‌رونزانی ،زمانه‌وانی ،فه‌لسه‌فی ،مێژوویی} بناسین له بنچینه‌ی خه‌سڵه‌تی مۆركی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان تێگه‌یشتنی گشتیمان هه‌بێت و به‌گوێگرتن له كاڵچه‌ری هونه‌ری مۆسیقای دێرین و نوێیان چێژ وه‌ربگرین به‌ووردی زانیاریمان له‌سه‌ر نوسراوه هونه‌ریه‌كانیان هه‌بێت كه شان به‌شانی لایه‌نی پراكتیك له هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌كدا ده‌ڕوات ، له‌م تێڕوانینه قوڵه‌وه ده‌توانین سه‌رنجێكی باشی نێو مێژووی مۆسیقای جیهانیمان هه‌بێت به‌نوسینه مێژووییه‌كان ڕۆ بچینه خوارێ و دوای نه‌خه‌ین له هه‌مانكات ئه‌و سه‌رنج و تێبینی و ڕووداوه هونه‌ریانه‌ش كه‌له‌سه‌رده‌می خۆمان ڕووده‌دات و باس له هونه‌ری ڕابردووی كه‌سایه‌تیه هونه‌ریه‌كان ده‌كات به‌هه‌ند وه‌ربگرین كه‌به‌شێوه‌یه‌كی تازه‌و زیندو به‌ده‌رده‌كه‌وێت ، ده‌گه‌ینه ئه‌و بڕوایه‌ی كه كه‌سایه‌تی لێپرسراو نه‌ك ته‌نها له هونه‌ری مۆسیقا به‌ڵكوو ته‌نانه‌ت له هه‌موو به‌شه‌كانی هونه‌ر به‌گشتی پێویسته خاوه‌ن ئاگاهی بێت ،چونكه خاسییه‌تی زۆرانێك له هونه‌رمه‌ند ئه‌وهایه له‌به‌رئه‌وه‌ی له پیشه‌كه‌ی خۆیدا شاره‌زایه واهه‌ست ده‌كات له هه‌موو بوارێكدا دانا‌و زانایه كه‌ئه‌مه چه‌شنێكه له‌وه‌ستان له بۆ چوارده‌ور هه‌میشه له مێژووشدا بووه به هۆكاری سته‌م له‌خودی هونه‌رمه‌ند خۆی ، ئه‌گه‌رچی هونه‌رمه‌ند له چه‌شتنی سزاكان وه‌ك سته‌م كه لێی ده‌كرێت گه‌لێك ئازا‌و بوێره‌و ئه‌وه‌ی له‌یاده كه‌ئازادی دربڕین و بۆچونی كاره هونه‌ریه‌كانی ژیان یان مه‌رگی پێده‌به‌خشێت ، به‌هه‌ند وه‌رگرتنی كه‌سایه‌تییه هونه‌ریه‌كان كه‌باس له‌مڕۆو ڕابردوو ده‌كات به‌ده‌ر له گوتنی هه‌ڵه‌تو په‌ڵه‌ت گوتنێكی به‌سودی پڕله ڕووداوی مێژوویین ،له هه‌موو بونێكداپێوسته له سه‌ر لێكۆلیاری هونه‌ری خۆی له‌بیری ماتریاڵی یه‌كجه‌مسه‌ری نێو جیاوازی ئاسته ئابوریه‌كان و ململانێكانیان ڕزگار بكات هه‌روه‌كوو چۆن پێویسته له‌سه‌ریشی له ته‌نگه‌شه‌ی ڕه‌وشتی نێوان حه‌راڵ و حه‌رامی ئه‌ندێشه‌ی ئاسمانی به‌ده‌ر له‌سه‌ر زه‌وی به‌دووربێت تابتوانێت یه‌كجه‌مسه‌ری بیر‌و تێڕوانین له ده‌روونیدا بسڕێته‌وه و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی هه‌بێت به‌و پێیه‌ی كه هونه‌ر ڕه‌نگدانه‌وه‌ی مێژوویه‌كی پاك و بێگه‌ردی هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه به‌گشتی و نه‌ته‌وه‌كه‌ی به‌تایبه‌تی وه‌به‌بێ جیاوازی . ئه‌مه كه چه‌شنێكه له بوێری له هونه‌رمه‌ندی به‌توانا به جۆرێكه كه هونه‌رمه‌ند ته‌نها له‌وشته ده‌ترسێت كه‌ده‌زانێت بۆ كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی زیانبه‌خشه وه‌ك كه‌مته‌رخه‌می له‌یاساكان و سه‌رپێچی له‌فه‌رمانی شتێك كه‌له خۆی داناتر بێت ئیتر ئه‌و شته مرۆڤ بێت یان خودی فه‌لسه‌فه‌یه‌كی تایبه‌ت. واته هونه‌رمه‌ند له شتێك ناترسێت كه ده‌زانێت بۆ مرۆڤ زیانبه‌خشه یان سوودمه‌نده و به‌ڵام ئه‌و كه‌مته‌رخه‌مه‌و لێی هه‌ڵدێت. هونه‌رمه‌ند ئه‌وه‌نییه كه‌له به‌ر خۆشحاڵ كردنی ئه‌م و ئه‌و چاوپۆشی له‌یاساكانی كۆمه‌ڵگه‌بكات و كاری باشی هونه‌ركه‌ی ناشرین بۆمه‌به‌ستێكی تر نیشان بدات له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی، بازاڕیانه وت‌و ویژ بكات و بگره بیریش بكاته‌وه. ڕه‌واتره ئه‌گه‌ر لێكۆلێار پله‌یه‌كی ئاستی به‌رزی فه‌رمانی ده‌وڵه‌تیشی هه‌بوو وه‌ك كه‌سایه‌تی خودی خۆی بازاریانه خۆتێهه‌ڵ قورتاندنی نه‌بێت به‌ڵكو بۆ ئه‌نجامی كاره‌كه‌ی كه‌سایه‌تیه‌كی خۆماڵی بێت به‌زمانێكی ڕاست و دروستی ڕیالیستیانه شیكردنه‌وه‌كانی بگه‌یه‌نێت ، واته بۆچونه هونه‌ریه‌كانی به‌زمانێكی پاراو هه‌ڵبسه‌نگێنێت وه هاوسه‌نگ ییه‌كی تیوری و پراكتیكی تیادا بێت نه‌ك تیورییه‌كی ڕووت و ته‌نهاو به‌س ،یان بازاڕییه‌كی ئه‌وپه‌ڕی ڕه‌ها. هونه‌رمه‌ند له‌م په‌راوانه‌دا زۆر به‌توانایه به‌وپێیه‌ی كاتێك به‌ره‌و ڕووی به‌رهه‌مێكی هونه‌ری ده‌بێته‌وه بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندن ده‌توانێت پێشبینی ئاینده‌ش بكات به‌ئاگایه له هه‌ندێ گرژی و ئاڵۆزی نێو په‌یوه‌ندی هونه‌ری كه په‌یوه‌ندی خۆماڵی نین ، چونكه زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی كه‌له بواری هونه‌ر كارده‌كه‌ن یه‌كجه‌مسه‌ری ماتریاڵن ده‌ره‌كیانه له هه‌مانكات یه‌كجه‌مسه‌ری ئایدیالیست ،چه‌نده خۆیان به هۆشیار بزانن ناتوانن به‌بنه‌مای ڕه‌وشتی دڵخۆش نه‌بن ، بۆیه بوونی كه‌سایه‌تی خۆماڵی له‌گه‌ڵیان ئه‌گه‌رچی جۆرێك له دوالیزمی ده‌گه‌یه‌نێت به‌ڵام ڕه‌واتره چونكه ئه‌م مرۆڤه ماتریاڵه یان ئایدیالیسته یه‌ك جه‌مسه‌رانه بۆیه به‌بنه‌مای ڕه‌وشتی خۆیان دڵخۆش ده‌كه‌ن وه‌ك دیبلۆماسییه‌ت یان پرێنسپڵی {مه‌بدأ}بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن هه‌ڵدان دژی بێبه‌شیه‌كه‌یان تێهه‌ڵبێننه‌وه ئه‌گه‌ر چی ئه‌مه واده‌كات هه‌ر له نێو ئه‌و بازنه ته‌نگه‌ی خۆیاندا بمێننه‌وه،ئه‌مه‌پێچه‌وانه‌ی خه‌سڵه‌تی پڕله تێكۆشانی هونه‌رمه‌نده كه واڵاترین و ئه‌نجام به‌خشترین ڕه‌وشی كار‌و بیركردنه‌وه‌ی له‌وه‌دایه كه ده‌می مرۆڤانی تر نابه ستێت ،به‌ڵكو هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات خۆی باشتر‌و ژیرتر بكات، ئه‌م هه‌وڵدانه گه‌یشته ئاستێك كه ڕۆشنفكرانی سه‌رده‌می كۆنی گریكی گه‌یانده ئه‌و بڕوایه‌ی كه هونه‌رمه‌ند به په‌روه‌رده‌كارێكی زانا تێبڕوانن وه به‌ناوی سوفستایی {Sophist}بانگیان ده‌كردن كه ئه‌م ووشه‌یه له بنه‌ڕه‌تداو له زمانی یونانیدا به واتای مامۆستا‌و هونه‌رمه‌ند دێت ،وه‌له مێژووی فه‌لسه‌فه‌دا ئه‌مجۆره له هونه‌رمه‌ند جیاكرانه‌وه له سۆفستائیه لاسایی كه‌ره‌وه‌كان كه واتای دووڕووی و دڕندانه‌یان ده‌گه‌یاند له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان. زۆر له لێكۆلێنه‌وه‌كان وه‌ك سۆفستائیانه‌ی دڕنده‌دارو به‌رژه‌وه‌ندیدار كه جیاوازی له‌گه‌ڵ خودی سه‌رده‌می نوسه‌ره‌كه‌دا ده‌كات باسی یه‌ك سه‌رده‌می تاك و ته‌نیا ده‌كات هه‌رئه‌وه‌نده‌یه كه بڵێین نوسه‌ر به‌قسه‌كردن ناچار ده‌كات كه‌سه‌رقاڵ بێت بۆئه‌وه‌ی خۆی لێوون نه‌بێت چونكه مێژووی گریك زۆر سه‌رسامی مان ده‌داتێ وه ده‌بێته بنه‌مای خوێندنه‌وه‌كانمان،كاتێك هۆشیاریمان ده‌داتێ له‌ومه‌ترسیانه‌ی كه به‌سه‌ریان هاتووه یان چۆن كڕنووش بۆ خوداكانیان ده‌به‌ن {زیوس ،مینروا} وه‌له‌ساڵیادی قاره‌مانیه‌تی پلانه‌دا چه‌ند ڕه‌نج و ماندوبوون له ڕێ‌و ڕسمی قوربایه‌كانی خۆیاندا ده‌كێشن ،به‌ڵام ئاسته‌مه ئه‌و حاڵه‌ته‌ی ئه‌وان هه‌ستی پێده‌كه‌ن ئێمه‌ش هه‌مانبێت . واته كه‌موو كوڕی له كاره‌كاندا په‌یوه‌ندی به‌دۆخ و هه‌لومه‌رجه‌وه هه‌یه ،وه‌ك چۆن مرۆڤ ناتوانێت بچێته نێو هه‌ستی گیاندا‌رێك ئه‌گه‌رچی زانیارییه‌كی باشیشی له‌سه‌ر خودی ئه‌وگیانداره هه‌بێت ،مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه باشتره هه‌ستی هاوده‌ردی خوێنه‌ر نه‌شێوێنرێت به‌لایه‌نی كه‌م به وێنایه‌كی زیندوو بتوانرێت له زه‌ینی خوێنه‌ر تۆماربكرێت یان شوێن و كات و ڕووداوه‌كان به‌ڕووی ئاشكرا بكرێت ،ڕووناكی هۆشیاری له‌بیری خوێنه‌ر دروستبێت، هیگڵ واته‌نی هه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌كی پۆلینكراو كه نوسه‌ر{هونه‌رمه‌ند} وێنای ده‌كات ده‌بێت له ڕووی خه‌سڵه‌ت له‌سه‌رده‌مانی خۆی هه‌ڵبهێنجرێت.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure