3/3/2018 10:28 AM

پێشبینییەکان تێدەپەرێنێت

فیلمی «Black Panther» کەھەردوو کۆمپانیای دیزنی و مارڤڵ بەرھەمیانھێناوە نزیک دەبێتەوە لەداھاتی ٢٣٥ ملیۆن دۆلار لەمیانی پشووی کۆتایی ھەفتەدا کەلە٤٠٢٠ سینەمادا لەئەمریکا نمایش کراوە.
فیلمەکە لەپاڵەوانێتی (چادویک بوزمان) و دەرھێنانی (ریان کوگلەر)ە و پێشبینی دەکرا ئەم فیلمەی کە ٢٠٠ ملیۆن دۆلار تێچوەکەیەتی بڕی (١٠٠ بۆ ١٢٠) ملیۆن دۆلار پەیدا بکات، بەڵام دەرکەوتوە ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکردوە.
بۆ شەوی پێنج شەمە ٢٥.٢ ملیۆن دۆلاری پەیداکردووە و لەوکاتەشەوە بەردەوامە لەکۆکردنەوەی داھاتی زیاتر بەجۆرێک دیزنی پێی وایە تا کۆتایی ھەفتە ٢١٨ ملیۆن دۆلار کۆدەکاتەوە، ئەمەش باشترینە لەمێژووی پیشەسازی فیلمسازیدا کەرۆژانە ٦٠.١ ملیۆن دۆلار پەیدا دەکات بەجیاوازییەکی کەم لەگەڵ فیلمی (زە فۆرس ئۆبکنز) لەفیلمی ستاروۆرز کە رۆژانە ٦٠.٦ ملیۆن دۆلاری پەیدا دەکرد.

خاك







زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved