7/3/2018 02:43 PM

هەموو شەوێک وەرە بۆ لام



لەدووتوێی 308 لاپەڕەدا کتێبی هەموو شەوێک وەرە بۆ لام کەوتە بەردەستی خوێنەرانی.ئەم کتێبە هەڵبژاردەیەکە لەشیعری جیهانیی و ئازاد بەرزنجی کردویەتی بەکوردی و یەکێکی ترە لەبڵاوکراوەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم.
لەپێشەکی کتێبەکەدا هاتووە: لەسەرەتاکانی ژیانی ئەدەبیمەوە خوێندنەوەی شیعرو دیوانە شیعرییەکان، یەکێک بووە لەخولیا سەرەکییەکانم، ئەم خولیایەش تاهاتووە گەشەی سەندووەو گەر ناوبەناوێک لەخوێندنەوەی شیعر دابڕابم ئەوا سەرەنجام هەر گەڕاومەتەوە سەری و هەستمکردووە پێداویستییەکە ناتوانم دەستبەرداری بم. یان هەروەکو شاعیرو شانۆ نووسی گەورەی فەرەنسی ژان کۆکتۆ دەڵێت: شیعر پێداویستییەکە، بەڵام بریا دەمزانی بۆ؟. لەڕاستیدا من وایدەبینم کە شیعر مۆسیقایەکە بەڵام بەوشە دەنووسرێتەوە.

خاك





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved