پەیمانگایەکی ئەمریکی دەڵێت، هەواڵە ساختەکان بە ڕێژەی لە %٧٠ زووتر بڵاو دەبنەوە بەراورد بە هەواڵە ڕاستەکان. پەیمانگای ماساچوسێتس بۆ تەکنەلۆژیا لە ئەمریکا، توێژینەوەکەی لەسەر تویتەر ئەنجامداوە، و پشتی بە ملیۆنان تویت بەستووە کە لە ساڵانی نێوان ٢٠٠٦ بۆ ٢٠١٧ بڵاوکراونەتەوە، ئەو هەواڵانەی کە ساختەن زۆر بە خێرایی بڵاوبوونەتەوە بەراورد بە ڕاستییەکان. توێژینەوەکە بۆیدەرکەوتووە، ئەو هەواڵە ساختانەی کە پەیوەندییان بە تیرۆر، کارەساتە سروشتییەکان، زانست، ئەفسانەی شارستانی و زانیاری ئابوورییەوە هەبووە بەشێوەیەکی خێرا بڵاوبوونەتەوە. لەو بارەیەوە شاون دۆریس شارەزای کاروباری کۆمەڵایەتی دەڵێت، هۆکاری بڵاوبوونەوەی هەواڵی ساختەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە بەرنامەی سۆفتوێری (بۆت) لە ئینتەرنێت شێوازی ڕاستی هەواڵەکان دەشێوێنن کە دەگەنە خەڵک.
خاك- ئاژانسەكان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure