زانای ناسراوی بواری فیزیا، ستیڤن هاوكینگ، كه لێكۆڵه‌ر بوو له بواری گه‌ردوونیدا له ته‌مه‌نی 76 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد. ئاژانسی رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ 14-3-2018 بڵاویكرده‌وه ستیڤن هاوكینگ زانای ناسراوی بواری فیزیا كۆچی دوایی كردووه، له‌پاش خۆی چه‌ندین كتێب و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی جێهێشتووه، ده‌رباره‌ی زانستی گه‌ردوون. به‌ناوبانگترین په‌رتوكی هاوكینگ "كورته‌یه‌ك له مێژووی كات"ه، خه‌ڵكی به‌گرنگییه‌وه وه‌سفی ده‌كه‌ن. خاك - رۆیته‌رز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure