سابیر ره‌شید رۆماننووس و چیرۆكنووس و لێكۆڵه‌ر ناوێكی دیاره له نێوه‌ندی ئه‌ده‌بی كوردی و خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌مه له‌ژانری چیرۆك و رۆمان تا ده‌گاته لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی، دواین به‌رهه‌می نووسه‌ر رۆمانی شیری مووسایه و چه‌ند به‌رهه‌مێكی پێشتر بڵاوكردووه‌ته‌وه و به‌رهه‌مێكیشی له‌ژێر چاپدایه كه تایبه‌ته به چیرۆكنووسی جوانه مه‌رگ له‌تیف حامید. شیری مووسا له‌بڵاوكراوه‌كانی به‌ڕێوبه‌رێتی گشتی راگه‌یاندن وچاپ و بڵاوكردنه‌وه‌یه 190 لاپه‌ڕه‌یه. ئه‌م رۆمانه خه‌یاڵی خوێنه‌ر ده‌باته‌وه بۆ رابردووی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه و گێڕانه‌وه‌كان له‌زاری نووسه‌ر و هاوكات له زاری ئیسحاقی كاره‌كته‌ری رۆمانه‌كه‌وه، نووسه‌ر به‌جۆرێك كاری تێدا كردووه كه خودی خۆشی بووه به كاره‌كته‌رێكی به‌رهه‌مه‌كه و ته‌واوی روداوه‌كان كه له ئۆتێل رۆیاڵ له عه‌ممانه‌وه ده‌ست پێده‌كه‌ن، له‌عه‌ممانه‌وه بۆ كوردستان، له ئێستاوه بۆ رابردوویه‌كی تاڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه و له‌ڕێگای گێڕانه‌وه‌ی ئیسحاقه‌وه چیرۆكی تراژیدیای ده‌ركردن و ره‌وكردنی جووله‌كه‌كانی كوردستان ده‌ست پێده‌كات، ده‌ستپێكردنی ئه‌م روداوانه له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئسحاقه‌وه بۆ هه‌ولێر. ئیسحاق دوای گه‌ڕانه‌وه بۆ ئیسرائیل جارێكی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نێو چیرۆكی رابردووی خۆی و ژیان له هه‌رێمی كوردستان وه‌ك جووله‌كه‌یه‌كی كورد. لێره‌وه باسی رۆمانه‌كه ده‌چێته سه‌ر بابه‌تی ژیان و به‌سه‌رهاتی جووله‌كه‌كانی كوردستان و هاوكات باسی ره‌وشی ئه‌و رۆژگاره‌ش ده‌كات كه خه‌ڵك چۆن ژیاوه و ئاغا چۆن خه‌ڵكی چه‌وساندۆته‌وه. ململانێی نێو رۆمانه‌كه له‌نێوان ئاغا و جووله‌كه‌كاندایه، هاوكات باسی شۆڕش و چالاكی سیاسی شیوعییه‌كانیش ده‌كات. شوێن له رۆمانه‌كه‌دا شوێن له رۆمانه‌كه‌دا هه‌ولێر و شه‌قڵاوه و عه‌مان و كه‌ركوك و ته‌لئه‌بیب و سلێمانی و به‌غدا و.. ته‌واوی ئه‌و شوێنانه‌ی كه جووله‌كه تێیدا ژیاوه و چیرۆكی تراژیدی و به‌ژانیان هه‌بووه له‌عیراقێكی فره مه‌زهه‌ب و فره نه‌ته‌وه‌دا. نووسه‌ر له‌ڕێگای چیرۆكی رۆسته‌م ئاغای موسڵمان و یونه‌ی كوڕه جووله‌كه‌وه له‌سه‌ر زوهره كه كچه جووله‌كه‌یه‌كه و عاشقی یونه‌یه له‌م چیرۆكه‌دا نووسه‌ر له‌ڕێی سته‌می رۆسته‌م ئاغاوه باس له چه‌وسانه‌وه‌ی جووله‌كه‌كان ده‌كات له كوردستان كه چۆن ئه‌وان وه‌كو كه‌مینه‌یه‌ك چه‌وسێنراونه‌ته‌وه و هاوكات وێنه‌ی ناهۆشیاری تاكی كورد نیشانده‌دات له‌به‌رانبه‌ر كه‌مینه‌یه‌كی وه‌كو جووله‌كه كه چۆن بوونه‌ته قوربانی ئه‌و ناهۆشیارییه‌ی كۆمه‌ڵی كورده‌واری. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نووسه‌ر وێنه ناشیرینه‌كه‌ی ده‌ره‌به‌گ نیشانده‌دات كه روسته‌م ئاغا نموونه‌كه‌یه‌تی، كاتێ ده‌زانێ زوهره عاشقی یونه‌یه و به‌و رازی نابێ، ده‌یكوژێ و تاوانه‌كه‌شی ده‌خاته ئه‌ستۆی یونه‌ی خۆشه‌ویستی. هاوكات له‌چیرۆكی جوه‌كانه‌وه ده‌چێته نێو ململانێی سیاسی و باسی شۆڕش په‌یدابوونی حزبی شیوعی و پارتییه‌كان. كۆیه شوێنێكی دیكه‌یه له‌م رۆمانه‌دا وه‌كو سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی هۆشیاری و سیاسی خۆی هه‌بووه و به‌شێكی زۆر له‌چالاكییه سیاسی و رۆشنبیرییه‌كان له‌كۆیه‌وه سه‌ریان هه‌ڵداوه وه‌ك مه‌ڵبه‌ندێكی سیاسی زیندوو له‌و رۆژگاره‌دا. له‌لاپه‌ڕه‌ی 41ی رۆمانه‌كه‌دا ته‌كنیكی گێڕانه‌وه ده‌گۆڕێ و گێڕانه‌وه له‌ده‌ستی ئیسحاقه‌وه ده‌چێته ده‌ستی نووسه‌ر وه‌ك گێڕه‌ره‌وه‌ی هه‌موو شتزان. ئیسحاق كورته‌ی ژیانی گێڕایه‌وه و نووسه‌ر دێت ململانێی نێوان جووه‌كان و ئاغای زۆردار ده‌گێڕێته‌وه. مامی ئیسحاقیش وه‌ك جووله‌یه‌كی شیوعی كاره‌كته‌رێك بووه رۆڵی هه‌بووه له‌كایه‌ی سیاسی و شۆڕشدا. گێڕانه‌وه له رێگای چیرۆكی جووله‌كانه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مێژووی سیاسی و شۆڕش و ڕۆشنبیری كومه‌ڵی كورده‌واری له‌و رۆژگاره‌دا. چیرۆكی هه‌ڵهاتنی فه‌رحه‌ی جووله‌كه له‌گه‌ڵ سیامه‌ندی موسڵمان شوێن له رۆمانه‌كه‌دا ده‌باته‌وه سلێمانی وپاشان بۆ به‌غدا .. له‌گه‌ڕانی ئیسحاقیشدا به شوێن خونچه‌دا گێڕانه‌وه ده‌چێته نێو چیرۆكی به ژانی ئه‌نفاله‌وه. چیرۆكی خونچه كه كچه موسڵمانێك بووه و مه‌عشوقی ئیسحاق بووه و ئاین رێگه‌ی له‌و عه‌شقه‌ی ئه‌وان گرتووه، ئیدی دوای ئه‌وه‌ی له‌ئیسحاق دابڕاوه و دوای ساڵانێك ئیسحاق به‌شوێن پێی خونچه‌دا دێت و عاقیبه‌تی خونچه‌ش له‌گه‌ڵ مێرد و مناڵه‌كانی ئه‌نفال كردن بووه و پاشان روداوه‌كان ئیسحاق بۆ هه‌ولێر ده‌هێننه‌وه، ئیسحاق ئه‌مجاره وه‌كو بازرگانێك دێته‌وه بۆ هه‌ولێر و بیرۆكه‌ی بازرگانی و پڕۆژه‌ی ئابووری له كوردستاندا دابمه‌زرێنێ لێ ئه‌و خه‌یاڵه‌شی ده‌بێ به‌خۆڵه‌مێش و به‌نائومێدییه‌وه جارێكی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه. چیرۆكه‌كه‌یش سه‌رده‌كێشێ بۆ سه‌رده‌می گه‌نده‌ڵی وبێزاری ئیسحاق و به جێهێشتنی هه‌ولێر و گه‌ڕانه‌وه بۆ ئیسرائیل. سابیر ره‌شید به‌ده‌ر له‌م رۆمانه چه‌ند به‌رهه‌مێكی دیكه‌ی هه‌یه، له‌وانه « خه‌ونه سه‌وزه‌كان، چیرۆك. مه‌رگی بازنه‌یی ، نۆڤڵێت. تاوانباری جه‌نگ، یڵسایی. چیرۆكی كوردێ ره‌خنه ولێكۆڵینه‌وه. ئاوێنه كورته چیرۆك. گیای سه‌وز، چیرۆك. په‌یژه‌كانی تاریكی، چیرۆك….».
خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure