پۆسته‌ری به‌شی "ڕوانگه‌ی شه‌رق" واته سینه‌مای ئاسیا‌و وڵاتانی ئیسلامی له فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر له تاران په‌رده‌ی له‌سه‌ر لادرا. ئه‌مساڵ له به‌شی "جیلوه‌گاه شه‌رق" واته "ڕوانگه‌ی شه‌رق" پانۆڕامای سینه‌مای ئاسیا‌و وڵاتانی ئیسلامی له‌میانه‌ی سی و شه‌شمین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر، 12 فیلم له وڵاتانی چین، ڤیه‌تنام، ئازه‌ربایجان، عیراق، جۆرجیا، قه‌زاقستان، هیندستان، فه‌ڵه‌ستین، ژاپۆن، مغۆلستان، كوه‌یت و سوریا نمایش ده‌كرێن. به‌پێی یاسا‌و ڕێسا نوێیه‌كانی ئه‌م فێستیڤاڵه كه له ساڵی ڕابردوودا پلانی بۆ داڕێژراو ره‌چاوگیرا، فیلمه‌كانی به‌شی "جیلوه‌گاه شه‌رق"یش هه‌روه‌كو پێشبڕكێی نێوده‌وڵه‌تی به‌تایبه‌ت له‌ناو ئه‌و فیلمانه هه‌ڵده‌بژێردرێن كه تائێستا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاتانی ئیسلامی نمایش نه‌كراون. ئه‌مساڵ له سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر، هه‌ندێك له فیلمه‌كانی به‌شی ئاسیا‌و وڵاتانی ئیسلامی یه‌كه‌مین نمایشی ئاسیایی خۆیان له‌م فێستیڤاڵه‌دا ده‌بینن. 4 دادوه‌ری بیانی و دادوه‌رێكی ئێرانی له‌نێوان فیلمه‌كانی ئاسیایی به‌شی "جیلوه‌گاه شه‌رق" و به‌شی پێشبڕكێی نێوده‌وڵه‌تی، 3 ته‌ندیسی سیمورغی سیمین به باشترین فیلمی بڵیند، باشترین كورته فیلم و باشترین ده‌رهێنه‌ریی ئاسیایی پێشكه‌ش ده‌كرێت. سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر له رۆژانی 19 تا 27ی ئه‌پرێلی 2018 به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌ماكاری ئێرانی "ره‌زا میركه‌ریمی" و به‌شداری به‌رهه‌م و دادوه‌ران، ده‌رهێنه‌ران، رۆژنامه‌نووسان، ره‌خنه‌گران و میوانانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆری پێشبڕكێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی، له‌وانه: به‌شی "سینه‌مای سه‌عاده‌ت" واته به‌شی "پێشبڕكێی نێوده‌وڵه‌تی" بۆ فیلمه بڵینده سینه‌مایی و كورته فیلمه‌كان، به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی "جیلوه‌گاه شه‌رق" واته "پانۆڕامای سینه‌مای ئاسیا‌و وڵاتانی ئیسلامی"، به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی "جامی جیهان نه‌ما" واته فێستیڤاڵی فێستیڤاڵه‌كان، به‌شی دیكۆمێنتاری "ژێر گه‌وره‌كردنه‌وه"، به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی "نمایشی تایبه‌ت" واته چاوخشاندنێك به فیلمه دیكۆمێنتارییه‌كانی جیهان و هه‌روه‌ها به‌شی "دارۆلفۆنوون" واته "په‌یداكردنی به‌هره‌مه‌ندان"، كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌ی زانكۆیی و وۆركشۆپی فێركاری له كۆمه‌ڵه‌ی په‌ردیسی سینه‌مایی "چارسوو" له شاری تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت. خاك - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی گشتی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure