2/4/2018 09:34 AM

ڤیدیۆ.. فیلمێکی کوردی لە 7 فێستیڤاڵی جیهانیدا بەشداردەبێت

فیلمی سینەمایی "زاگرۆس" لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد سەهیم عومەر خەلیفەو بەرهەمی بەلجیکاو هۆڵەندا، لەدوای بەشداربوون لە چەند فێستیڤاڵێکداو بەدەستهێنانی چوار خەڵات، بڕیارە ئەمساڵ لە حەوت فێستیڤاڵی تری جیهانیدا بەشدابێت.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە فێستیڤاڵی فیلمی "Aiguillon" لە فەڕەنسا، دەیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی "Bengaluru" لە هیندستان، فێستیڤاڵی فیلمی " Zeeuws-Vlaanderen " و فێستیڤاڵی فیلمی "That Matter " لە هۆڵەندا بەشداردەبێت.

"زاگرۆس" یەکەم ئەزموونی خەلیفە لە دەرهێنانی فیلمی درێژدا، لە فێستیڤاڵی فیلمی "Mooov" لە بەلجیکا، فێستیڤاڵی فیلمی "Belmont" لە ئەمریکاو فێستیڤاڵی فیلمی "Gorinchem" لە هۆڵەندا بەشداردەببێت.

"زاگرۆس" لە 35مین خولی فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتیی فیلمی ئەنۆنای لە شاری ئەنۆنای لە فەڕەنسا خەڵاتی باشترین فیلمی وەرگرت کە بە خەڵاتی بینەران ناسراوە.

هەروەها ئەم فیلمە ئەمساڵ لە 47مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی رۆتردام لە هۆڵەندا بەشداربوو.

"زاگرۆس"  بەشداری لە 44مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی گێنت لە بەلجیکا کردو خەڵاتی گەورەی فێستیڤاڵی بەدەستهێنا کە خەڵاتی "Grand Prix" بوو، هەروەها  دوو خەڵاتی لە بەشی پێشبڕکێی 18یەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ئاڕەس لە فەڕەنسا بەدەستهێنا، کە خەڵاتی باشترین دەرهێنەر بوو لەلایەن لیژنەی دادوەری فێستیڤاڵ و خەڵاتی باشترین فیلم لەلایەن بینەرانەوە.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 14مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی سینەمایی دوبەیدا بەشداربوو و کاندیدی چوار خەڵات بوو و دوو نمایشی تایبەتی بۆ کرا.

"زاگرۆس" چیرۆکی شوانێک بەناوی زاگرۆس دەگێڕێتەوە کە هاوژینی خۆی زۆر خۆشدەوێت، بۆ ئەو کوردستان بەهەشتە، بەڵام هاوژینەکەی هاڤین و کچەکەی رەیهان، روودەکەنە بەلژیکا، دواتر زاگرۆزیش بڕیاردەدات بچێتە ئەو وەڵاتە.

سەهیم عومەر خەلیفە، لەرێگەی فیلمەکانییەوە زیاتر لە 100 خەڵاتی لە فێستیڤاڵە سینەماییەکاندا وەرگرتووە.

خاك – پاسار فائق





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved