فیلمی (ئه‌یلان)ی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر كه به سپۆنسه‌ری زانكۆی نۆلج به‌رهه‌مهێنراوه، له فێستیڤاڵێكی سینه‌مایی نێونه‌ته‌وه‌یی له شاری كه‌ربه‌لا به‌شداری پێشبڕكێی سه‌ره‌كی ده‌كات. ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر له‌باره‌ی فێستیڤاڵه‌كه‌وه ده‌ڵێت: فیلمی (ئه‌یلان) به‌شداری پێشبڕكێی سه‌ره‌كی خولی چواره‌می فێستیڤاڵی نه‌هجی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات. ده‌شڵێت: فێستیڤاڵه‌كه له رۆژانی 1تا5ی نیسانی 2018، له‌شاری كه‌ربه‌لا ئه‌نجام ده‌درێت. له‌باره‌ی چیرۆكی فیلمه‌كه‌ش ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه ده‌ڵێت: چیرۆكی فیلمه‌كه باس له ئه‌یلان كوردی ده‌كات كه له سوریا شه‌ڕ ده‌ستپێده‌كات له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی رێگه‌ی تاراوگه ده‌گرنه‌به‌رو به‌ره‌و توركیا به‌ڕێده‌كه‌ون، به‌ڵام له‌وێ به‌رله‌وه‌ی بگه‌ن به‌كه‌ناری ئارامی شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا ده‌یكاته قوربانی. فیلمی سینه‌مایی (ئه‌یلان) له‌لایه‌ن جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر كاری ده‌رهێنانی بۆ كراوه و ئومێد رۆژ كاری مۆسیقای فیلمه‌كه‌ی جێبه‌جێكردووه‌و هه‌روه‌ها ئالان رۆژبه‌یانی كاری گرافیك و دیزاینی فیلمه‌كه‌ی جێبه‌جێكردوه. دواهه‌مین فیلمی سینه‌مایی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر فیلمێك بوو به‌ناوی (بێده‌نگی ئاسمان) كه له‌ده‌یان فێستیڤاڵی سینه‌مایی جیهانیدا به‌شداری كرد‌و چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێنا. جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر ره‌حمان له‌دایكبووی ساڵی 1983ی شاری هه‌ولێره، له ساڵی 2001ه‌وه ده‌ستیداوه‌ته كاری سینه‌مایی و له‌نزیكه‌ی 40 كورته فیلم‌دا یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر بووه‌و له 13 فیلمی سینه‌مایی درێژیشدا یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر بووه‌و له ساڵی 2010ه‌وه كاری ده‌رهێنانی سینه‌مایی ده‌كات. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure