كا 10:30ی ئه‌مڕۆ 4-4-2018، ساڵۆنی كوردستانی نوێ كۆڕێك بۆ نووسه‌رو ئه‌دیبی ناسراوی عیراقی (شه‌وقی عه‌بدولئه‌میر) سازده‌كات. شه‌وقی عه‌بدولئه‌میر شاعیر‌و رۆژنامه‌نووس و دیبلۆماتكارێكی عیراقیه، ساڵی 1949 له ناسریه له عیراق له‌دایكبووه، خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك دیوانى شیعرییه، ماسته‌ری هه‌یه له ئه‌ده‌بی به‌راوردكاری و سكرتێری نووسین بووه له گۆڤاری (العالم العربی فی الصحافه الفرنسیه)، سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی (بین النهرین)ـه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری رۆشنبیری یه‌مه‌نی بووه له پاریس و له ساڵی 2003 گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ عیراق. خاوه‌نی چه‌ندین نووسین و بابه‌تی ئه‌ده‌بی تریشه له رۆژنامه عه‌ره‌بی و جیهانییه‌كاندا. هه‌روه‌ها 35 ساڵی ته‌مه‌نی له تاراوگه له‌نێوان جه‌زائیرو یه‌مه‌ن و فه‌ره‌نسا به‌سه‌ربردووه، دواجار له به‌یروت نیشته‌جێ بووه. خاك - كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure