7/4/2018 08:40 AM

دەلاک و دنیا لە سلێمانی نمایش ده‌کرێت

(دەلاک و دنیا) لە ده‌رهێنانی شوان عەتوف لە سلێمانی نمایش ده‌کرێت

کورتە فیلمی (دەلاک و دنیا) لە نووسین و ده‌رهێنانی "شوان عەتوف" رۆژی شه‌ممه 7ی ئه‌پریلی 2018 لە "سیتی سینه‌ما" له سلێمانی نمایش ده‌کرێت.

کورتە فیلمی (دەلاک و دنیا) لە نووسین و ده‌رهێنانی سینه‌ماکاری کورد "شوان عەتوف" و بەرهەمی بەرێوەبەرایەتی رۆشنبیری سلێمانی، له دوو سانسی جیاوازی 5:00 و 6:00ى دوانیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه 7ی ئه‌پریلی 2018 لە "سیتی سینه‌ما" ‌له ناوچه‌ی سه‌رچنار له شاری سلێمانی پێته‌ختی رۆشنبیری هه‌رێمی کوردستان نمایش ده‌کرێت.

ئەو کورتە فیلمە لە شاری سلێمانی وێنە گیراوەو ماوەکەی 14 خولەکەو چیرۆکی دەلاکێکی کورد بۆ بینه‌ر ده‌گێڕیته‌وه کە دووبارەبونەوەی ستەمکاری هەڵوەشانەوەی کۆمەڵایەتی فرسەتی نادەن دیکۆری دەلاک خانەکەی بگۆرێت.

ستافی ئاماده‌کردنی ‌کورتە فیلمی (دەلاک و دنیا) بریتین لە:
نواندن: کەریم ساڵح و محەمەد جەزا
ماکیاژ: بەهرام عەلی ڕەزا
ئارت دیزاین: شوان عەتوف
راکوارو کلاکێت: نیگار عوسمان
جلوبەرگ: ژینە عوسمان و نیگار عوسمان
بەرێوەبەری بەرهەم: دیدار بەکر
ستافی بەرهەم: دایان عومەر، رێکار بەرزان، باوان عومەر، رانکۆ عومەر
فۆتۆگرافه‌ر: هۆشمەند هەڵگورد
وەرگێران: عه‌بدواڵڵا حه‌سه‌ن
دەنگ: محەمەد تەوری وەریان
میکساژی دەنگ و مۆنتاژ: ئەحمەد مەحموود
رووناکی: میدیا رەشید
ئتالۆناژ: میران عومەر
بەرێوەبەری وێنەگرتن: وریا گۆڵزریان

خاك - به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی گشتی - مه‌نسور جیهانی





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved