11/4/2018 09:36 AM

بە داشكاندنی 30٪ پێشانگایەكی‌ كتێب كرایەوە

لەدرێرەی كارو چالاكییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی‌ سلێمانی ڕۆژی 10-4-2018 بە ئامادەبوونی پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.فەرەیدون ئالان سەرۆكی زانكۆو ژمارەیەك لە راگرو یاریدەدەرانی راگرو مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆ، پێشانگایەكی‌ كتێب لە كەمپی كۆلێجە تەكنیكییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی كرایەوە.

ئەم پێشانگایە داشكاندنی بۆ سەرجەم كتێبەكانی كردووە بەڕێژەی ١٥-٣٠٪ ئەویش لەپێناوی سوود گەیاندن بە خوێندكارانی زانكۆ.

لە پێشانگاكەدا چەندین كتێبی جۆراجۆر نمایشكراون بە زمانە جیاوازەكان و بڕیارە تا رۆژی‌ ٥شەممە لە سەعات 9:00ى بەیانی تا سەعات 5:00ی دوانیوەڕۆ بەردەوامبێت.

خاك





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved