14/4/2018 10:03 AM

دووەمین دیداری چەمچەماڵ بۆ فیلمی جینۆساید بەڕێوەچوو

بەڕێوەبەری گشتی: لەرێگەی ئەم فێستیڤاڵانەوە ئازارەكانی چەمچەماڵ و بەشەكانی تری كوردستان نیشان دەدەین

ڕۆژى 11/4/2018 لە شاری چەمچەماڵ دووەمین دیداری چەمچەماڵ بۆ فیلمی جینۆساید بەڕێوەچوو كە لەلایەن بەشەكانی رۆشنبیری و هونەری چەمچەماڵ و هونەری سینەمای سلێمانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەر رێكخرابوو.

لە مەراسیمەكەدا، سەرەتا رەمك رەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ وتەیەكی پێشكەشكردو ئاماژەی بە رۆڵی ئەمجۆرە فێستیڤاڵانە كرد لە قەزاو ناحییەكان و كاریگەرییەكان لەسەر هۆشیاركردنەوەی گەلەكەمان.

پاشان، بابەكر دڕەیی بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی وتەیەكی پێشكەشكردو سەرەتا دەستخۆشی لە هەردوو بەشی رۆشنبیری و هونەری چەمچەماڵ و هونەری سینەما كردو لەبارەی بایەخی ئەمجۆرە فێستیڤاڵە لە شارێكی ئەنفالكراوی وەكو چەمچەماڵ وتی: بەشی رۆشنبیری و هونەری چەمچەماڵ دەیەوێت لەرێگەی ئەم فێستیڤاڵانەوە ئازارەكانی چەمچەماڵ و بەشەكانی تری كوردستان نیشان بدات، تا پێمان بڵێت گەلی ئێمە مەغدور بووەو سەردەمانێك دیكتاتۆرێك و حزبێكی فاشی و ژمارەیەك خۆفرۆش ژیانیان لێسەندوون و غەدریان لێكردوون. بۆیە سینەماكاران لەهەوڵدان لەرێگەی هونەرەوە پێمان بڵێن كە كارەساتێك روویداوەو ژمارەیەكی زۆر لە رۆڵەكانی گەلی كورد بەناهەق و بێ‌ هیچ تاوانێك لەم كارەساتە كوژراون و گیانیان لێسەندراوە.

هەر لە وتەكەیدا، بەڕێوەبەری گشتیی چەندین پێشنیازی كرد سەبارەت بە بەجینۆساید ناساندو گەورەكردنی كارەساتە بۆ ئەوەی بۆ هەتاهەتایە لە مێشك و هزری نەوەكانمان بمێنێتەوەو ناسنامەی نەتەوەیەك بێت.

پاشان بەرنامەی فێستیڤاڵەكە دەستیپێكرد كە چەند پارچە میوزیك و مەقام  پێشكەشكرا لەلایەن تیپی مۆسیقای یاران، دواتر كورتە فیلمی راستییە ونبووەكان و كورتە فیلمی ماڵ و كلیل و كورتە فیلمی زەوی ونبووان و كورتە فیلمی گەڕان بەدوای قاچەكانما، نمایشكران.

خاك










زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved