فۆتۆگرافه‌ری سویسری جۆن فیلهیلم كه له یه‌كێك له زانكۆكانی سویسرا له‌بواری ته‌كنیك و زانیاری كارده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خولیای وێنه‌گرتنی فۆتۆگرافیه. خولیای وێنه‌گرتنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه به‌رده‌وام ژیانی له‌نێو كامێرا‌و گۆڤار‌و ژووری تاریك و ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریدا بووه، به‌رده‌وام وێنه‌گرتن به‌شێكی گرنگ بووه له ژیانی باوكی كه ئه‌ویش فۆتۆگرافه‌رێكی پرۆفێشناڵ بووه. هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تا جۆن فیلهیلم زۆر گرنگی به‌و بواره نه‌داوه، به‌ڵام گرنگی هونه‌ری وێنه‌گرتن له‌لای گۆڕا كاتێك یه‌كه‌م كامێرای فۆتۆگرافی به‌دیاری له‌باوكیه‌وه وه‌رگرت. جۆن ورده ورده وازی له وێنه‌گرتنی ئاسایی هێناو چووه نێو جیهانی تێكه‌ڵكردن و مۆنتاژ، به به‌كارهێنانی پرۆگرامه سێ ره‌هه‌ندییه‌كان و فۆتۆشۆپ هونه‌ری خه‌یاڵی به‌رهه‌مده‌هێنێت. زۆرینه‌ی كاره‌كانی پێكهاتووه له هاوسه‌ره‌كه‌ی و سێ كچه‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش كاره‌كانی جوانتر كردووه‌و وایكردووه شێتانه به‌دڵی خۆی یاری به وێنه‌كان بكات. یه‌كێك له‌و سه‌رچاوانه‌ی كه بیرۆكه‌ی لێوه‌رگرتووه، ڤیدیۆی یارییه ئه‌لیكترۆنیه‌كانه كه زۆر یارمه‌تیده‌رێتی بۆ به‌رهه‌مهێنانی بیرۆكه‌ی نوێ. له هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه، جۆن ده‌یه‌وێت كه خه‌ڵك سه‌یری ئه‌و وێنانه ده‌كات، هه‌ست به دڵخۆشی بكات بێ ئه‌وه‌ی هیچ په‌یامێك له وێنه‌كه‌دا هه‌بێت. خاك – سیڤا ئازاد
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure