7 فیلمی بڵێندو 4 كورته فیلمی ئێرانی و بیانی له به‌شی "زه‌نگی حه‌وته‌م" نمایشده‌كرێن. به‌شی "زه‌نگی حه‌وته‌م"ی سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر سێشممه 17ی ئه‌پڕێڵی 2018ی زایینی به نمایشكردنی فیلم بۆ قوتابیانی ده‌بیرستانی قۆناغی دواناوه‌ندی له په‌ردیسی سینه‌مایی "چارسوو" له تاران ده‌ستپێده‌كات. به پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی راگه‌یاندنی سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر، "ئه‌حه‌د میكائیل زاده" به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر رایگه‌یاند: به‌شی "زه‌نگی حه‌وته‌م" The 7th Hour سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر سێشه‌مه 17ی ئه‌پڕێڵی 2018ی زایینی كاتژمێر 9ی به‌یانی به نمایشكردنی فیلمی "150 میلی گره‌م" له په‌ردیسی سینه‌مایی "چارسوو" له تاران كاری خۆی ده‌ستپێده‌كات. ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: له‌م به‌شه‌دا فیلمه گه‌لێكی شیاو له‌گه‌ڵ ته‌مه‌ن و سه‌لیقه‌ی قوتابیانی ئێرانی نمایشده‌كرێت و فیلمه بیانییه‌كانی به‌شداربووی ئه‌م به‌شه، به زمانی فارسی دۆبله‌كراون بۆ ئه‌وه‌ی كه قوتابیان بتوانن په‌یوه‌ندییه‌كی باشتر له‌گه‌ڵ ئه‌وانه دروستبكه‌ن. میكائیل زاده رایگه‌یاند: بێجگه له هۆڵه‌كانی په‌ردیسی سینه‌مایی چارسوو، به‌رهه‌مه‌كانی ئاماده‌بووی به‌شی "زه‌نگی حه‌وته‌م" له سینه‌ماكان و په‌ردیسه‌كانی میلله‌ت، رازی، راگا، فه‌له‌ستین، ماندانا، فه‌رهه‌نگ، ئازادی، ته‌ماشاو مێگاماڵ نمایشده‌كرێن. به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی سی و شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی: به‌ر له نمایشكردنی هه‌ر فیلمێك، كارناسێكی سینه‌ما سه‌باره‌ت به بابه‌ت و چیرۆكی به‌رهه‌مه‌كه بۆ قوتابیان قسه ده‌كات. هه‌روه‌ها به‌شی "زه‌نگی حه‌وته‌م" هه‌لێكه بۆ ئه‌وه‌ی كه قوتابیان له‌گه‌ڵ شێوازه سه‌ره‌تاییه‌كانی ره‌خنه و هه‌ڵسه‌نگاندنی فیلم ئاشناببن و پاشان ده‌توانن به نووسین و ناردنی ره‌خنه‌كانی خۆیان بۆ نوسینگه‌ی فێستیڤاڵ له ركابه‌ری كردن بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته جۆراوجۆره‌كانی باشترین نووسینی ره‌خنه به‌شداری بكه‌ن. "ئه‌حه‌د میكائیل زاده" سه‌باره‌ت به رێژه‌ی فیلمه‌كان و ئه‌و سینه‌مایانه‌ی كه بۆ ئه‌م به‌شه ته‌رخانكراوه وتی: گرنگی چالاكییه فه‌رهه‌نگییه‌كان و ره‌خساندنی بوار بۆ كاروباری په‌روه‌رده و بارهێنان و فێركاری قوتابیان له رێگای سینه‌ماوه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه له‌م خوله‌ی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جرداو به ئامانجی ناساندنی باشتری پێگه‌ی فێستیڤاڵ و بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ناسینی سینه‌ماو هه‌روه‌ها هاندانی قوتابیان بۆ بینینی فیلم گه‌لی ئه‌خلاقی ـ په‌روه‌رده‌یی و سه‌رنجڕاكێش به‌شێك به ناونیشانی "زه‌نگی حه‌وته‌م" وه‌رێبخرێت. میكائیل زاده سه‌باره‌ت به ناساندنی ئه‌و فیلمانه‌ی كه بۆ نمایشكردن له‌م به‌شه‌دا، بۆ قوتابیان له‌به‌رچاو گیراون وتی: 7 فیلمی ئێرانی و بیانی له‌م به‌شه‌دا ئاماده‌ن كه بریتین له؛ "شازاده چكۆله"، "150 میلی گره‌م" و "ركابه‌رێك بۆ پرۆڤه" له وڵاتی فه‌ڕه‌نسا، فیلمی "ئێل كلاسیكۆ" له وڵاتانی عێراق و نه‌رویج، "ئاسۆی جوان" له سویسڕا، "شێر" له ئوستراڵیاو ئه‌نیمه‌یشێنی "فیلشاه" له ئێران كه له به‌شی فیلمه بڵینده‌كانی "زه‌نگی حه‌وته‌م" نمایشده‌كرێن. ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: هه‌روه‌ها چوار كورته فیلمی ئێرانی به ناوه‌كانی "مانگ گوتی قڵپ قڵپ یار‌مه‌تی"، "سڵاو"، "ئاڵفابێت" و "كه‌لاغ په‌ڕ" له‌م به‌شه‌دا به‌شداری ده‌كه‌ن. به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی "زه‌نگی حه‌وته‌م"ی سی و شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر هه‌واڵیدا: له درێژه‌ی تێڕوانینی فێستیڤاڵ بۆ فه‌رهه‌نگی رۆیشتنی بنه‌ماڵه‌كان بۆ سینه‌ما، به‌سته‌یه‌ك به ناونیشانی "بینینی فیلم له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه" بۆ قوتابیان له‌به‌رچاو گیراوه كه به وه‌رگرتنی ئه‌م به‌سته‌یه ده‌توانن له ماوه‌ی رۆژانی به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵدا له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی خۆیان هه‌موو رۆژێك له كاتژمێر 5ی عه‌سر یه‌ك فیلم له سینه‌ما فه‌له‌ستین پێكه‌وه ببینن. به‌گوته‌ی "ئه‌حه‌د میكائیل زاده" به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی "زه‌نگی حه‌وته‌م"ی سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر، به‌شی "زه‌نگی حه‌وته‌م" به هاوبه‌شی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر، وه‌زاره‌تی فێركاری و په‌روه‌رده‌ی ئێران و شاره‌وانی تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت. خاك - مه‌نوچێهر جیهانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure