سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر ئێواره‌ی رۆژی 29ی خاكه‌لێوه‌ی 1397ی هه‌تاوی رێكه‌وتی 19ی ئه‌پرێڵی 2018ی زایینی به نمایشكردنی فیلمی "ئه‌و‌به‌ری هه‌وره‌كان" به‌رهه‌می مه‌جید مه‌جیدی به شێوه‌ی فه‌رمی ده‌ستیپێكرد. به‌پێی راپۆرتی لێژنه‌ی راگه‌یاندنی سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر، كاتژمێر 9ی شه‌وی چوارشه‌مه 29ی خاكه‌لێوه‌ی 1397ی هه‌تاوی رێكه‌وتی 19ی ئه‌پرێڵی 2018ی زایینی فیلمی سینه‌مایی "ئه‌و‌به‌ری هه‌وره‌كان" به‌رهه‌می مه‌جید مه‌جیدی له سینه‌ما فه‌له‌ستین نمایشكراو به چوونه‌سه‌ر په‌رده‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه، سی و شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر به فه‌رمی ده‌ستیپێكرد. به‌ر له نمایشكردنی ئه‌م فیلمه له رێوڕه‌سمێكی كورتدا كه به ئاماده‌بوونی "سه‌ید ڕه‌زا میركه‌ریمی" ده‌بیری فێستیڤاڵ، "ڕه‌زا كیانیان" سه‌رۆكی كۆشكی فێستیڤاڵ، "محه‌مه‌د سه‌ڵه‌واتی فه‌رد" جێگری ده‌بیر، "ئه‌میر ئیسفه‌ندیاری" جێگری نێونه‌ته‌وه‌یی فێستیڤاڵ، "حه‌بیب ڕه‌زایی" ئه‌كته‌ری سینه‌ما به‌ڕێوه‌چوو، ڕه‌زا كیانیان كه‌یكی له‌دایكبوونی 120 ساڵه‌ی سینه‌مای ئێرانی بڕی و بۆ سینه‌مای ئێران هیوای پێشكه‌وتنی خواست. به‌ر له نمایشكردنی نوێترین به‌رهه‌می مه‌جید مه‌جیدی، ڕه‌زا كیانیان له لێدوانێكی كورتدا وێڕای به‌خێرهێنانی بیوانه‌كانی ئێرانی و بیانی سوپاسی زه‌حمه‌ته‌كانی ڕه‌زا میركه‌ریمی كرد‌و وتی: هه‌موو شه‌وێك فیلمێكی ئێرانی له كاتژمێر 21:30 نمایشده‌كرێت و پاشان نۆبه‌ی نمایشكردنی فیلمی بیانی دێت. ئه‌مساڵ فیلم گه‌لێكی زۆر باشمان له فێستیڤاڵدا هه‌یه و هیوا ده‌خوازین هه‌روه‌كو ئه‌مشه‌و كه هۆڵه‌كه پڕبووه له شه‌وه‌كانی دیكه‌شدا وه‌ها رووداوێك بێته ئاراوه. له خاڵه سه‌رنجڕاكێشه‌كانی ئه‌م رێوڕه‌سمه ده‌توانرێ به پێشوازی باشی میوانه‌كانی بیانی فێستیڤاڵ، خه‌ڵك و راگه‌یاندنكاران ئاماژه بدرێت. هه‌ر ئه‌م رووداوه بووه هۆی گردبوونه‌وه‌ی زۆری به‌رده‌نگه‌كان له نهۆمی یه‌كه‌می سینه‌ما فه‌له‌ستین و دروستبوونی ریزێكی یه‌كجار درێژ له به‌رامبه‌ر ئه‌م سینه‌مایه‌دا. له كۆتاییدا نوێترین به‌رهه‌می مه‌جید مه‌جیدی به زمانی هیندی و هاوڕی له‌گه‌ڵ ژێرنووسی ئینگلیزی و فارسی بۆ بینه‌ران نمایشكرا. فیلمه‌كه‌ی مه‌جید مه‌جیدی به‌رهه‌می وڵاتی هیندوستان و چیرۆكی برا (ئیشان خاتر) و خوشكێكه (مالاویكا موهانان) كه له ناوچه‌ی كه‌پرنشینه‌كانی هیند گه‌وره‌بوون. كاتێك كه تارا به گومانی كوشتن ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت، په‌یوه‌ندی ئه‌و له‌گه‌ڵ براكه‌ی ئه‌میر ده‌خرێته واری تاقیكردنه‌وه. "ئه‌ی، ئاڕ ڕه‌حمان" ئاوازدانه‌رو "ئانیل مه‌هتا" به‌ڕێوه‌به‌ری فیلم هه‌ڵگرتنی فیلمه‌كه هه‌ردووكیان له زومره‌ی سیما دیاره‌كانی سینه‌مای هیندوستانن كه له فیلمه نوێیه‌كه‌ی مه‌جیدی له‌گه‌ڵ ئه‌ودا هاوكاریان كردووه. به‌شی "دارولفنوون"ی سی و شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر له رۆژی 28ی خاكه‌لێوه‌ی 1397ی هه‌تاوی رێكه‌وتی 17ی ئه‌پرێڵی 2018ی زایینی كارگه‌و وۆركشۆپه فێركارییه‌كانی خۆی له په‌ردیسی چارسوو ده‌ستپێكردووه‌و به نمایشكردنی فیلمی مه‌جید مه‌جیدی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر به فه‌رمی ده‌ستی به كار كرد. سی و شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر له رۆژانی 19 تا 27ی ئه‌پرێڵی 2018ی زایینی رێكه‌وتی 30ی خاكه‌لێوه تا 7ی گوڵانی 1397ی هه‌تاوی به ده‌بیریی "سه‌ید ڕه‌زا میركه‌ریمی" له شاری تارانی پایته‌ختی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure