21/4/2018 10:38 AM

یاقوتی ڕژاو


شیعرگەیشتن نییە بەمەرزومێکی دیاری کراو، شیعرخودی ڕێگایەکە نەک گەیشتن بە ڕێگەیەکی دیاریکراو،شیعرخەریکی چارەسەری کێشەیەکی دیاری کراو نییە،بەڵکو مانیفێستکردنی دیوەشاراوەکانی کێشەکانە.
شیعردەست بردنە بۆ بڤەوحەرام ونەوتراوەکان ،دۆزینەوەی کیشوەری تازەیەنەک گێڕانەوەی ئەم کیشوەرەی تێیدا ئەژین، بەم پێودانگانە شیعردەبێت پڕمان بکات لە کەڵکەڵەی پرسیارو وەڵامی حازر بەدەست نەبێت زوبێت و زوتێرمان بکات وهەر زوش بڕوات دەبێت شیعر لەم پرسیار بۆ ئەوپرسیار تاچڵی ساکن بوون نەوەستێ.

علی پێنجوێنی لەکەنارەوە بەهێواشی ئاگری کەڵکەڵەی ئەم پرسیارانە بەربۆتە پوشی خەیاڵی،یاقوتی ڕژاو نوێترین کتێبی شیعری ئەم نوسەرەیەکەجوانی ڕاڤەدەکات نەک بمانگەیەنێتەجۆرێک لە فۆڕمی جوانی.

- علی پێنجوێنی دەرچووی زانکۆی سلێمانی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان بەشی  کوردی یە.
- ١٩٩٣ دەستی بەنوسینی شیعرکردووە ، لەزۆربەی گۆڤاروڕۆژنامەکانی کوردستان شیعروچیرۆک و وتاری ئەدەبی بڵاو کردۆتەوە
- خاوەنی چەندین خەڵاتی ئەدەبی یە بە دەقی (تازەردەی ئاوابوون،بەهێ) لە ٢١یەکەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژخەڵاتی بەدەست هێناوە.

بەرهەمەکانی عەلی پێنجوێنی

١. لەجوانی واوەتر(شیعر)
٢. هەوریلار(شیعر)
٣. حەرامترین(چیرۆک)
٤. لەچکەکەی خەیاڵ(ڕۆمان)
٥. داگیرسانی ئاو(شیعر)
٦. ڕەنگی مردن(ڕۆمان)
٧. یاقوتی ڕژاو(شیعر)

لەمەراسیمێکی تایبەتداو بەئامادەبوونی نوسەران و ئەدیبان  دەزگای ڕۆشنبیری جەمال عیرفان کتێبی شیعری (یاقوتی ڕژاو) ی عەلی پێنجوێنی بڵاوکردەوە
لەم مەراسیمەدا جگە لەواژۆکردن لەسەر کتێبەکە چەند تێکستێکی ئەدەبی لەلایەن نووسەر خوێندرایەوە.

لەبارەی بڵاوکردنەوەی ئەم کتێبە نووسەروشاعیر علی پێنجوێنی بەخاکی ڕاگەیاند:
یاقوتی ڕژاو نزیکەی لە ٩ قصیدە پێکهاتووە ئەمەش دەبێتە حەوتەمی کتێبی من،هەمیشە ئەوکاتەی کەجەنگ و قات و قڕی ڕوودەکاتە خەڵک ماڵی شیعرئارامترین و ڕاستگۆترین ماڵە بۆ ئەوەی ڕۆح تێیدا ستار بگرێت،پێچەوانەی ئەوبۆچونانەی کەدەڵێن ئێستاکاتی شیعرنییە، شیعرلەوشوێنانەداشەڕدەکات کەفەوزاوکاتی شیعرنییە،شیعربەجوانییەکانی خۆی شەڕی ئەوهەموو ناشرینی یە دەکات پێم وایە یاقوتی ڕژاوهەڵگری ئەو جوانییە دەبێت.

ڕۆمانی لەچکەکەی خەیاڵ یەکێک بوو لەوڕۆمانەی لە نێو خوێنەردا دەنگێکی سەرکەوتوانەی دایەوە یاقووتی ڕژاوهەمان دەنگی ڕازی بوون بڵاودەکاتەوە علی پێنجوێنی وتی:
هەرچەندە دووشێوازی جیاوازن ڕۆمان و شیعر،بەڵام شیعریەکێکە لەکۆڵانە باریک و تەنگەکانی دنیای ڕۆمان ،ڕۆمان کیشوەرێکی گەورەیە دەبێت دوباڵی فراوانت بۆی هەبێت ،من لەچکەکەی خەیاڵم خۆشەوێت بەڵام یاقوتی ڕژاوم بەچنگ وپەلی خۆم لەبنی دەریا کۆکردۆتەوە،نوسینی ئەدەبی (شیعر،چیرۆک،ڕۆمان)دەبێت هەڵگری خەسڵەتە جوان و ڕەسەنەکانی بێت وەک نیزەک هەموو کیشوەرەکان ببڕێت.دەقی گرنگ لەم قۆناغەدا ئیشی خۆی دەکات هیوادارم یاقوتی ڕژاو هەڵگری ئەو پەیامە ئەدەبییە بێت.

ڕۆژهەڵەبجەیی یەکێک لەقەڵەمە دیارەکان لەسەر سازدانی ئەم کۆڕە وچالاکی یە ئەدەبیانە وتی:

ئێمە پێمان دەوترێت جیلی دوای ڕاپەڕین هەرچەندە ڕاگەیاندنەکان بەرامبەر ئێمە کەم تەرخەمبوون کەمتر گرنگی بەم جیلە دراوە واباشترە ئەوجیاوازیە نەمێنێت کەسانێک نەبرێنە ناو کۆڕوبەرنامەکان لەڕووی وشەی ئەدەبی یەوە بەباشی پێنەگەشتبن.
علی پێنجوێنی یەکێکە لەونووسەرانەی جێ دەستی دیارە لەناوشیعروڕۆمانیشدا،شیعری مەعریفی و فەلسەفی هەیە نەک سادەو ساکاربن،هەرچەند ئێستا گوێمان لەشیعری باشنابێت جگە لەوچەند قەڵەمەی دوای ڕاپەڕین هەیە لەڕێگەی خاکەوە گلەیی لەمیدیای کوردی ئەکەم بایەخیان بەئێمە نەیاوە ئەتوانم بڵێم لەپەراوێزداین من یەکەم قەڵەمی ژنبووم داهاتی کتێبێکی خۆم پێشکەش بە توشبوانی شێرپەنجەکرد بۆنەخۆشخانەی هیوا بەڵام لەمیدیاکاندا باس نەکرا بەتایبەت کتێبەکەی من نوسەرانی ئەوپرۆژەیە دیداری تایبەتیان بۆکرابوو من نەبێت،درەنگ زانین بەکاری ئێمەوقەڵەمی ئێمە جێی نیگەرانی یە قەڵەمێکی وەک علی پینجوێنی ٥٠ساڵی تر هەست بەوە دەکرێ ئەم نوسەرە کێ بووە بۆیە  با دەزگاکانی ڕاگەیاندن کەم تەرخەم نەبن لەبەسەرکردنەوەی ئێمەدابایەخی زیاتر بەم قەڵەمانە بدرێت.هەرچەند شیعرلەقەیراندابێت بەڵام قەڵەمی جوان دیارە ئەم ئێوارەیەش دەرکەوت کەچۆن جەماوەری شیعری زیندوو بەتاسەوە گوێ دەگرن بۆ ئەو وشە جوانانە،
ئەگەر ئێمە لەخەمی ئەم زیندوو ڕاگرتنەدا نەبین کێ ئەمە دەکات.

جواد حەیدەری/ڕۆژنامەنوس و خوێنەری شیعرەکانی علی پێنجوێنی وتی:
هەرچەند زەحمەتە یەکەمجار گوێت لە شیعرێک بێت و قسەی لەسەربکەیت بەڵام دنیای شیعری علی پێنجوێنی دنیایەکی جوانە زمان و ڕوانینی وێنە شیعریەکانی جیاوازە جێ پەنجەی دیارە ئەو ڕێگەی کە پێویستە پێیدا بڕوات دۆزیویەتیەوە توانیویەتی ئەسپی خۆی تاوبدا هەرچەندە دووڕۆمانشی هەیە بەڵام ئەتوانم بڵێم علی یەکێکە لەوشاعیرانەی چاوەڕوانی دەقی باشتری لێدەکرێت.سازدانی ئەم کۆڕانەش نەک بۆ ئێستا بگرە هەمووکات کاتی سازدانی کۆڕی ئەدەبییە ئەم کۆڕانە دەتوانن خەم و ئازارەکانمان کەم بکەنەوە و ئاوپرژێنی دڵمان بکات هەمووان لەدەوری یەکترکۆبکاتەوە.

حمە شوان کمال/ڕۆژنامەنوس و وەرگێڕدەڵێت ئەگەر شیعرێک نەیتوانی تۆ بجوڵێنێت تۆی نەبردە ئەو خەیاڵە جوانەی کە ئەو وێنای دەکات ئەوە نابێتە شیعر،ئەم ئێوارەیە من بەپەرۆشەوە گوێم لە دەقەکانی کاک علی دەگرت گوێگرتن لەدەقەکانی هەستی زیاترت لەلا دروست دەکات وات لێدەکات شیعروقسە لەیەک جیابکەیتەوە بەتایبەت لەم دۆخەدا ئەو سترێسەی لەشەقام هەیەوئەوئالۆزیەی میدیا دروستی کردووە بە کۆڕوچالاکی ئەدەبی هاوسەنگ دەبێتەوە ئارامیت پێ ئەبەخشێت.

خاک- تانیائاوارە 








زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved