كتێبی نوێی نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس (عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا) له‌باره‌ی (ئه‌نفال و جینۆساید له باشووری كوردستاندا) به‌چاپ گه‌یشت و بڵاوبووه‌وه. ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه، جگه له پێشه‌كی و سه‌رچاوه‌كان، بریتییه له پێنج ته‌وه‌ر. ته‌وه‌ری یه‌كه‌م تایبه‌ته به (ئه‌نفال و ئه‌وی تری عه‌ره‌بی)، تیایدا نووسه‌ر كایه‌ی رۆشنبیری و میدیایی عه‌ره‌بی پشكنیوه‌و نموونه‌ی كۆمه‌ڵێك بیرمه‌ندی هێناوه‌ته‌وه. ته‌وه‌ری دووه‌م: پێشه‌كی و رانان و خوێندنه‌وه‌یه بۆ چه‌ند كتێبێك كه له‌باره‌ی ئه‌نفال و جینۆسایده‌وه چاپكراون و نووسه‌ر به خوێنه‌ریان ده‌ناسێنێت. ته‌وه‌ری سێیه‌م، تایبه‌ته به نزیككاری فكری بۆ پرسی ئه‌نفال له كۆمه‌ڵێك ره‌هه‌ندی جیاجیاوه. ته‌وه‌ری چواره‌م: ته‌رخانه بۆ كۆمه‌ڵێك تێز‌و بیرۆكه سه‌باره‌ت به دۆزی ئه‌نفال. ته‌وه‌ری پێنجه‌میش كه دوا ته‌وه‌ره، كۆمه‌ڵێك دیدی ره‌خنه‌یی تێدایه له‌باره‌ی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆزی ئه‌نفال و قوربانیانی ئه‌نفالدا. كتێبه‌كه له بڵاوكراوه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی پارێزگای سلێمانییه‌و 180 لاپه‌ڕه‌یه‌و له چاپخانه‌ی (كارۆ) به‌چاپ گه‌یشتووه‌و 12ـه‌مین كتێبی چاپكراوی نووسه‌ره. خاك - كوردستانى نوێ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure