23/4/2018 03:05 PM

ئاڵای وڵاتەکەم و خۆڵەکەی جێگای شانازی و سەربەرزین بۆ من،

لە نوێترین لێدوانیدا لەبارەی سوریا و بەشار ئەسەدەوە « جۆرج وسوف» گۆرانیبێژی بەناوبانگی سوریی دەڵێت، «ئاڵای وڵاتەکەم و خۆڵەکەی جێگای شانازی و سەربەرزین بۆ من، سوریا هەرگیز ناڕوات کەس لە سەرۆکەکەمان باشتر نابێت».
هونەرمەندی سوریی «جۆرج وسوف» لە چاوپێکەوتنێکدا لە بەرنامەی «عائشه‌» لە کەناڵی «صدی البحر»ی میسری جەختی لەوە کردەوە کە ڕێز لە وڵاتەکەی خۆی و بەشار ئەسەدی سەرۆکی دەگرێت.
کاتێک وێنەی ئاڵای سوریا نیشانی جۆرج وسوف درا، لەو بارەیەوە وتی: «ئاڵای وڵاتەکەم و خۆڵەکەی جێی شانازی و سەربەرزین بۆ من، سوریا هەرگیز ناڕوات و کەس لە سەرۆکەکەشمان باشتر نابێت».
ئەوەشی وت «سوریا زەوی پێغەمبەرانە، جیهانیش بۆیە ڕێز لە من دەگرێت چونکە من بەوەفام بۆ وڵاتەکەم و خەڵکەکەی».
لە کۆتاییشدا وتی: «زەوی سوریا و هەموو یاساکانی ماون، منیش هەرگیز ناپاکییان لێ ناکەم بەو جۆرەی هەندێك کەس بیری لێدەکەنەوە».
جۆرج وسوف گۆرانیبێژی بەناوبانگی عەرەب، لە ساڵی ١٩٦١ لە سوریا لە دایکبووە، تا ئێستا خاوەنی چەندەها ئەلبومی گۆرانییە کە زیاتر لە ٣٠ ئەلبوم دەبێت، هەوادارێکی زۆری هەیە لە وڵاتانی عەرەبی و وڵاتانی دیکەی دوونیادا.

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved