دوای ئه‌وه‌ى شه‌وی رابردوو 23-4-2018 خاتوو كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدر له نه‌خۆشخانه‌ی شار له شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد، ئه‌مڕۆ 24-4-2018 یه‌كه‌م رۆژی پرسه‌ی پیاوان له مزگه‌وتی شێخ سه‌عیدی پیران له سلێمانی و پرسه‌ی ژنان له نزیك به‌نزینخانه‌ی بینایی نزیك بینای باجی خانووبه‌ره به‌ڕێوه‌ده‌چێت. هاوكات دووه‌م و سێیه‌م ڕۆژی پرسه‌كه‌ی له مزگه‌وتی شێخ حسێن له قه‌ڵادزێ به‌ڕێوه‌ده‌چێت. هه‌ر ئه‌مڕۆش ته‌رمه‌كه‌ی له گۆڕستانی راپه‌ڕین له سلێمانی به‌خاك‌سپێردرا. به‌شێك له ژیاننامه‌ی كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدر لە ساڵی ١٩٦٨ لە شاری قەلادزێ لەدایكبووەو خوێندنی سەرەتای و ناوەندی دواناوەندی تەواکردووەو دەرچووی شەشی ئامادەییە. خاتوو کەژاڵ له‌گه‌ڵ نوسه‌ر رێبوار محه‌مه‌د یوسف هاوسه‌رگیری كردووه‌و خاوەنی سێ منداڵە بە ناوەکانی: نامرێ و نواڵه و داریاس. لە ساڵی ١٩٨٧ دەستی بە نووسین کردووەو سەرەتا بە شیعری منداڵان دەستیپێکردو له‌و وێستگه‌یه‌وه ڕوویکردە دنیای شیعر نووسین. زۆربەی زۆری شیعرەکانی لە گۆڤار‌و رۆژنامەکان و سایتەکاندا بڵاوکراوەتەوە، هەروەها خاوەنی ١٤ نامیلکەی شیعرە. لەبەر بەپێزی و پڕمانایی و گرنگی هۆنراوەکانی زۆربەی هۆنراوەکانی وەرگێڕاونەتە سەر زمانەکانی عەرەبی، فارسی و گرنگیەکی تایبەتیان داوە بە هۆنراوەکانی خاتوو کەژاڵ ئیبراهیم خدر. لەو بەرهەمانەی کە وەگێڕدراونەتە سەرزمانەکانی عەرەبی، فارسی بریتین لە: 1/ زیاتر ٧٠ نوسینیان لەسەر هۆنراوەکانی نووسیوە. ٢/زیاتر لە ١٥ لە هۆنراوەکانی کراون بە فارسی. ٣/زیاتر لە ١٢٠ هۆنراوەی کراون بە عەرەبی و وەچەندین لێکۆلینەوەیان لەسەر هۆنراوەکانی نوسیووە. لەبەر گرنگی هۆنراوەکانی لە ڕۆژنامەو گۆڤارە عەرەبییەکاندا لە میسر، سوریا، لوبنان وعێراق و ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست لە ئێرانیش لەسەریان نوسیووەو بایەخێکی تایبەتیان پیداوە، لەو ڕۆژنامە بەناوبانگە عەرەبیانەش " زمان و شرق أوسط" ن هەروەها دوو لە هۆنراوەکانیشى کراون بە شانۆگەری. خاتوو کەژاڵ ئیبراهیم خدر ئەندامی دەستەی نوسەرانی کوردبوو و لە زۆربەی کۆڕ‌و فیستیڤاڵەکان بەشداری کردووە. تائێستاش ١٥ خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشراوە. هەروەها وەزیری ڕۆشنبیری عێراق ڕێزی لێناوە. به‌داخه‌وه سه‌عات 11:30 ده‌قیقه‌ی شه‌وی رابردوو دڵه گه‌وره‌كه‌ی له لێدان كه‌وت و ژیانئاوایی له خزم و كه‌س و هاوڕێ و هونه‌ردۆستان كرد. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure