24/4/2018 03:38 PM

خانمە ئەستێرەکانی بۆلیوود


ئا: سیڤا ئازاد

نەرگس دات
نەرگس دات ناوی لەدایکبوونی فاتیمە ڕەشید کە لەفیلمەکان بە نەرگس ناسرا. (ماوەی ژیان: ١ی حوزەیرانی ١٩٢٩ تاوەکوو ٣ی ئایاری ١٩٨١). نەرگس خانمە ئەکتەرێکی ناسراوی سینەمای بۆلیوود بوو و زۆرجار ناوی لەباشترینەکانی مێژووی بۆلیوودیش دەهێنرێت.
لەساڵی ١٩٣٥ بۆ یەکەمینجار لەفیلمی (Talash-E-Haq) دەرکەوت کە ئەمەش لەتەمەنێکی بچووکیدابوو دواتر لەساڵی لەساڵی ١٩٤٢ لەفیلمی تەمەنا (Tamanna) دەردەکەوێتەوە. لەماوەی ساڵانی ١٩٤٠ بۆ ١٩٦٠ نەرگس بەشداری لەچەندین فیلمی سەرکەوتوو لەڕووی داهات (بازرگانی) و ڕەخنەگرانە دەکات کە بەشی زۆری لەگەڵ ئەکتەری دیاری بۆلیوود ڕاج کاپوور بووە.
باشترین کاری نەرگس لەفیلمی دایکی ھیند بوو لەساڵی ١٩٥٧ کە یەکەم فیلمی هیندستان بوو بۆ خەڵاتی ئۆسکاری بنێرن بۆ وەرگرتنی باشترین فیلمی بیانی و لەنێو ڕیزی پاڵێوراوانی کۆتایش خۆی بینییەوە لەدوای دایکی هیند تەنیا دوو فیلمی دیکە لە هیند گەیشتنە ئەم پلەیە، هەر لەهەمان فیلم نەرگس خەڵاتی باشترین کچەئەکتەری بردەوە لە خەڵاتەکانی فیلم فەیر.
لەساڵی ١٩٥٨ لەگەڵ ئەکتەری بۆلیوود سونێل دات هاوسەرگیرییان کرد کەبەیەکەوەش ڕۆڵی سەرەکییان بینیبوو لەفیلمی دایکی هیند.
لەساڵی ١٩٦٧ لەفیلمی شەو و ڕۆژ (Raat Aur Din) بەشداریکرد و خەڵاتی نیشتمانی بۆ باشترین کچەئەکتەری پێدرا. نەرگس لەساڵی ١٩٨١ بەهۆی شێرپەنجەی پەنکریاس کۆچی دواییکرد، کەچەند ڕۆژێک لەپێش مردنی کوڕەکەی سانجای دات یەکەم کاری نواندنی دەستپێکرد لەبۆلیوود کەئەویش لەئێستادا یەکێکە لە ئەکتەرە دیارەکانی بۆلیوود.

کاجۆل
کاجۆل دیڤگان (پێشتر پاشگری: موکەرجی) لەدایکبووی ٥ی ئابی ١٩٧٤ لە مومبای-مەهاراشترا لەهیندستان. کاجۆل خانمە ئەکتەری دیاری بۆلیوودە.
کاجۆل لەماوەی ژیانیدا ١١ جار بۆخەڵاتەکانی فیلم فەیر پاڵێوراوە و شەشجاریش بووەتە براوەی ئەوخەڵاتە. کەپێنجییان وەک باشترین خانمەئەکتەر بووە. لەساڵی ٢٠١١ حکوومەتی هیندستان خەڵاتی (Padma Shri) بەکاجۆل دەدات کە چوارەم بڵندترین خەڵاتی تاک (هاونیشتمانیی)ە لە هیندستان. کاجۆل لەساڵی ١٩٩٢ بەشداری لەیەکەمین کاری نواندن دەکات بەناوی (Bekhudi) وە هەر لەیەکەمین فیلمیدا ڕۆڵی سەرەکی پێدرا.لەساڵی ١٩٩٣ لەدووەم فیلمیدا کاجۆل بەیاوەری لەگەڵ شلیپا شیتی لەگەڵ شاروخ خان لەفیلمی بازیگر (Baazigar) کەئەم فیلمە بەیەکەمین فیلمی سەرکەوتووی کاجۆل دادەنرێت. لەساڵی ١٩٩٥ بۆ جارێکی دی لەگەڵ شاروخ خان لەفیلمی دیلوالێ دولھانیا لێ جایانگێ بەشدار دەبێت کەیەکێکە لەکاریگەرترین و بەهێزترین فیلمەکانی ژیانی ئەکتەری کاجۆل،ئەو فیلمە بۆماوەی ٢٠ ساڵ لەسینەماکان بەبەردەوامی نمایشکراوە! ، دواتر لەساڵی ١٩٩٨ بەشداری دەکات لەچەندین فیلم لەوانە (Pyaar Kiya To Darna Kya) کەلەبەرامبەر مێردەکەی ئێستا ئاجای دیڤگان ڕۆڵی بینی لەلایەکی دیکەوە لەفیلمی کوچ کوچ هۆتا هێی (Kuch Kuch Hota Hai) بەشداریکرد کەئەوەیان بۆجارێکی دی لەگەڵ شاروخ خان بەشداربوویەوە کە پەیوەندی ئەو و شاروخ خان لەفیلمەکان زۆتر پەرەیسەند و تاکوو ئێستاش بەهۆی ئەو فیلمانەی دەریانکردووە بەیەکێ لەباشترین دووانەی بۆلیوود دادەنرێت وە تایبەتمەندییەکی ئەم فیلمە ئەوە بوو کە کاجۆل لەگەڵ ئامۆزاکەی ڕانی موکەرجی بوو.
لەساڵی ٢٠٠١ لەفیلمێکی دی سەرکەوتووی دی بەشداریدەکات ئەویش فیلمی (Kabhi Khushi Kabhie Gham…) دەبێت کەئەمیش لەبەرامبەر شاروخ خان و ئەمیتاب باچان و جایا باچان و هریتیک ڕۆشان و کارینا کاپوور بوو. دوای ئەو فیلمە کاجۆل بۆ ماوەیەکی باش پشووی دا تاکوو ساڵی ٢٠٠٦ لەفیلمی فەنا (Fanaa) بوو کەلەبەرامبەر عامر خان ڕۆڵیگێڕا و ئەو دوورکەوتنەی لەو چەند ساڵە نەبووە هۆی شکستهێنانی ئەو فیلمەی بگرە ئەو فیلمەشی وەک ئەوانی پێشووتر سەرکەوتوو بوو.
دوای فەننا دووبارە کاجۆل ماوەیەک پشووی دا تەنیا لەدەرکەوتنی تایبەتی لەفیلمەکان دەردەکەوت تاکوو لەساڵی ٢٠١٠ لەفیلمێک بەناوی ناوم خانە (My Name Is Khan) بێتاوانای موسڵمانانی لە ڕووداوە تیرۆریستییەکانی جیهانی سەلماند ئەمەش دووبارە لەگەڵ بەرامبەرەکەی شاروخ خان بوو!
لەساڵی ٢٠١٥ لەگەڵ شاروخ خاندا دەرکەوتەوە لەفیلمی دیوالی کە سەرکەوتنی تاڕادەیەک باشی بەدەستهێنا لە هیند ١٤٨ کرۆری کۆکردەوە و لە هەموو جیهانیش نزیکەی ٣٩٤ کرۆر.

کاترینا کایف
کاترینا کایف لە ١٦ی تەممووزی ١٩٨٣لە ھۆنگ کۆنگی بەریتانی. لە باوکێکی موسڵمان بەناوی محەمەد کایف و دایکێکی کریستیان بەناوی سوزان لەدایکبووە. خانمە ئەکتەری ھیندی بۆلیوودە ھاوکات نمایشکاری جلووبەرگە، خاوەن ڕەگەزنامەی بەریتانییە. یەکەم فیلمی کاترینا لەساڵی ٢٠٠٣ بوو بەفیلمی بووم (Boom). بەشی زۆری ئەم فیلمانەی بەم دواییە کە کاترینا کایف ڕۆڵی تیابینیوە لە ڕیزی پێشەوەی پڕ داھاتترین فیلمەکانی مێژووی بۆلیوودە لەوانە (Dhoom 3) کە لەساڵی ٢٠١٣ دەرچوو لە وە لەساڵی ٢٠١٤ بەیاوەری لەگەڵ ھریتیک ڕۆشان لە فیلمی (Bang Bang!) توانیان سەرکەوتنێکی دی بەدەست بھێنن و بڕی ١٨٠ کرۆر لە هیندستان بەدەستبهێنێت
لە فیلمەکانی لەساڵی ٢٠١٢ بەناوەکانی (Ek Tha Tiger) لەگەڵ سەلمان خانکە ئەمەیان ١٩٩ کرۆری کۆکردەوە و لەڕیزی فیلمەکانی پێشەوەی بۆلیوودە لەڕووی داهاتوەوە وە لەھەمان سال لە فیلمی (Jab Tak Hai Jaan) توانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت لەسینەماکان.
ساڵی ٢٠١٥ و ٢٠١٦ بۆ کاترینا کایف ساڵێکی زۆر باش نەبوو بەوەی لە ٢٠١٥ لەفیلمی فانتۆم لەگەڵ سەیف عەلی خان پلەی ناوەندی وەرگرت وە لە ٢٠١٦ەش فیلمەکانی فیتوور و بار بار دێکۆ بەشداریکرد و لەهەردووکیان شکستی هێنا هەروەها لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٦ لەگەڵ خۆشەویستەکەی ڕانبیر کاپوور جیابوونەوە.

سەرەتای کارکردن لە بۆلیوود
کاترینا لە تەمەنی ١٤ ساڵیەوە بووە بە نمایشکار پاشان لە چەند پێشبڕکێیەکدا پلەی یەکەمی بە دەست ھینا واتە لە نمایشکریدا سەرکەوتنی بە دەست ھێناوە وە ئەوەشی وت ئەو ھەر لە لەندەن دەستی بە کاری نمایشکردنی جلووبەرگکردووە پێش ئەوەیبیتە ھیند لە ساڵی ٢٠٠٣ کە لەو ساڵەدا بۆ یەکەم جار لە فیلمێکدا دا بەژداری کرد بە ناوی ((Boom کە لەگەڵ ئەمیتاب باچان و جاکی شرۆف دا بەشداربوو کە ئەم فیلمە بە خراپی شکستی ھێنا، دوای ئەوە لە ساڵی ٢٠٠٤ لە دوای یەکەم شکستی کە لە بۆلیوود، کاترینا ئەم جارە لە فیلمێک بەزمانی تیلیگۆی بەژداری کرد بەناوی Malliswari ە وە بوو بەڵام ئەمەیان سەرکەوتوو بوو. ساڵی دواتر وەکو خۆشەویستی ئەبھیشەک باچان دەرکەوت لە فیلمێکی سیاسی بەناوی سەرکار (Sarkar) ە وە لە دوای ئەم فیلمەش ڕۆڵی سەرەکی وەرگرت لە فیلمێکی کۆمیدی و ڕۆمانسی لەگەڵ سەلمان خان دا بە ناوی (Maine Pyaar Kyun Kiya) وە فیلمێکی زۆر سەرکەوتووبوو کاترینا توانی خەڵات بە دەستبھێنێت. لە ساڵی ٢٠٠٦ بۆ یەکەمجار لە بەرامبەر ئاکشای کومار ڕۆڵی گێڕا لە فیلمیکدا بە ناوی Humko Deewana Kar Gaye سەرکەوتنی بە دەست نەھێنا. (دواتر ھەر لەگەڵ ئەکشەی کومار کاریان لە چەند فیلمێکدا کرد کە سەرکەوتوو بوون). لە ساڵی ٢٠٠٩ لە فیلمی تیرۆرستی نیویۆرک (NewYork) دا بەژدار بوو لە بەرامبەر جۆن_ئەبرەھام و نیل_نیتین کە زۆر سەرکەوتوو بوو لە بۆکس ئۆفیس. دواتر ھەر لە ساڵ ٢٠٠٩ دا لەگەڵ ڕانبیر کاپوور دا بەژداری فیلمێکی کۆمیدی و ڕۆمانسی کرد بە ناوی Ajab Prem Ki Ghazab Kahani کە ئەمەش بەھەمان شێوە زۆر کەرکەوتوو بوو پلەی دووەمی لە لیستی بۆکس ئۆفیسی ٢٠٠٩ بە دەست ھێنا.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved