ئه‌ندامانی گروپی ئابا كه به گۆرانی ماما میا ناسرابوون له ساڵانی حه‌فتاكاندا، هه‌ستاون به تۆماركردنی به‌رهه‌مێكی نوێ بۆ یه‌كه‌مجار پاش 35ساڵ. گروپه سویدیه‌كه دوو گۆرانیان تۆماركردووه یه‌كێكیان به‌ناوی "i steel have fathe in you" (هێشتا باوه‌ڕم پێته). گۆرانی "هێشتا باوه‌ڕم پێته" به شێوازی سێڕه‌هه‌ندی په‌خش ده‌كرێت له هه‌ردوو كه‌ناڵی ئێن بی سی و بی بی سی، له مانگی كانونی یه‌كه‌می داهاتوو، به‌ڵام كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی گۆرانی دووه‌میان ئاشكرا نه‌كراوه. ئه‌م هه‌واڵه رۆژی هه‌ینی له به‌یانێدا هه‌ریه‌ك له بێنی ئه‌ندرسۆن و پیۆرن ئه‌لڤایۆس و ئانی فرید لینگستادو ئه‌گیتا فالتسكۆگ له پێگه‌كانیان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاویان كرده‌وه. هه‌ر له به‌یانه‌كه‌دا هاتووه كه ئه‌ندامانی گروپه‌كه بڕیاره بگه‌ڕێنه‌وه ستۆدیۆ بۆ تۆماركردن. ئه‌ندامانی گروپه‌كه رایانگه‌یاندبوو، وه‌ك ئه‌وه‌بوو كات بۆ چه‌ند ساتێك وه‌ستابێت و له‌پشوویه‌كی كورتدا بین، ئه‌زمونێكی دڵخۆشكه‌ره ده‌گه‌ڕێینه‌وه. ئه‌م گروپه له ساڵی 1974 یه‌كه‌م خه‌ڵاتی كێبڕكێی یۆرۆفیجنی له رێگه‌ی گۆرانی "وۆته‌ر لۆو" برده‌وه، چه‌ندین گۆرانی به‌ناوبانگیان هه‌یه وه‌ك دانسینگ كوین و "ته‌یك ئه چانس ئۆن می" پێشئه‌وه‌ی گروپه‌كه له ساڵی 1982 جیاببنه‌وه. خاك – سیڤا ئازاد
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure