30/4/2018 09:37 AM

هاوسه‌ره‌كه‌ی ماكرۆن و چه‌ند راستییه‌ك له‌باره‌ی میلانیا تره‌مپ

بریدجیت ماكرۆن هاوسه‌ری سه‌رۆكی فه‌ره‌نسی ئیمانوێل ماكرۆن، ئاشكرایكرد كه‌ هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی میلانیا تره‌مپ له‌ ماڵه‌كه‌یدا به‌ستراوه‌ته‌وه‌و ناتوانێت بچێته‌ ده‌ره‌وه‌.

له‌پاش سه‌ردانه‌ ره‌سمیه‌كه‌ی ماكرۆن و هاوسه‌ره‌كه‌ی بۆ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان، خانمی یه‌كه‌م لێدوانی بۆ گۆڤاری "لۆ مۆند" ده‌رباره‌ی بینینی هاوسه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا میلانیا تره‌مپی 48 ساڵ وتبووی: میلانیا كه‌سێكی رووخۆش بوو، زۆر پێكه‌وه‌ پێكه‌نین و له‌یه‌كتر نزیك بووین.

وتبووشی: میلانیا ناتوانێت هیچ شتێك بكات، نه‌ ده‌توانێت په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌كه‌ی بكاته‌وه‌ نه‌ ده‌توانێت بڕواته‌ ده‌ره‌وه‌، زۆر به‌ستراوه‌ته‌وه‌، له‌كاتێكدا من هه‌موو رۆژێك له‌ پاریس ده‌ڕۆمه‌ ده‌ره‌وه‌.

راشیگه‌یاندبوو: میلانیا دڵی زۆرباشه‌و جوان و زیره‌ك راستگۆیه‌، هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له‌ناو راگه‌یاندنه‌كان له‌باره‌یه‌وه‌ ده‌وترێت راست نیه‌.

خاك – سیڤا ئازاد
س: ئاژانسه‌كان





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved