30/4/2018 03:08 PM

منداڵانی توشبووی شێر پەنجە وێنەکانیان نمایش کرد


ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت(CDO)) UNHCR(بەهاوبەشیو بەهاوکاری ڕێکخراوی منداڵ پارێزی کوردستان پێشانگای (ڕەنگکردنی هیوا)ی بۆتوشبوانی منداڵانی شێرپەنجە لەمۆزەخانەی سلێمانی کردەوە.
ئەم پێشانگایە لەچەند وێنەیەکی جۆراو جۆر پێکهاتبوو کەمنداڵانی نەخۆشخانەی هیوا سەرباری سەختی باری تەندروستیان، حەزوخولیای وێنەکێشان لەلای ئەوان نەچۆتە ژێرباری نەخۆشیەکەیان ولە پێشانگایەکی تایبەتدا تابلۆکانیان نمایش کرد.

تاژان سۆران سەرپەرشتیاری پێشانگاکەبەخاکی ڕاگەیاند:ئەم پێشانگایە لە ٢٠ تابلۆی جۆراوجۆر پێک هاتووەومن وەک شێوەکار سەرپەرشتی تابلۆی منداڵەکانم کردووە،چونکە زۆربەی منداڵەکان توانای گرتنی فڵچەوتێکەڵکردنی ڕەنگەکانیان نەبوو، هاوکاریان بوون تاپێکەوەکارێکی جوان  و ئەوەی کەمنداڵ خۆی حەزی پێدەکات وێنەیان بکێشێت.
سەبارەت بەئامانجی ئەم پێشانگایە تاژان وتی:ئامانجمان لەم پێشانگایە زانینی باری دەرونی ئەومنداڵانەیە کەلەنەخۆشخانەی هیوا چارەسەر وەردەگرن تاچەند ڕەنگدانەوەی بەسەرکارەکانیانەوە هەیە،خۆشبەختانە زۆربەی تابلۆکان گەشبینی و ڕەنگی کراوەن هەندێکیان نەبێت ترس و چاوەڕوانی پێوەدیارە.

لەم پێشانگایەدا کۆمەڵێ گەنجی خۆبەخش هاوکاری منداڵانی توشبووی شێرپەنجەیان کردووە لەم بارەیەوە شرام صلاح وتی:ئێمە وەک گەنجێکی خۆبەخش سەردانی نەخۆشخانەی هیوامان دەکرد و لەوێ ئەومنداڵانەمان دەبینی زۆرترین کاتیان لەنەخۆشخانە بەسەردەبرد بۆیە چەند بیرۆکەکمان لادروست بوو  بردنی گوڵ و ئینجانە بەڵام هەستمان کرد منداڵەکان حەزوخولیای وێنەکێشانیان زیاترە بۆیە بڕیارماندا حەزەکەیان جێبەجێ بکەین وێنە کانیان بکێشن،دواترئەوهەست و جوانیەی وێنەکان وای لەئێمەکرد کۆیان بکەینەوە و لە پێشانگایەکدا نمایشی بکەین.

لای خۆیەوە منداڵپارێزی کوردستان ڕای گەیاند ئەوان وەک لایەنێکی هەمیشەیی هاوکاری ئەومنداڵانە دەکەن لەهەربارودۆخێکدا پێویستیان بەئەوان هەبێت بۆئەم پێشانگایەش سپۆنسەری تەوای کارەکانیان کردووە جگەلەوەش توێژەری تایبەتی ودەرونیان لەنەخۆشخانەی هیوا دابینکردووە.

نمایش کردنی ئەم پێشانگایە بەبێ ئامادەبوونی ئەو منداڵانەی وێنەکانیان کێشابوو بەڕێوەچوو،بەپێی وتەی سەرپەرشتیاروئەندامەکان هەندێک لەمنداڵەکان لەبەر باری سەختی تەندروستی و نەگونجاندی کەش و هەواو بێ ڕێنمایی پزیشکان نەیانتوانیوە لەنەخۆشخانە بهێنرێنە دەرەوە.
کردنەوەی ئەم پێشانگایە لە مۆزەخانەی سلێمانی بەهۆکاری ئەوە دێت شوێنێکی گونجاو لە نەخۆشخانەی هیوا نەبووە تا هەموو منداڵەکان لەوێ ئامادەبن بەڵام لەڕێگەی وێنەو گرتە ڤیدیۆکانەوە ئەم پێشانگایە پیشانی منداڵان دەدرێتەوە تا جۆش و خرۆشی ئامادەبوان و پشتگیریەکانیان ببینن،لەهەمان کاتدا بانگێشتنامەی تایبەت بە دایک و باوکی منداڵە توشبووەکان درابوو تا ئامادەی پێشانگاکەبن.

ڤانێستی تەمەن چوارساڵ منداڵێکی توشبووی ئەم نەخۆشی یەبوو بەپێی وتەکانی باوکی حەز بەڕەنگی پەمەیی و دروستکردنی ئالای کوردستان دەکان تاکە منداڵ بوو لەبەر تێپەرپەڕاندی نەخۆشی یەکەیی و باشبوونی باری تەندروستی ئامادەی پێشانگاکەبوو.

لەم پێشانگایەدا بۆردی پشتیوانی بۆئامادەبووان ئامادەکرابوو تا بەدەربڕینی وشەیەک پشتگیری خۆیان بۆ منداڵانی توشبووی شێرپەنجە دەرببڕن کەسەرجەمی وشەکان هیواخواستنی چاک بونەوەوئازایەتی و سەرکەوتن و خۆشەویستی لەخۆگرتوبوو.

خاک- تانیائاوارە






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved