3/5/2018 04:11 PM

کتێبە نوێکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم

لەچوارچێوەی چاپکراوە نوێکانیدا دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم چەندین کتێبی نوێی خستە بەردەستی خوێنەرانی.
رۆشنبیر لەنێوان واقیع و چاوەڕوانیدا
کتێبی (رۆشنبیر لەنێوان واقیع و چاوەڕوانیدا)، لەدووتوێی 181 لاپەڕەدا چاپ و بڵاوکرایەوە.
بابەتەکانی نێو ئەم کتێبە نووسینی هەریەکە لە(ئیدوارد سەعید، حەلیم بەرەکات، فرانز نویمان، رامین جەهانبەگلو، حەسونە ئەلمیسباحی، عەبدولباقی ئەلهەرماسی، هاشم ساڵح)ەو کۆمەڵێک وەرگێڕ کردویانە بەکوردی و لەزنجیرەی دۆسییەکانی سەردەم-ە.

دەسەڵات ئاراستەکردنی خەڵک لەڕێگەی هێزەوە
کتێبی (دەسەڵات ئاراستەکردنی خەڵک لەڕێگەی هێزەوە) لەدووتوێی 165لاپەڕەدا چاپ و بڵاوکرایەوە.
بابەتەکانی نێو ئەم کتێبە نووسینی هەریەکە لە(ئالان تۆرین، ئەریک فرۆم، مەسعود تارانی، مۆریس بارییە، شاهۆ سەعید، جۆرج تەرابیشی)ەو کۆمەڵێک وەرگێڕ کردویانە بەکوردی و لەزنجیرەی دۆسییەکانی سەردەم-ە.
بیرەوەرییەکانی ئەکتەری رۆڵی دووەم
کتێبی (بیرەوەرییەکانی ئەکتەری رۆڵی دووەم) لەدووتوێی 135لاپەرەدا چاپ و بڵاوکراوەتەوە. ئەم کتێبە نووسینی (بەهرام بەیزایی)ەو بەڕۆژ ئاکرەیی کردویەتی بەکوردی.

تەکنیکەکانی نواندن لەشانۆو سینەمادا
تەکنیکەکانی نواندن لەشانۆو سینەمادا، لەدووتوێی 107 لەپەڕەدا چاپ و بڵاوکراوەتەوە. ئەم کتێبە نووسینی (نورەدین ئوستور)ەو پێشڕەو حسێن کردویەتی بەکوردی.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved