3/5/2018 04:20 PM

پێشانگای تایبەتی هونەرمەند فەیسەڵ عوسمان


بەناونیشانی (ئاوڕەنگ) هونەرمەند(فەیسەڵ عوسمان) پێشانگای تایبەتی تابلۆکان لە هۆڵی مۆزەخانەی نیشتیمان ئەمنەسورەکە کردەوە،ئەم پێشانگایە لە ٤٩ تابلۆی گوزارشت جیاوازپێک هاتووە ،وێنەکان کاری زەیتی وڕەنگی ئاوین.
ئەم هونەرمەندە ساڵانە پێشانگای تایبەتی خۆی لە ناوەوەودەرەوەی وڵات دەکاتەوە خاوەنی حەڤدە پێشانگایە بەکاری زەیتی و چوار پێشانگای تایبەت لە( چیک،پاکستان،ئیمارات،بەغداد).

سەبارەت بەم پێشانگایە فەیسەڵ عوسمان بەخاکی وت:کارەکان کۆکراوەی دووساڵ لەمەوپیشە وێنەکان خۆیان کۆدەبنەوەودواتر دەبن بە پێشانگا، سەرەتا کارەکانم زەیتی بوون لەئێستەدا کار بەڕەنگی ئاوی دەکەم هەرچەندە زەحمەتە بەڵام دوای فێربوون ئاسانە بەتایبەت بۆمن کەلەهەرشوێن و جێگەیەکدابم دەتوانم ڕاستەوخۆکارەکە بکەم.

سەبارەت بەگەڕانەوە بۆ ڕابردوو لە وێنەکانی دا ئاماژەی بەوەدا:گەڕانەوە بۆڕابردوو دووبارەکردنەوەی لە وێنەوتابلۆکاندا بیرهێنانەوەی بینەرە لەمێژوو کلتوری خۆی پێشم وایە لەهەر کارێکی هونەری دا ڕابردووی تێدابێت بەتایبەت ئەوانەی پەیوەندیان بەژیانی ڕۆژانەوە هەیە دەبێتە جوانییەکی تر.

ئەم هونەرمەندە لە وێنەوتابلۆکانیدا بەتایبەت لەوپێشانگا تایبەتانەی لەدەرەوەی وڵات بەشداری پێکردوون ، ئاماژە بەوە دەدات هەوڵی داوە ئەو وێنانەی ژیانی کوردەواری لەوێ نمایش بکات وەک شایی نێوگوندەکانی کوردستان و  ژیانی جوتیاران وخانمانی کورد و ئەوکەرەستانەی لەکوردەواریدا بەکارهاتوون ،وتیشی لەبەر زۆری بەشداری کردنم تابلۆکوردیەکان دەناسرێتەوە چونکە هەوڵی ناساندی کلتوروسروشتی کوردیم داوە بینەری تایبەتی خۆی هەبووە ئەمەش بۆ هونەرمەندێکی کورد جێی خۆشحاڵیە کارەکانی بناسرێن.


خاک- تانیائاوارە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved