ئا : ئازاد مه‌عروف خودی هونه‌ر هونه‌ر كه په‌یوه‌نده به‌زانسته‌وه به‌ڵام زانست كۆیله‌یه‌كی بێده‌سه‌ڵاته كه ئاره‌زووه ده‌روونییه‌كان به‌هه‌رلایه‌كدا خۆی بیه‌وێت ده‌یبات . هونه‌ر بوونێكی جوان و هه‌ستیاره، ده‌توانێت ڕابه‌رایه‌تی مرۆڤ بكات ،ئه‌گه‌ر له‌ده‌ستی هونه‌رمه‌ندی به‌توانای خۆیدابێت به‌ڕێیه‌كی پیرۆزی خۆی ده‌ڕوات و دواجار ده‌بێته تۆماری مه‌زنی مێژوو ،زانستیش به‌شێوه‌یه‌ك به‌توانایه كه‌هه‌میشه به‌په‌رۆشه‌وه هاوكاری مرۆڤ ده‌كات ،به‌ڵام مرۆڤ (هونه‌رمه‌ند) سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی لایه‌نی پیرۆزی هونه‌رو چاكه ده‌ناسێت به‌لاڕێدا ده‌ڕوات و خۆی ناپارێزێت به‌وپێیه‌ی كه خۆی له‌به‌رامبه‌ر ئاره‌زووه هه‌وه‌سداره‌كانی دۆڕاندووه . مرۆڤ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئاشنای لایه‌نی چاكه‌یه به‌ڵام هه‌رخراپه ده‌كات و ده‌زانێت كه ده‌بێت خۆی لێ بپارێزێت به‌ڵام واناكات چونكه له‌به‌رامبه‌ر چاكه‌دا دۆڕاوه. هونه‌رمه‌ند له مرۆڤی ئاسایی كه‌مێك باشتره كه‌هێزێكی گه‌وه‌ره‌ی هونه‌ری له ده‌رونیدایه چێژ زۆرتر‌و زیاتر ده‌بینێت ،واته له‌به‌رامبه‌ر چێژدا له خشته براوه و دووچاری خراپه كه‌متر ده‌بێت . هونه‌رمه‌ند كه‌له‌نێو كێشه‌تایبه‌تیه هونه‌رییه‌كاندا نگرۆ بووه دڵنییایه كه ئاشنای ئازاره‌كانه ده‌زانێت ده‌بێته مایه‌ی ڕه‌نجدانی به‌ڵام خۆی لێ ناپارێزێت ،چونكه له‌به‌رامبه‌ر چێژێكدا دۆڕاوه كه‌ئازار له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنێت ،به‌ڵام ئه‌م چێژه به‌و شێوه‌یه‌ش نییه كه بتوانێت به‌سه‌ر ئازاره‌كاندا زاڵ بێت ،هیچ پێوه‌رێك جگه له مه‌زنی و بچوكی و كه‌می و زۆری بۆ ئه‌مانه نییه ،به‌و واتایه‌ی كه هه‌میشه مه‌زنتر به‌سه‌ر بچوكتردا زاڵ ده‌بێت و بچوكتر له‌به‌رامبه‌ر گه‌وره‌تردا له خشته ده‌برێت ، شكۆداری و مه‌زنییه‌ك له هونه‌ردا هه‌یه كه هونه‌رمه‌ند له‌كاتی هه‌ڵبژاردنی چێژ‌و ئازاردا به‌ڕیێی هه‌ڵه‌دا نه‌ڕوات و بزانێت كه‌متر یان زۆرتر یان مه‌زنترو زیاتر هه‌ڵبژێرێت له‌ڕێی ئه‌مانه‌وه گه‌وره‌و بچوك و یه‌كسان له‌یه‌ك جیاده‌كاته‌وه كه پروتاگۆراسی گه‌یانده ئه‌و بڕوایه‌ی كه هونه‌رمه‌ند بنچینه‌ی هونه‌ری ئه‌ندازه‌گیریشه. له‌خودی هونه‌ردا ئیراده سنوری نیه به‌ڵام له‌سه‌رده‌مێك كه‌له نێو نه‌ته‌وه‌یه‌كدابوونێكی ئایدیالیستی هه‌یه یان له سیسته‌مه یه‌ك جه‌مسه‌ره سنورداره ماته‌رییه‌كان سنوور بوونی هه‌یه. كاریگه‌ری ئه‌م سنورداریه له كاری هونه‌ری و په‌یوه‌ندی زۆر له هونه‌رمه‌ندان ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه. له‌هه‌مانكات سیسته‌می ڕامیاری كاریگه‌ری هه‌یه به‌سه‌ر ئه‌قڵی هونه‌رمه‌ند ، هونه‌رمه‌ند وه‌ك تاك له كۆمه‌ڵگه‌دا دڵخۆشه به‌سه‌ركه‌وتنی كاره هونه‌ریه‌كانی ، به‌ڵام ئه‌م دڵخۆشییه زیاتر له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌دایه كه‌له هونه‌ره‌كه‌یان هه‌ڵگری زانستن. هیچ شتێك له زانست به‌هێزترنییه،چونكه زانست ده‌توانێت خۆی به‌سه‌ر هه‌موو هۆكارێكی وه‌ك چێژ‌و ئازار‌و هاوشێوه‌ی ئه‌مانه‌دا زاڵ بكات ، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ركارێك هۆكار یان پاڵنه‌ره‌كه‌ی نه‌زانی بێت باش نییه وه هۆكاری خراپه‌ش جگه‌له‌وه‌ی كه‌له نه‌زانییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه هیچی ترنییه . ئه‌گه‌ر هه‌ركارێكی چێژ به‌خش كارێكی باش بێت هیچ كه‌س به‌ئاگاییه‌وه كاره خراپه‌كان هه‌ڵنابژێرێت ،ئه‌گه‌ر ئه‌م گوته‌یه‌ش دروست بێت كه‌واته په‌یڕه‌وی كردنی ئاره‌زووه‌كانیش جگه له نه‌زانی هیچی تر نییه‌و خۆپارێزیش له‌مانه جگه له‌دانایی هیچ شتێكی تر له‌خۆ ناگرێت . به‌ڵام مه‌رج نییه‌كه كه‌سی به‌رامبه‌ر به هونه‌رمه‌ند با كاری هونه‌رمه‌نده‌كه‌شی له‌لاباش بێت به‌ڵام وه‌كوو خودی به‌رهه‌مهێنه‌ر{هونه‌رمه‌ند}شۆڕشگێڕیه‌تی به‌رامبه‌ر كاره‌هونه‌رییه‌كه هه‌بێت،ئه‌مه‌ش لێكدانه‌وه‌یه‌كی ململانێدار له خۆ ده‌گرێت وه وای ده‌گه‌یه‌نێت كه خودی هونه‌رمه‌ند باڵاتره له تێگه‌یشتنی مرۆیی ،له‌به‌رئه‌مه خه‌ڵكانی ئاسایی به‌په‌سه‌ندكردنی ئه‌م بۆچوونه ده‌گه‌نه ئه‌و بڕواپڕله ئازادیه‌ی كه له‌په‌یڕه‌وی ڕاستی و بیر بڕه‌وێته‌وه‌و ڕه‌وشی ئیراده‌ی خۆی بداته ده‌ست خه‌یاڵ. هونه‌رمه‌ند ئیراده‌یه‌كی فه‌رمانڕه‌واییه كه هه‌میشه ده‌بێته بنه‌ڕه‌تی پارێزگاری له كاڵچه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی به‌سه‌ر جیهانه‌وه. لێره‌دایه‌كه مێژوو نایه‌وێت له ئه‌گه‌ری بوونی هونه‌رمه‌ند دووره په‌رێز بێت ،ئه‌گه‌ر مێژوو ئه‌وها بێت كه‌واته سیسته‌مێكی بێ گرنگی به‌هونه‌رو به هونه‌رمه‌ند ته‌نهاو ڕووت و به‌س بوونێكی ئێلیگاریشییه‌و{گروپی ڕامیاری سه‌رمایه‌دار} له پێناوی خودی خۆی له ئاڵۆزیدایه به‌رامبه‌ر هه‌موو شتێك له‌وانه هونه‌ر كه‌ده‌بێته داوی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه به‌جۆرێك هونه‌رو هونه‌رمه‌ند له كۆمه‌ڵگه‌دا ناتوانرێت به‌دووره په‌رێز رابگیرێت پێویستی به نیشاندانی سه‌رئه‌نجامه‌كانیه‌وه‌یه‌تی. نه‌ك هه‌رئه‌مه هونه‌ر كه به‌شێكه له فه‌لسه‌فه ناتوانرێت له نێو شوێنه‌گوماناوییه‌كان له نێو سیسته‌مه‌كان ،په‌یوه‌ندیه‌كان لاببرێت،لابردنی ئازاری ویژدانیه ،له خۆلادان له هونه‌ر وه له بیربردنه‌وه‌ی و خۆپارێزی هه‌ڵاتنی بیری یه‌كجه‌مسه‌ره. دووره له هه‌ڵوێستی پڕ له ئازایانه‌ی هونه‌رمه‌ند،زۆر كه‌س هه‌ن كه‌بێباوه‌ڕو سته‌مكارو یاخی و نه‌زانن به‌ڵام به‌هره‌یه‌كی ته‌واویان له ئازایه‌تیدا هه‌یه‌و لێره‌شه‌وه ئه‌وه‌مان بۆده‌رده‌كه‌وێت كه‌له‌نێوان ئازایه‌تی و خۆنه‌ویستی و خۆشه‌ویستی هونه‌ردا په‌یوه‌ندییه‌كی تایبه‌ت هه‌یه چونكه مرۆڤی ئازاله‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند هه‌ردووكیان بۆ كاری خۆیان خۆته‌رخانكه‌رو بێباكن ،هه‌میشه زاڵن به‌سه‌ر خۆیاندا . زاڵ نه‌بوون به‌سه‌ر خودیدا جۆرێكه له نه‌زانی ،ڕاكردنه له جه‌نگ ،هونه‌رمه‌ند وه‌ك مرۆڤێكی ئازا‌و به‌توانا ڕووله كارگه‌لێك ده‌كات كه هیچكات ترسنۆكه‌كان ڕوویان تێناكه‌ن وه هه‌میشه به‌دوای شتانێكدا ده‌ڕوات كه جوان و باش و چێژ به‌خش بێت ،هونه‌رمه‌ند تایبه‌تمه‌ندیانه خه‌سڵه‌تی هه‌یه‌كه‌له شتێك ده‌ترسێت كه باش نییه‌و شایه‌نی سه‌رزه‌نشت كردنه وه‌له كاتێكدا بێباكی خۆشی نیشان ده‌دات نابێته جێی گومان. ئه‌وه‌ش هه‌یه كه‌ترسی خراپ و بێباكی خراپ له نه‌زانینه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت وه‌ناتوانێت كاره مه‌ترسیداره‌كان له نامه‌ترسیداره‌كان جیابكاته‌وه هۆكاریش دووباره هه‌رنه‌زانییه ،له هه‌موو بوونه‌كان ( دادوه‌ری ، ئازایه‌تی ،خۆپارێزی ، بڕوا) سیفه‌تی گه‌وره‌و كۆداری هونه‌رمه‌نده ، بنچینه‌كه‌ی داناییه . ئیتالیا ،فه‌ره‌نسا،به‌ریتانیا،ئه‌ڵمانیا، له‌سه‌ده‌ی شانزه‌هه‌مین یان سه‌ده‌ی ڕێنیسانس یان نوێبونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی هونه‌ری ،هونه‌ریان كرده پێشه‌نگ ، بوونه مایه‌ی بووژاندنه‌وه‌ی كاری ئۆپێرالی درێژه‌پێدانی كاره نمایشداره گریكیه‌كان به جۆرێك فه‌لسه‌فه له‌لایان ناچار بوو ئه‌ركی به‌رگریكردن له هونه‌ر له به‌رامبه‌ر هه‌ندێك له‌ناوه‌نده‌كانی هونه‌رمه‌ندو هونه‌ر ناسی بگرێته ئه‌ستۆ. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت هونه‌ر به‌گشتی و مۆسیقا به‌تایبه‌تی بناسین ئه‌وا ده‌بێت په‌نا بۆ مێژوو به‌رین كه له نێو خودی مێژوودا فه‌لسه‌فه ڕۆڵێكی باڵا ده‌بینێت ، نه‌ك له ناوه‌خن و ناوه‌ڕۆكی بابه‌ت ،به‌ڵكوو خودی نوسه‌ره‌كانیشی بۆیه فه‌یله‌سوفن چونكه له‌ڕه‌گه‌زدا یان له بنچینه‌دا خه‌سڵه‌تی هونه‌رمه‌ندایه‌تیان تیادایه له ڕێكی ڕیتم له شێوه‌ی ووتار كه‌ئه‌مه چه‌شنێكه له خۆسه‌پاندنی هونه‌ر به‌گشتی و به‌تایبه‌تی هونه‌ری مۆسیقا كه‌له ڕیتم و ئاواز له شێوه‌ی ده‌نگ له گیانی مرۆڤه‌كان په‌یدا ده‌بێت . ڕاسته هه‌ركاتێك بیر له مرۆڤدا خه‌ریكی فێربوون و زانینی هونه‌ربێت ئه‌وا ئه‌و مرۆڤه به هۆشیار داده‌نرێت ، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێت بلێێین ڕاستییه‌كه له‌وه دایه هونه‌ر له هه‌موو شتێك‌دا به تایبه‌ت له پانتایی مێژووی جیهانیدا ناسراوه‌و به مه‌زن دانراوه به‌ڵام بوونی له مرۆڤه‌كان بوونێكی ڕێژه‌ییه. زۆر كه‌س پێی وایه ئیراده‌ی هونه‌ر ته‌نیا له مرۆڤه ده‌ستڕۆشتووه‌كانه‌وه یان له شته وورده‌كاندا كاریگه‌ری هه‌یه وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی به‌توانا ،خاوه‌ن سامان ، ئه‌وه هه‌ڵه‌یه. شیكردنه‌وه‌ی هونه‌رله مێژووی جیهانیدا وورده‌كاری زۆرتیا دیاره وه زۆر گه‌وره‌تره له‌وه‌ی ئیراده‌ی بیری مرۆڤ یان هه‌ستی ئاسمانی بتوانێت به‌وه‌وه په‌یوه‌ندیدار بێت. هۆنراوه‌و خاوه‌نه‌كه‌ی {هۆنه‌ر،شاعیر} به‌شێكن له‌ڕیتمی هاوگونجاوی نه‌زمدار له‌وپه‌ڕی توانای درامی شانۆی ئاوازداردا. هیچكات فه‌لسه‌فه‌ی هونه‌ر ئیره‌یی به‌م توانایانه نابات كه هیچ شێوه‌یه‌ك له توانا به‌وپه‌ڕی گه‌وره‌یی بڕوانامه‌و به‌ده‌ستهێنانی له گشت خونێندنگه‌كانی جیهان ناتوانێت هۆنه‌رێك(شاعیر) دروست بكات هه‌روه‌ك چۆن ناتوانێت له‌سه‌ر بوونی هیچ زانیاریه‌كی پڕله سه‌رچاوه‌مان بداتێ . هه‌موو به‌شه‌كانی تری هونه‌ر یش ئه‌وهایه، زیاتر بۆ درێژه‌پێدان بیرمه‌نده‌كانیش، لقه بوونیاده‌كانی تریش …….هتد هه‌مان بۆچوون و بڕوایه هونه‌رله بوونیدا زانیاری له‌سه‌ر خودی خۆی نادات وه‌ئه‌گه‌ر بشتوانێت ئه‌م كاره بكات هیچی له ده‌ست ناچێت وه‌ك چۆن تیشك ڕووناكی به ئێمه ده‌دات هیچ له‌و كه‌م نابێته‌وه ،به‌ڵام ئه‌مه كێشه‌و ململانێی نێوان زانست و خه‌یاڵه. بیركردنه‌وه له بوونی هونه‌ر به دوو به‌ره‌دا گوزه‌رده‌كات یه‌كێكیان بوونی له نێو سروشته له‌لایه‌كی دیكه‌وه بۆ دڵ و هه‌ستی مرۆڤه. ڕۆشنفكری ئه‌مڕۆ له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه هونه‌ر به‌ئه‌ندامه‌كانی كۆمه‌ڵگه بناسێنێت و ئێمه به‌و ناسینه دڵخۆش بكات ،چونكه هونه‌ر ته‌نیا به‌ئاگایی ده‌سته‌و به‌جێو وه به‌ڵگه‌نه‌ویست شایه‌نی دركپێكردنه، واته بێ هۆكاره‌و ڕاسته‌وخۆش به‌كاردێت له‌كاتێكدا هاوه‌ڵی به‌ئاگایی و دانایی خواستی مرۆڤیش نه‌بێت،وه هه‌ست و به‌ده‌ركه‌وتنی هه‌ردووشێوه‌كه له ئاگایی بێ بیركردنه‌وه‌ن . دووهه‌میان و له‌هه‌مانكات مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكی بیركه‌ره‌وه‌یه له‌ڕێی هۆشه‌وه له‌بوونه‌وه‌ره‌كانی دیكه جیاده‌كرێته‌وه . باشترمرۆڤ وه‌كوو بوونه‌رێكی بیركه‌ره‌وه بیرده‌كاته‌وه‌و هه‌ڵس و كه‌وت ده‌كات باچه‌ندیش له‌وه به‌ئاگا نه‌بێت. واته هونه‌ر له‌م ئاڵوزیه‌ی خۆیدا ته‌نانه‌ت له‌پێناسه‌و خوێندنه‌وه‌ه‌شدا پێویستی به‌سه‌رنجه،واته كاتێك بوونی خۆی بۆ مرۆڤه‌كان ئاشكرا ده‌كات كه‌خۆی بخاته به‌ر بیركردنه‌وه‌و سه‌رنجی ووردی بێ‌شومار. ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه هه‌روه‌ك تنۆكێ ئاو وه‌هایه كه‌به به‌رده‌وامی له زه‌ویه‌كی توند‌و ڕه‌قی ده‌دات كونی ده‌كات. واته خودی سه‌رنج و بیركردنه‌وه بووه به ڕازاندنه‌وه‌و پێشه‌نگی هه‌موو بۆچوونه فه‌لسه‌فیه ماته‌ری و ئایدیاكان. هونه‌ر كه بوونی خۆی بۆ مرۆڤه‌كان ئاشكراده‌كات ئه‌وه خودی هونه‌رمه‌نده‌كه‌یه كه خۆی ده‌خاته به‌ر بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان به‌ڵام وه‌ك مرۆڤێكی ئاسایی خۆی ئاشكراناكات به‌ڵكوو بۆ هه‌ریه‌ك له‌مانه خۆی ده‌نوێنێ چونكه ئه‌گه‌ر خودی خۆی له‌سه‌ر بوونی خۆی ئاشكرا بكات ئه‌وا هاوتای مرۆڤی ئاسایی بێ به‌هره له‌بیركردنه‌وه ده‌ژمێررێت. مرۆڤ كه به‌هۆی هۆشمه‌ندیه‌وه له ئاژه‌ڵان جیا ده‌كرێته‌وه هونه‌ر له‌خۆیدا و بۆ خۆیه‌تی،هونه‌ر له مرۆڤدابوونێكی هه‌میشه‌یی نه‌بڕاوه‌یه تامرۆڤ هه‌بێت هونه‌ریش ده‌مێنێت ،چونكه ئه‌م بوونه هه‌میشه‌ییه ماته‌ریانه بوونێكی هزریه نه‌ك هه‌سته‌گی كه ئه‌مه بوونێكه له‌خۆیداو هه‌ربۆ خۆشیه‌تی. بابه‌ته سروشتیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له ڕێگه‌ی هه‌سته‌وه‌یه كه‌له نێودیالیكتیكی ڕیالیستی دایه ،بابه‌ته هزریه‌كان په‌یوه‌نده به دیالیكتیكی هۆشیاری. له هونه‌ردا هه‌ست سه‌رچاوه‌ی پێكهاته‌نییه به‌ڵكوو سه‌رچاوه‌كه‌ی شێوازێكه كه‌ئه‌م پێكهاتانه له ژێرسایه‌ی ئه‌وه‌وه بۆ هونه‌رمه‌ند ئاشكرا ده‌بێت كه په‌یوه‌ند به دیالیكتیكی هۆشیاریه. هونه‌ركه بابه‌تێكی بنچینه‌یی و گه‌وهه‌رییه به‌شێوه‌ی هه‌ست به‌ده‌رده‌كه‌وێت به‌تایبه‌تی هه‌ستی بینین و بیستن به‌ڵام ده‌توانێت شێوه‌ی باڵاتر‌و به‌هادارتریش له‌خۆبگرێت ،وه ئه‌گه‌ر هه‌موو بنه‌ماكانی ڕه‌وشتی كۆمه‌ڵایه‌تی كه ئایدیالست هه‌ڵگریه‌تی به‌شێوه‌ی هه‌ست بمێنێته‌وه پێویستی به لێكدانه‌وه‌و چاودێری كردنه بۆ ئه‌و وێنانه‌ی كه شێوازی ئاژه‌ڵیمان پێ ڕه‌وا ده‌بینێت . ئێستا هونه‌ر شایسته‌ی ئه‌م لێكدانه‌وانه نییه ،هه‌ست خراپترین فۆرمه كه هه‌رجۆره پێكهاته‌یه‌كی گشتی و به‌تایبه‌تی هونه‌ر له‌خۆ بگرێت چونكه خه‌سڵته‌كانی پێكهاتن به كه‌مترین ئاست به خۆیدا پابه‌ند ده‌كاته‌وه و شوێنی بۆ داده‌نێت . له بۆچوونه گشتیه فه‌لسه‌فیه گریكیه‌كۆنه‌كاندا به‌ڕای هه‌موو بیرمه‌ندانی ئه‌وسه‌رده‌مه به‌چاو پۆشین له بیر‌و بۆ چوونی سوفستائیه‌كان هه‌ر ناوه‌ڕۆكێك هه‌تا ئه‌و شوێنه‌ی له چوارچێوه‌ی هه‌ستدا بمێنێته‌وه كرچ و كاڵه‌و ته‌واو نادیار كراوه.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure