17/5/2018 11:28 AM

كلیپی زوڵفی لەیلێ بڵاودەكرێتەوە

هونەرمەند كاروان حەمید حەلاق لەلێدوانێكدا بۆ سایتی خاك ئەوەی راگەیاندووە كە ئەوان وەك گروپێك كە لەوڵاتی هوڵەندان كە پێكهاتوون لە چەند هونەرمەندێكی كورد و بیانی ڤیدۆ كلیپێك بڵاو دەكەنەوە.

كلیپكە بەناوی "زوڵفی لەیلی"یە و بە شێوەزاری كەلهورییە كە بیرۆكەو دەرهێنانی هونەرمەند كاروان حەمید حەلاقە .

 مەبەست لەبەرهەم هێنانی كلیپەكە گرنگی دانە بە هەموو شێوەزارەكان لەناوكورداو بەبێ جیاوازی بۆیە لە كلپەكەدا چەند هونەرمەندێكی فارسیش بەشدارییان كردووەبە ژەنینی چەند ئامرێك كە بەهۆی نزیكیان لە رۆژهەڵای كوردستانەوە ئەوانیش شارەزاییان لە شێوەزاری كەلهوری هەیە .

بریارە كلیپەكە لە گەڵ جەژنی رەمەزان بڵاو بكرێتەوە كە لە ئێستادا سەرقاڵی ریكۆردكردنی و بەم نزیكانە تەواو دەبێت.








زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved