نووسه‌رو لێكۆله‌وه‌رو مامۆستای زانكۆی (د.محه‌مه‌د ساڵح ئیبراهیمی) ناسراو به شه‌پۆل، به‌هۆی نه‌خۆشی له تاران كۆچی دوایی كرد. به‌یانی ئه‌مڕۆ 26-5-2018 د.محه‌مه‌د ساڵح ئیبراهیمی ناسراو به شه‌پۆل نووسه‌رو توێژه‌رو مامۆستای زانكۆ، له ته‌مه‌نی 85 به‌هۆی نه‌خۆشی له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی تاران كۆچی دوایی كرد‌و بڕیاره له شاری مه‌هاباد به‌خاك بسپێردرێت. د.محه‌مه‌د ساڵح ئیبراهیمی ساڵی 1933 له شاری مه‌هاباد له‌ناو بنه‌ماڵه‌ی نیشتمانپه‌روه‌رو ئایینی له‌دایكبووه‌و ئه‌مڕۆ له ته‌مه‌نی 85 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووه. ناوبراو له زمانی شای ئێران قورئانی كرد به كوردی، له‌به‌رئه‌وه‌ی له زمانی شادا زمانی كوردی قه‌ده‌غه بوو دواتر قورئانه‌كه‌ی چاپكرد. جگه له‌وه‌ی كه مامۆستای زانكۆ‌و توێژه‌رو نووسه‌ر بوو، ڕۆژنامه‌نووسیش بوو له ساڵی 1981 یه‌كه‌مین گۆڤاری به ناوی گرشه‌ی كوردستان چاپكرد. د.محه‌مه‌د ساڵح ئیبراهیمی ناسراو به شه‌پۆل زیاتر له چل كتێبی نووسیوه كه هه‌ندێك چاپ و بڵاوبونه‌ته‌وه‌و هه‌ندێكیش هێشتا چاپ نه‌بوون. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure