27/5/2018 02:54 PM

خاك بەردەوام لە نێوبونەوەدایە

 

لە هەنگاوێكی نوێدا، ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی خاك، بەمەبەستی خزمەتكردنی زیاتری خواستی بینەران و هاوكات لە سەر داوای بەشی زۆری بینەرە ڕەسەنەكانی سێ كەناڵی نوێی كردەوە.
لە ماوەی ڕابردودا و بە هەوڵی كادرە دڵسۆزەكانی خاك، توانر سێ كەناڵی نوێ بە ناوەكانی(مۆزیك، موڤی-فلم، كیدس-منداڵان) بكاتەوە لەسەر بەخشی سەرتاسەری هەرێمی كوردستان لەسیستەمی كەناڵە ناوخۆییە كانDVB-T بە كوالێتی HD.
بەڕێوبەری خاك تی فی ڕایگەیاند، سەرەڕای ئەم قەیران و كێشمەكێشی ململانێی سیاسیەكان، جێگای خۆیەتی ئاماژە بەوەبكەم، ئەم سێ كەناڵە نوێیە بەهەمان تیم و ستاف و بودجەی خاك بەڕێوەدەچێت، بەخۆشحاڵیەوە هەندێك لەو كارمەندە خۆنەویست و خۆبەخشانەی خاك هەوڵی جدیان دا بۆ سەركەوتنی ئەم پڕۆژەیە بە تایبەت لێپرسراوی بەشی پلان و گەشەپێدانی خاك ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە.
خاك







زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved