28/5/2018 03:15 PM

لەگەڵ پەپوولەی بێباڵ ماچ ناگۆڕنەوە


کتێبی (لەگەڵ پەپوولەی بێباڵ ماچ ناگۆڕنەوە، گوڵە سورەکان» کە کتێبێکی نوێی شیعری هایکۆ-یەو بەرهەمی فریاد محەمەد و سارەوان عەبدوڵڵا-یە لەدووتوێی 86 لاپەڕەدا چاپ و بڵاوکرایەوە، داهاتەکەشی دەبەخشرێتە نەخۆشخانەی هیوا. ئەم کتێبە شیعرییە دوو بەش پێکهاتووە کە بەشی یەکەم تەرخانکراوە بەهایکۆکانی فریاد محەمەد و بەشی دووەمیش تایبەتە بە هایکۆکانی سارەوان عەبدوڵڵا.
دەربارەی بڵاوکردنەوەی کتێبەکەیان، سارەوان عەبدوڵڵا بەکوردستانی نوێی وت: دەقی هایکۆ مێژووەکەی کۆنەو هونەرێکی شیعری ژاپۆنییە، بەڵام لە ئەدەبی کوردیدا نوێیەو خەڵکیی کەمتر شارەزای ئەم جۆرەن لە شیعر، هەرچەندە مامۆستا لەتیف هەڵمەت لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا ئەم زاراوەی هێناوەتە نێو زمانی کوردییەوە بەڵام وەک شێوازێکی زانستی و ئەکادیمی، یان دیوانی تایبەت کەمترین نووسین هەیە لەسەر هایکۆ.

خاك-زانیار محەمەد




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved