فیلمی (ئه‌یلان)ی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر كه به سپۆنسه‌ری زانكۆی نۆلج به‌رهه‌مهێنراوه، له فێستیڤاڵێكی سینه‌مایی نێونه‌ته‌وه‌یی له وڵاتی ئه‌مریكا، به‌شداری ده‌كات و كێبڕكیی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵات ده‌كات. ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر له‌باره‌ی به‌شداری فیلمه‌كه‌ی له‌و فێستیڤاڵه‌دا وتی: فیلمی (ئه‌یلان) له فێستیڤاڵی هه‌رێمی مارین (ویلایه‌تی كالیفۆرنیا) به‌شداری ده‌كات كه له وڵاتی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و كێبڕكێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵات ده‌كات. وتیشی: فێستیڤاڵه‌كه له 30 حوزه‌یران تا 4ی ته‌ممووزی 2018 به‌رده‌وام ده‌بێت. له‌باره‌ی چیرۆكی فیلمه‌كه‌وه ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر وتی: چیرۆكی فیلمه‌كه باس له ئه‌یلان كوردی ده‌كات كه له سوریا شه‌ڕ ده‌ستپێده‌كات له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی رێگه‌ی تاراوگه دهگرنهبهرو به‌ره‌و توركیا به‌ڕێده‌كه‌ون، به‌ڵام له‌وێ به‌رله‌وه‌ی بگه‌ن به كه‌ناری ئارامی شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا ده‌یكاته قوربانی. فیلمی سینه‌مایی (ئه‌یلان) له‌لایه‌ن جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر كاری ده‌رهێنانی بۆ كراوه‌و ئومێد رۆژ كاری مۆسیقای فیلمه‌كه‌ی جێبه‌جێ كردووه‌و هه‌روه‌ها ئالان رۆژبه‌یانی كاری گرافیك و دیزاینی فیلمه‌كه‌ی جێبه‌جێ كردووه. دواهه‌مین فیلمی سینه‌مایی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر فیلمێك بوو به‌ناوی (بێده‌نگی ئاسمان) كه له‌كه‌متر له ساڵێكدا له 54 فێستیڤاڵی سینه‌مایی جیهانیدا به‌شداری كرد‌و چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێنا. جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر ره‌حمان له‌دایكبووی ساڵی 1983ی شاری هه‌ولێره، له ساڵی 2001ه‌وه ده‌ستیداوه‌ته كاری سینه‌مایی و له‌نزیكه‌ی 40 كورته فیلم‌دا یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر بووه‌و له 13 فیلمی سینه‌مایی درێژیشدا یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر بووه‌و له ساڵی 2010ه‌وه كاری ده‌رهێنانی سینه‌مایی ده‌كات. خاك - راگه‌یاندنی فیلمی ئایلان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure