گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی كۆڵۆمبی شاكیرا، ناچاربوو ئاهه‌نگێك هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه كه بڕیاربوو له 9ی ته‌موزی داهاتوو له ته‌لئه‌بیب ئه‌نجامی بدات، ئه‌مه‌ش به‌هۆی فشار‌و هه‌ڵمه‌ت و داواكاری زۆری جه‌ماوه‌ر بۆ وه‌ستاندنی ئاهه‌نگه‌كه، به‌تایبه‌ت له لوبنان و فه‌له‌ستین و ئوردن و كۆلۆمبیاوه. یه‌كێك له ئه‌ندامانی هه‌ڵَمه‌تی ئابڵۆقه خستنه‌سه‌ر ئه‌كادیمیای رۆشنبیری ئیسرائیلی رایگه‌یاندووه، به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی شاكیرا پێیان راگه‌یاندووه كه هیچ ئاهه‌نگێك له ئیسرائیل سازناكات، هه‌رچه‌نده به سه‌دان بلیتی ئاهه‌نگه‌كه له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك فرۆشراوه. هه‌ڵَمه‌تی ئابڵۆقه خستنه‌سه‌ر ئه‌كادیمیای رۆشنبیری ئیسرائیلی، بووه هۆی فشار خستنه‌سه‌ر شاكیراو به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌بڕوای ئه‌وان ده‌چێته چوارچێوه‌ی به‌سروشتیكردنی رۆشنبیری و پێدانی شه‌رعیه‌ت به ده‌وڵه‌تێك نیزامی جیاكاری و ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی دژی فه‌ڵه‌ستین به‌كارده‌هێنێت. خاك - سیڤا ئازاد س: العربیه
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure