خەبات عەبدولڵا پەنجا ساڵێک لەمەوبەر، ترسی گەورەی هەموو حکومەتەکانی عێراق نقومبوونی بەغدا بووە لەسەر دەستی ئەو وەحشەی ناوی دیجلە بووە، بەتایبەتیش لە بەهاراندا. ئاخر هەر بە ڕاستیش لانی کەم لە دە ساڵی جیاجیادا بەهۆی بەرزبوونەوەی لەڕادەبەدەری ئاوەڕۆکەیەوە، بەغدا ڕووبەڕووی نقومبوونی یەکجارەکی بۆتەوە. لەخۆڕا نیە یەکێک لە بەندەکانی ئەو ڕێکەوتننامەیەی کە حکومەتی عێراق لەمیانەی شاندێکەوە بە سەرۆکایەتی نوری سەعید لەگەڵ تورکەکان لە ١٩٤٦دا واژۆی کرد، (کۆنترۆڵکردن)ی ئاوی هەردوو ڕووباری دیجلە و فورات بووە. بەگوێرەی هەندێک سەرچاوە عێراق لە ناوەڕاستی پەنجاکاندا و لەسەر زاری نوری سەعیدەوە سکاڵای خۆی لای تورکیا کردووە کە پێویستە کۆنترۆڵی ئاوی دیجلە بکات تا بەغدا لە مەترسی نقومبوون ڕزگاری ببێت. لە هەمان سۆنگەوە حکومەتەکانی عێراق تەنها ئەو دەمە بیریان لە دروستکردنی بەنداوەکانی کوردستان کردەوە، کە ڕووباری دیجلە ببووە مەترسی لەسەر بەغدا و ناوچەکانی نزیکی ڕووبارەکە. بۆیە پێش کشتوکاڵ و ئاودێری، مەبەستی سەرەکی لە دروستکردنی بەنداوەکانی کوردستان، بەتایبەتیش هەردوو بەنداوی دوکان و دەربەندیخان و پاشتریش بێخمە (کە تەواو نەکرا)، کەمکردنەوە و نەهێشتنی مەترسی لافاوی ساڵانەی ڕووباری دیجلە بووە. سه‌رچاوه‌كانی ڕووباری دیجله ده‌كه‌ونه ناوچه‌ی ده‌ریاچه‌ی هازاری باكوری كوێستانه‌كانی مه‌عده‌ن لە چیاكانی هه‌كاری له كوردستانی باكور. پێش ئه‌وه‌ی به كوردستانی باشوردا تێپه‌ڕێت به‌درێژایی ۳۰۰ كم به كوردستانی باكوردا به شاره‌كانی وه‌كو ئێرغانی، ئامەد، حه‌سه‌ن كێف و جزیره‌دا تێپه‌ڕده‌بێت و چه‌ندین چۆمی وه‌كو باتمان، خێرزان، بۆتانی تێ ده‌ڕژێت. له نزیك گوندی خاپور دیجله داخڵی كوردستانی باشور ده‌بێت. لێره به‌دواوه و تا گه‌یشتنی به رێژگه‌كه‌ی له شه‌تولعه‌ره‌ب، له به‌ری چه‌په‌وه پێنج چۆمی سه‌ره‌كی تێ ده‌رژێت كه هه‌ر پێنجیان كه‌وتوونه‌ته كوردستانی باشوره‌وه و تێكڕای ئه‌م چۆمانه ٦٥%ی بڕی ئاوی ساڵانه‌ی رووباره‌كه پێكده‌هێنێت. له‌نێو ئه‌وانه‌دا بڕی ئاوی زێی گه‌وره به‌ته‌نیا هێنده‌ی هه‌ر چوار چۆمه‌كه‌ی تره. ئه‌و لقانه‌ش یه‌ك به‌دوای یه‌ك له باكوره‌وه بۆ باشور به‌م شێوه‌یه‌یه: 1. چۆمی خاپور ئه‌م چۆمه له‌گه‌ڵ ڕووباری هیزڵدا له كوردستانی باكور هه‌ڵده‌قوڵێن. له سنوری ٢٠٠ کیلۆمەتری باكوری شاری موسڵ لە خۆرهه‌ڵاته‌وه ده‌ڕژێته دیجله‌وه. ئه‌م چۆمه لەگەڵ دیجله‌دا حه‌وزێك پێكده‌هێنن كه‌بڕه‌كه‌ی ده‌گاته ٢٨%ی سه‌رجه‌م ئاوی ڕووباری ناوبراو. 2. چۆمی زێی گه‌وره ئه‌م چۆمه له چیاكانی كوردستانی باكور له‌كێوه‌كانی مه‌رگه‌نه‌داغی نێوان هه‌ردوو ده‌ریاچه‌ی وان و ورمێ و ناوچه‌ی باشقه‌ڵا و ده‌وروبه‌ری جۆڵه‌مێرگ هه‌ڵده‌قوڵێت. ناوچه‌كانی زێبار و به‌رزان ئاوه‌ده‌دات و چۆمه‌كانی شه‌مدینان، حاجی به‌گ، ره‌واندز و دیلمانی لێ ده‌بێته‌وه و چۆمی خازه‌ر كه له ده‌وربه‌ری ئامێدی هه‌ڵده‌قوڵێت له خۆرئاوای شارۆچكه‌ی گوێره‌وه ده‌ڕژێنه ناوی و له ٤٥ کیلۆمەتری باشوری موسڵدا له‌نێوان شاری موسڵ و شرگاتدا له‌به‌ری چه‌په‌وه ده‌ڕژێنه ڕووباری دیجله‌وه. 3. چۆمی زێی بچوك ئه‌م چۆمه له كوردستانی خۆرهه‌ڵات له نزیك ناوچه‌ی لاهیجان و ناوچه سنورییه‌كانی ئێستای عێراق ـ ئێرانه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت و چۆمه‌كانی گۆمه و كۆیه و كه‌ندیناوای تێ ده‌ڕژێت و به‌نداوه‌كانی دوكان و دبسی له‌سه‌ر رۆنراوه. له نزیك شارۆچكه‌ی فه‌تحه‌وه له‌به‌ری چه‌په‌وه ده‌ڕژێته ڕووباری دیجله‌وه. 4. چۆمی خاسه (عوزێم) له ناوچه‌ی بازیان و ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت، سێڵاوه‌كانی داقوق و واقسوی تێ ده‌ڕژێت، ناوچه‌كانی كه‌ركوك، داقوق و خورماتوو ئاو ده‌دات. زۆربه‌ی وه‌رزه‌كانی هاوین ئه‌م چۆمه وشك ده‌كات، له نزیك شارۆچكه‌ی به‌له‌ده‌وه ده‌ڕژێته به‌ری چه‌پی رووباری دیجله‌وه. 5. چۆمی سیروان ئه‌م چۆمه له كوردستانی خۆرهه‌ڵات و ده‌وروبه‌ری چیاكانی هه‌ورامان و چوارتا و پێنجوێن و خورماڵ و ماوه‌ت هه‌ڵده‌قوڵێت و سێڵاوه‌كانی تانجه‌رۆ و چۆمه‌كانی ئه‌ڵوه‌ن و دێوانه‌ی تێ ده‌ڕژێت. چۆمی تانجه‌رۆ سه‌رچاوه‌ی بنه‌ڕه‌تی چۆمی سیروانه له كوردستانی باشوردا. به‌نداوه‌كانی ده‌ربه‌ندیخان و حه‌مرینی له‌سه‌ر رۆنراوه و له ٣٠ کیلۆمەتری خواروی به‌غدادا له‌به‌ری چه‌په‌وه ده‌ڕژێته دیجله‌وه. # تەنها بۆ زانیاری .. مێژووی گرنگترین لافاوەکانی ڕووباری دیجلە: • له ساڵی ١٩١٩دا ئاوه‌ڕۆی هه‌ردوو ڕووباری دیجله و فورات زیادیان كرد و كونی جیاجیا كه‌وته به‌سته‌كه‌ی باكوری به‌غداوه، به‌و هۆیه‌وه زیانی گه‌وره له مه‌زراكانی ده‌وروبه‌ری ڕووباره‌كه و هه‌روه‌ها زیانی ماڵی گه‌وره به‌ر دانیشتوانەکەی كه‌وت. • له ساڵی ١٩٢٣دا ئاوی دیجله زیادی كرد و به‌ری چه‌پی به‌سته‌كه‌ی باكوری به‌غدا له دوو لاوه شكا و بڕێكی زۆری ئاو له پشتی به‌سته‌كه‌ی خۆرهه‌ڵاتی پایته‌خته‌وه كۆبووه و به‌غدای رووبه‌ڕووی مه‌ترسی نقومبوون كرده‌وه. • له ساڵی ١٩٢٦دا ئاوی دیجله زیادی كرد و ئاوڕێكخه‌ری جۆگه‌ی ئەلدیفاعی ته‌قییه‌وه و ناوچه‌ی نێوان نیوه‌ڕێی ئه‌عزه‌میه و به‌غدا نقوم بوو. هه‌روه‌ها ئاو دزه‌ی بۆ ناوشار كرد و زیانی گه‌وره‌ی به به‌شێكی دانیشتوان گه‌یاند. • له ساڵی ١٩٣٧دا ئاوه‌ڕۆی دیجله زیادیكرد و به‌ری خۆرهه‌ڵاتی به‌سته‌كه‌ی باكوری به‌غدا له چه‌ند لایه‌كه‌وه شكاو ئاو تا پشتی شاره‌كه دزه‌ی كرد. • له ساڵی ١٩٤٠دا لافاوی دیجله مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی پێكهێنا. له هه‌ردوو لای به‌سته‌كه‌ی ئه‌مبه‌ر و ئه‌وبه‌ری رووباره‌كه‌دا شكانی جیاجیا روویاندا. له‌هه‌مان كاتدا به‌هۆی لافاوی ڕووباری فورات پرۆژه‌ی ئاودێری ئەلسەقڵاوییەی زه‌وییه‌كانی عەقەرقوف له به‌ری خۆرئاوی شاری به‌غدا نقومی ئاو بوون. • له ساڵی ١٩٤١دا لافاوی دیجله هه‌موو ژماره تۆماركراوه‌كانی پێشوی تێپه‌ڕاند، له به‌ری چه‌پی دیجله‌وه به‌سته‌كه‌ی باكوری به‌غدا له چه‌ند لاوه شكا. هه‌مان كات ڕووباری سیروان زیادیكرد و ئه‌مه‌ش وایكرد ئاوی هه‌ردوو ڕووبار له پشتی به‌شه‌كه‌ی خۆرهه‌ڵاتی به‌غدا كۆببێته‌وه و ناوچه‌كانی جادریه و به‌شێكی معەسکەر ڕەشید و زه‌عفه‌رانیه له باشوری به‌غدا نقوم بكات. • له ساڵی ١٩٤٢دا هه‌ردوو ڕووباری دیجله و سیروان له‌یه‌ك كاتدا به رێژه‌یه‌كی زۆر زیادیان كرد و ئاوی ڕووباری سیروان له‌پشتی به‌سته‌كه‌ی خۆرهه‌ڵاتدا كۆبووه‌وه و له‌گه‌ڵ ئاوی گونجه شكاوه‌كانی به‌ری چه‌پی به‌سته‌كه‌ی دیجله‌دا دزه‌یان كرد و به‌شه‌كه‌ی خۆرهه‌ڵاتی معەسکەر ڕەشید نقوم بوو. • له ساڵی ١٩٤٦دا ڕووباری دیجله به‌شێوه‌یه‌ك زیادی كرد، ئاستی ئاو و ئاوه‌ڕۆكه‌ی هی ساڵانی پێشووی تێپه‌ڕاند و به‌مه‌ش چه‌ند قڵیشێك كه‌وته به‌سته‌كه‌ی به‌ری چه‌پی ڕووباره‌كه له باكوری به‌غدا. له‌هه‌مان كاتدا ڕووباری سیروان زیادی كرد و ئاوی هه‌ردوو ڕووبار له‌پشتی به‌سته‌كه‌ی خۆرهه‌ڵاتدا مۆڵیان خوارد. معەسکەر ڕەشید و زه‌عفه‌رانیه و ڕۆستەمییە ژێر ئاوكه‌وتن و وای لێهات به‌غدا به ده‌ریایه‌ك له ئاو ده‌وره درابوو. به‌شێكی زۆری شه‌قام و به‌شێكی خانووبه‌ره‌كانی خۆرهه‌ڵاتی به‌غدای نقوم كرد. • له ساڵی ١٩٥٠دا هه‌ردوو ڕووباری دیجله و سیروان له یه‌ك كاتدا زیادیان كرد و چه‌ند درزێك كه‌وته به‌سته‌كه‌ی خۆرهه‌ڵاتی باكور و باشوری به‌غدا و ئاو له‌پشتی به‌سته‌كه‌ی خۆرهه‌ڵاتدا مۆڵی خوارد و به‌غدا رووبه‌ڕووی مه‌ترسی ژێرئاوكه‌وتن بووه‌وه. لێپرسراوان به‌ناچاری ناوچه‌كانی بەغدادولجەدیدە و معەسکەر ڕەشید و جادریە و زه‌عفه‌رانیه و ناوچه كه‌نارییه‌كانی ڕووباری سیروانیان ژێر ئاوخست، به‌غدا به‌رێكه‌وت له نقومبوون رزگاری بوو. • له ۱۹٥٦/۳/۲۹ پێوه‌ره‌كانی سه‌ر چۆمه‌كانی دیجله هه‌موو رێكۆرده‌كانی پێش خۆیان تێپه‌ڕاند. بۆیه یه‌كسه‌ر په‌نجه‌ره‌كانی ئاوڕێكخه‌ری سه‌رسار كرانه‌وه و ئاوه‌كه له‌وێدا عه‌ماركرا. ده‌ریاچه‌ی سەرساری نزیك بێجی له توانایدایه نیوه‌ی ئاوی لافاوی دیجله لای خۆی گل بداتەوە. * بۆ زیاتر زانیاری بڕوانە: خەبات عەبدوڵڵا، بنەما تیۆرییەکانی جوگرافیای عەسکەریی کوردستانی باشور، چاپی یەکەم ٢٠٠٠، چاپی دووەم ٢٠٠٥.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure