فیلمی (ئه‌یلان)ی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر كه به سپۆنسه‌ری زانكۆی نۆلج به‌رهه‌مهێنراوه، له فێستیڤاڵێكی سینه‌مایی نێونه‌ته‌وه‌یی له وڵاتی ئیتاڵیا خه‌ڵاتی باشترین فیلمی پێبه‌خشرا. ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر له‌باره‌ی وه‌رگرتنی ئه‌و خه‌ڵاته‌وه وتی "فیلمی (ئه‌یلان) له فێستیڤاڵی كلات نیسای سینه‌مایی كه له وڵاتی ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌چوو، خه‌ڵاتی باشترین فیلمی وه‌رگرت". وتیشی "له فێستیڤاڵه‌كه‌دا 437 فیلم به نوێنه‌رایه‌تی 60 وڵاتی جیهان به‌شداریان كرد‌و له‌نێو ئه‌و فیلمانه‌دا فیلمی (ئه‌یلان) خه‌ڵاتی باشترین فیلمی پێبه‌خشرا". له‌باره‌ی چیرۆكی فیلمه‌كه‌وه ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر وتی "چیرۆكی فیلمه‌كه باس له ئه‌یلان كوردی ده‌كات كه له سوریا شه‌ڕ ده‌ستپێده‌كات له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی رێگه‌ی تاراوگه دهگرنهبهرو به‌ره‌و توركیا به‌ڕێده‌كه‌ون، به‌ڵام له‌وێ به‌رله‌وه‌ی بگه‌ن به كه‌ناری ئارامی شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا ده‌یكاته قوربانی". فیلمی سینه‌مایی (ئه‌یلان) له‌لایه‌ن جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر كاری ده‌رهێنانی بۆ كراوه‌و ئومێد رۆژ كاری مۆسیقای فیلمه‌كه‌ی جێبه‌جێكردووه‌و هه‌روه‌ها ئالان رۆژبه‌یانی كاری گرافیك و دیزاینی فیلمه‌كه‌ی جێبه‌جێكردووه. دواهه‌مین فیلمی سینه‌مایی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر فیلمێك بوو به‌ناوی (بێده‌نگی ئاسمان) كه له كه‌متر له ساڵێكدا له 54 فێستیڤاڵی سینه‌مایی جیهانیدا به‌شداری كرد‌و چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێنا. جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر ره‌حمان له‌دایكبووی ساڵی 1983ی شاری هه‌ولێره، له ساڵی 2001ـه‌وه ده‌ستیداوه‌ته كاری سینه‌مایی و له‌نزیكه‌ی 40 كورته فیلم‌دا یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر بووه‌و له 13 فیلمی سینه‌مایی درێژیشدا یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر بووه‌و له ساڵی 2010ـه‌وه كاری ده‌رهێنانی سینه‌مایی ده‌كات. خاك - شۆڕش محه‌مه‌د
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure