10/6/2018 08:54 AM

گوڵشیفته‌: ژنانی كورد ئازاترین ژنانی جیهانن

كچه‌ ئه‌كته‌ری ناوداری ئێران گوڵشیفته‌ فه‌راهانی ده‌ڵێت: ژنانی كورد له‌ شه‌ڕی دژی داعش ئازایه‌تیان له‌ خۆیان نیشانداوه‌و ژنانی كورد ئازاترین ژنانی جیهانن.

فه‌راهانی كه‌ له‌ فیلمی كچانی خۆر كه‌ له‌م ماوه‌یه‌دا له‌ فێستیڤاڵی كان له‌ فه‌ره‌نسا نمایشكرا ڕۆڵی كچێكی كورد ده‌بێنێت به‌ ناوی به‌هار كه‌ فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازییه‌و له‌دژی داعش شه‌ڕ ده‌كات.

گوڵشیفته‌ فه‌راهانی تائێستا له‌ 6 فیلمی كوردیدا ڕۆڵی گێڕاوه‌و سۆزو خۆشه‌ویستییه‌كی زۆری بۆ كورد هه‌یه‌ و زۆرجار وتوویه‌تی هه‌رچه‌ند كورد نیم، به‌ڵام كورد له‌ناو دڵمدایه‌.

فه‌راهانی چه‌ند ساڵێكه‌ له‌ فه‌ره‌نسا ده‌ژی و ده‌ڵێت هه‌رچه‌ند له‌ وڵاتی خۆم بێبه‌شكراوم، به‌ڵام هه‌موو جیهان وڵاتی منه‌.


خاك - س: ئاژانسه‌كان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved