12/6/2018 02:47 PM

لە ماوەیەکی کەمی نمایشیدا 42 ملیۆن دۆلاری بەدەستهێنا

فیلمی (Ocean‌s 8) کە کۆمپانیای (Warner Bros) بەرهەمیهێناوە، لەماوەی سەرەتای رۆژەکانی نمایشکردنیدا توانی بڕی 42ملیۆن دۆلار بەدەستبهێنێت.
بۆیە پێدەچت ئەگەر سەرکەوتنەکانی ئەم فیلمە بەمشێوەیە بەردەوامبێت دەبێتە دووەم فیلم لەمێژووی سینەمادا بەم ماوە کەمە بتوانێت داهاتێکی زۆر بەدەستبهێنێت.
فیلمی (Ocean‌s 8) دەرهێنانی گاری رووس-ەو هەریەکە لە کیت بلانشێت، ئۆلیڤیا مۆن، مات دیمۆن، سارا بۆلسۆن، ئانا هاسوای، ساندرا بۆلۆک، ریهاناو چەندین ئەکتەری تر رۆڵی تێدا دەبینن.

خاك- ئاژانسەكان







زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved