هێزه‌كانی پاراستنی ئه‌مریكا ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی هۆڵیوود "سوزان ساندراون"یان ده‌ستگیرد له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كان له ویلایه‌تی واشنتۆن دژی سیاسه‌تی نه‌هێشتنی كۆچبه‌ر كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ په‌یڕه‌وی ده‌كات. ساندراونی ته‌مه‌ن 71 ساڵ له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر نووسیویه‌تی: من ده‌ستگیركرام، به‌هێزبن و به‌رده‌وام بن". هێزه‌كانی پاراستنی ئه‌مریكا رۆژی پێنجشه‌ممه 28/6 زیاتر له 500 ژن و كچیان ده‌ستگیركردووه له ئه‌نجامی به‌شداریكردنیان له خۆپیشاندانه‌كان دژی تره‌مپ به‌رامبه‌ر به كۆچبه‌ره‌كان كه بووه هۆی په‌رتبوونی هه‌زاره‌ها خێزان له‌یه‌كتر له‌سه‌ر سنوری مه‌كسیك. خاك – سیڤا ئازاد س: روسیا توده‌ی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure