به‌رێوه‌به‌رێتی میراتی كه‌لتووریی شاری بوشه‌هر له باشووری ئێران دۆزینه‌وه‌ی شوێنه‌وارێكی 7000 هه‌زار ساڵه‌ی ئاشكرا كرد كه گرنگیی پێگه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی پشت كه‌نداو ده‌رده‌خات له سه‌رده‌مه دێرینه‌كاندا. به‌پێی ڕاگه‌یاندنی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه ، دانیشتوانی ناوچه‌یه‌كی نزیك شارۆچكه‌ی (ده‌یله‌م)ی سه‌ركه‌نار له لمی ناوچه‌كه‌یاندا چه‌ند پارچه‌یه‌كی شوێنه‌وارییان دۆزیوه‌ته‌وه و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی میراتی فه‌رهه‌نگیی ناوچه‌كه‌یانیان لێ ئاگادار كردووه‌ته‌وه و ئه‌ویش لای خۆیه‌وه پسپۆڕ و شاره‌زاكانی ناردووه‌ته ناوچه‌كه. له‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا هاتووه، ئه‌و شوێنه‌ی كه كه‌لوپه‌له‌كانی تێدا دۆزراوه‌ته‌وه به‌گردی (ته‌هماچی) ناسراوه و ده‌كه‌وێته 3 كیلۆمه‌تری خۆرئاوای گوندی ( عامری)ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی ده‌یله‌م، ناوچه‌كه چه‌ند گردۆڵكه‌یه‌كی تێدایه كه به‌رزایی هه‌ندێكیان 6 مه‌تره و كه‌وتووه‌ته ده‌شتێكی به‌رفراوان و پانه‌وه و تێیدا چه‌ندین ده‌فر و كه‌لوپه‌لی گڵینه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگ و ئێسكی مرۆڤ و ئاژه‌ڵیش دۆزراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها له‌و ناوچه‌یه‌دا چه‌ند كورسییه‌كی به‌ردینیش دۆزراوه‌ته‌وه و هه‌مووشی مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌زاره‌ی پێنجه‌می به‌ر له زایین كه ئه‌و مێژووه‌ش هاو ده‌می شارستانیه‌تی باكونی مردوشتی فارسییه. پێویسته بوترێت: ساڵی ڕابردوش له ناوچه‌كانی نزیك گوندی گناوه و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی سه‌ر به پارێزگای بوشه‌هر چه‌ندین كه‌لوپه‌ل و پاشماوه‌ی دێرین دۆزراونه‌ته‌وه كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و شارستانییه‌ته‌ی له هه‌زاره‌ی چواره‌م و پێنجه‌می پێش زایین‌دا له‌و ناوچه‌یه هه‌بووه. سه‌رچاوه: -ئاژانسی تسنیم
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure