11/7/2018 03:56 PM

موستەفا ساڵح كەریم وگێڕانەوە ئەزموونگەراییەكان



پ.د. زاهیر لە تیف كەریم
بەوپێیەی موستەفا ساڵح كەریم ،لەیەك كاتدا،ڕەخنەگر وچیرۆكنووس وسیاسەتمەدار و شارەزایەكی نموونەییە لەبواری ڕاگەیاندن ئەوا كارێكی زۆر سەخت وگرانە بیخەیتە نێو چوارچێوەی بیرێكی فەلسەفی وئەدەبی وڕێبازیی دیاریكراوەوە.بەڵام، لەگەڵ ئەمەشدا،دەشێت ئاماژە بەوە بدەین كەچەمكی تاقیگە ئەزموونگەراییەكان بەردی بناغەی بیركردنەوە ونووسینەكانێتی.ئەمەش بەو پێیەی سەرچاوەی ناوەڕۆكەكانی بریتین لەو بابەتانەی كەپەیوەندی ڕاستەوخۆیان بەهەستەكانەوە هەیە.كاركردن لەگەڵ هەستەكانیشدا دوورمان دەخاتەوە لەبۆچوونە ئایدیۆڵۆژییە تەسكەكەكان كەئەم جۆرە لە ئایدیۆڵۆژیا لەزۆر ڕووەوە گوشار دەخاتە سەر نووسەر كەبەپێی ویستی خۆی كار بكات وبەمەش هەستەكان دەكەونە ژێر هەڕەشەی سڕینەوە ویژدانی ومرۆڤایەتییەكانەوە.واتە موستەفا ساڵح كەریم گەرچی هەڵگری پەیامێكی فیكری وسیاسییە بەڵام باوەڕە سەرەكییەكی خۆی لەویژدانی هەستەكاندا دەبینێتەوە.لێرەشەوە هەستەكان، كەدەرئەنجامی ئەزموونەكانە،دەبنە بنەمایەكی سەرەكی كاركردن وبیركردنەوەكان.كاتێكیش ئەزموونەكان دەبنە پڕۆسەیەكی كاركردن ئەوا موستەفا ساڵح كەریم تەواو دوور دەكەوێتەوە لەگێڕانەوەی ڕووداوە مێژووییە سروشتی وكڵاسیزمەكان بەڵكو لەجیاتی ئەمە خۆی دەبێتە سەرچاوەیەكی هەرە بەنرخی مێژوو.ئەمەش بەوپێیەی خۆی كارێكتەر ودەرهێنەری ئەزموونەكانە،بەڵكو بەشێكی هەرە گرنگی ڕووداوەكانە.هەر لەبەر ئەمەشە لەكاتێكدا خودی خۆم گەر پێویستم بەزانیارییەكی مێژوویی سەردەم هەبێت ئەوا موستەفا ساڵح كەریم دەبێتە سەرچاوەیەكی یارمەتیدەر بۆ پڕكردنەوەی بۆشاییەكان.هەر ئەمەش وایكردووە كە كەسێكی فرە ڕەهەندی بێت وبۆ هەر ڕەهەندێك خاوەن ئەزموونێكی تیژی گێڕانەوەكانە كەسەرجەمیانی لەڕێگەی هەستەكانەوە وەرگرتووە.ئەم شێوازە لەكاركردن وبیركردنەوە تەواو كۆنتڕۆڵی زەمەنە جیاوازەكانی نووسەری كردووە بەجیاوازی فیكر وئایدیا.بەمانایەكی تر،گەر لەسەرەتاوە تاكو ئێستا هەڵگری چەند پەیامێكی فیكری وسیاسی بێت ئەوا ئەمە ڕەنگی نەداوەتەوە لەناوەڕۆكی نووسینەكانیدا چونكە سەرچاوەی نووسینەكانی، كەئەزموونە هەستییەكانە، زۆر گەورەترە لەو پەیامانە.بەمەش توانیوێتی پارێزگاری لەكەسێتی ناوەڕۆكی كاركردن ونووسینەكانی خۆی بكاتەوە.لەهەمان كاتیشدا هەستەكان هەمیشە گوشار دەخەنە سەرب بەوەی كەنووسین وناوەڕۆكانیدا كەسێكی باوەڕپێكراو بێت ئەمەش لەڕوانگەی ئەوەی هەستەكان دووردەكەونەوە لەبەرژەوەندییە میتریاڵییەكان وزیاتر حەزیان بەڕاستگۆیی ئەزموونەكانە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved