24/7/2018 04:12 PM

چل ڕێساكەی عەشق

 

ئامادەكردن و وەڕگێڕانی: كاشما جەلال
سەرچاوە :-  ڕۆژنامەی سەباحی توركی ( sabah gazetsi ) 
- ماڵپەری وەتەنی توركی ( vatan )

 
 بە یەكێك لە ڕۆمانە جیهانیەكان دادەنرێت وەڕگێڕاوە بۆ چەندین زمانی زیندووی جیهان و بۆ زمانی كوردیش وەڕگێڕدراوە.
ئەم ڕۆمانە، ر كە بە یەكیك لە پڕ فرۆشترین ڕۆمانەكان دادەنریت  و لەلایە  نوسەری  بە ناوبانگی تورك ( ئێلیف شەفاق) (elıf şafak) نوسراوە و  لە سالی ( ٢٠٠٩ ) بۆ ( ٢٠١٠) بە زمانی ئینگلیزی بڵاو كراوەتەوە ...


ناوەڕۆكی ڕۆمانەكە:
چل ڕێساكەی عەشق ڕۆمانێكە دەربارەی ڕۆمی و ڕوداوەكانی دو سەدەی جیاواز باس دەكات (سەدەی  دوانزەیەو سەدەی بیست و یەكی ئێستا )،  ئەمەش  دەربارەی پەیوەندی ڕۆحی دوو سۆفی ( جەلالەدینی ڕۆمی  وشەمسی تەبرێسی )( Jelaledin romi  ve  şemsı tebrze)  بووە، چیڕۆكی ئەم ڕۆمانە  پێكەوە گرێدانی كلتوری ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوا  بووە بەڵام ھەر یەكەو لە سەردەمی خۆیەوە، ئەم ڕۆمانە زیاتر لە (٦٠٠ ) ھەزار دانەی لێ فرۆشراوە   كە ناوی ئەم  ڕۆمانە چووە لیستی ئەو   بیست كتێبانەی كە زۆرترین قازانج و زۆرترین فرۆشی ھەبووە  كە دەگاتە نزیكەی یەك ملیۆن لیرەی توركی و لەم لیستەی خوارەوەشدا بە ئاشكرا  دیارە كە لە پلەی یەكەمدایە .....


چیرۆكی ڕۆمانەكەش باس لە  ژنێكی تەمەن  ٤٠ ساڵ   ئەكا  ناوی ( ئێلا ڕۆبنشتاین) كە زۆر غەمگینە  و ژیانی وەكو ئاوێكی وەستاو  بێجوڵەیە و  لە جێگەی خۆی ماوەتەوەو توشی بێزاری و نائومێدی بووە و دواتر دەست بە كارێك ئەكات بۆ یەكەمین كاریشی  نووسینی سەرنجە بۆ ڕۆمانێك بە ناوی (كفری شیرین)لە لایەك و لە لایەكی تریش  باسی پەیوەندی (شەمس و ڕوومی) دەكا كە چۆن پاش ئەوەی شەمس دێتە لای ڕوومی  ودەیكات بە كەسێكی جیاواز و شاعیرێكی بەسۆز و  گەورەی ئەو سەردەمەو گرنگی دان بە عەشق و خۆشەویستی، هەروەها كاریگەری ڕێساكانی شەمسیشی دەكەوێتە سەر كە بریتین لە( چل) ڕێسا بۆ  (ژیان و خۆشەویستی و عەشق و ئایین و ڕۆح و دەروون) ....


 خاڵی سەرەكیش كە وای لەم ڕۆمانەش كردووە  خوینەرێكی زۆری ھەبێت شێوازی نوسینەكەیەتی و ھەڵبژاردنی  زمانەكەیەتی  بە شێوەیەكی زۆر سادە نوسراوە كە خوینەر  ھەر لەگەڵ خوێندنەوەی یەكەم  لاپەڕەدا  تێ ئەگات ڕۆمانەكە باس لە چی ئەكات و بێ ئەوەی ھیلاك بێت دەتوانێت چێژ لە ڕۆمانەكە ببینێت،لەھەمووشی گرنگتر كار ئەكتەری ناو ڕومانەكە ناسراون و  ئەو كەسایەتیانە بون ...
ئەم ڕۆمانە دوو جار وەڕگێڕاوەتە سەر زمانی كوردی لەلایەن دوو وەرگێڕی بە توانا :
بەرهەم ناودەشتی لە ئینگلیزییەوە  وەریگێڕاوە لە ژێر ناونیشانی (چل یاسای عاشقانە)... (جەلیل كاكە وەیس) لە زمانی عەرەبیەە وەری گێراوەتە سەر زمانی كوردی بە ناوی ( چل ڕیساكەی عەشق ) ...
 -لە ساڵی ( ٢٠١٢ ) ( خالد الجبیلی)  ئەم ڕۆمانەی لە ئینگلیزییەوە بۆ عەرەبی وەرگێڕاوە لەژێر ناونیشانی( قواعد العشق الاربعون) ...





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved