26/7/2018 01:06 PM

موزیكی كاتێك هەناسە چیاكان ئاوێتە ئەبن بەرهەم دەهێنرێت

ئەم پارچە موزیكە لە ئاوێـتە بونی كەلتورە جیاوازەكانەوە هەڵقوڵاوەو كاری برهەم هێنانی بۆ كراوە .

ستۆدیۆی یاد هەستاوە بە بەرهەم هێنانی كلیپەكەو لەماوەیەكی نزیكدا بڵاو دەكرێـتەو لەداهاتوودا بە وتەی هونەرمەند كاروان حەمید حەلاق.

ئەم پارچە موزیكە لەلایەن پافڵ سەرهەنگەوە كاری دەرهێنانی بۆكراوەو ئاوازی موزیكەكە لە فۆلكلۆری زاراوەی هەورامیەوە وەرگیراوە .

لەلێدوانێكیدا بۆخاك تیڤی هونەرمەند "كاروان حەمید حەلاق" رای گەیاند "كە بۆیەكەمجارە ئامێری كورا لەگەڵ ئامێرێكی كوردی لە پارچە موزیكێك بەیەوە كار پێبكرێت كە كورا ئامێرێكی ئەفریقیە ,هونەرمەند ئەوەی روون كردەوە كە لە كلیپەكەدا جل و بەرگی سپی پۆشراوە بەمەبەستی ئەوەی ئەو رەنگە رەنگی ئاشتیەو پەیامی ئاشتی كوردمان لەوكلیپە بۆ گەلانی دونیا ئاشكرا كردووە ".

چاوەرێ دەكرێت لە نەوروزی 2019 ئەو كلیپە بڵاو بكرێتەو كە تێیدا چەندین هونرەمەندی بیانی بەشدارییان لە بەرهەم هێنانی كلیپەكەو موزیكەكەی كردووە .

هونەرمەندە بەژداربوەکان:
کاروان حەمید حەلاق 
بە ئامێری شمشاڵ و باڵەبان لە گەڵ مەقام
خانمە هونەرمەند دیمفی پێتەرس
بە ئامێری کۆرا و خوێندنی ئۆپێرا   وه‌ هه‌روه‌ها گرووپی دانس و موزیكی ئه‌فریکی به‌ سه‌رپه‌رشتی كۆڵاو بەشدار دەبن.

 

خاك:كاروان محەمەد

 









زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved