26/7/2018 03:38 PM

جەی دی سالنجەر

 (Catcher in the Rye)


ناونیشانی ڕۆمانە ناوازەکەی جەی دی سالنجەر بوو کە وەرگێڕدراوە بۆ زمانی کوردی لە لایەن دوو وەرگێڕی جیاوازەوە کە یەکێکیان بە ناونیشانی (پاسەوانێک لە مەزرا) و ئەوەی دیکە بە ناونیشانی (پاسەوانی کێڵگەی گەنم) وەریانگێڕاوە و بڵاوکراوەتەوە و بەردەستە لە کتێبخانەکان، ئەم ڕۆمانە نوسەرەکەی هەڵدایە ناو پڕفرۆشترین ڕۆمانەکانی جیهانەوە و ناوبانگێکی گەورەی پێ بەخشی کە زۆربەی زۆری ژیانی لە هەڵهاتندا بەسەر برد لە هەوادارەکانی، نوسەرە ئایکۆنیکەکە هەوڵی دەدا کە ئەو کاتانەی هەیەتی لە دوای ڕۆمانەکە لە تەنهای و دابڕاندا بەسەری ببات لە خانویەکی دارین دا لە دارستاندا، ئەو توانای ئەوەی نەبوو لەوە زیاتر بەرچاو بمێنێتەوە لەناو خەڵک دا.
سالنجەر سێ جار ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە، ڕووبەڕووی کێشەی یاسایی لە بڵاوکردنەوە و مافی پاراستنی کارەکانیدا بۆتەوە چەندین جار لە ژیانیدا. فیلمیکیش لەسەر ژیانی نوسەری دیاری سەدەی ٢٠ی ئەمریکا هەیە بە ناوی 
( Rabel in the rye )
لە ساڵی ٢٠١٣ دا پلان داندرا بۆ بڵاو کردنەوەی ٥ کتێبی بڵاونەکراوەی کە ئەمەش لەدوای سێ ساڵ بوو لە مەرگی سالنجەرکە لە ساڵی ٢٠١٠ دا کۆچی دوای کردبوو.
لێرەدا هەندێک زانیاری دەخەینە ڕوو لەسەر ئەفسانەیەکی ئاڵۆزی ئەدەبی ئەمریکی:
١ دەیتوانی وەک ئەدیبێکی نەناسراو و نادیار بمێنێتەوەبمێنێتەوە
ڕۆمانەکەی جەی دی سالنجەر چەند جارێک ڕەت کرایەوە لەلایەن بڵاوکارەکانەوە، کاتێک کە سالنجەر کارەکەی پێشکەش کرد بۆ بڵاوکردنەوە لە ناوەندی نیۆرکەر کە ناوەندێکی گەورەی بڵاوکردنەوەی ئەدەبیە لە ئەمریکادا، سەرنوسەر و دەستەی بڕیاردەرانی، ڕۆنامەکە ڕەتیان کردەوە بەهۆی ئەوەی پێیان وابوو کەسایەتی هۆڵدن کۆڵفیڵف لە ڕۆمانەکەدا کەسایەتیکەی نا واقعی و باوەڕپێنەکراوە بەم شێوازە بڕیاریان دا کە کارەکە وەرنەگرن، دووهەم کۆمپانیای بڵاوکردنەوە کە کارەکەیان ڕەت کردەوە کۆمپانیای هارکۆرت برەیس بوو، بەڵام کاتێک بە شێوەیەکەی لەناکاو ڕۆمانەکە بڵاوکرایەوە، سەرکەوتنێکی گەورە و کاریگەری تۆمارکرد ٦٥ ملیۆن دانەی لێفرۆشراوە لە کاتی بڵاوکردنەوەیەوە تاوەکو ئیستا و بە یەکێک لە باشترین نوسراوەکانی سەدەی ٢٠ دادەندرێت.
٢ ئەگەر نەیویستایە ببێت بە نوسەر دەیتوانی وەک گۆشتفرۆشێک کار بکات 
باوکی سالنجەر، سۆل سالنجەر، هاوردەکارێکی خاوەن داهاتی گۆشت و پەنیر بوو، دەیویست کە کوڕەکەی هەمان ڕێچکەی ئەو بگرێت و درێژە بە کارەکەی بدات، سۆل کوڕەکەی نارد بۆ نەمسا بۆ فێربوونی ئاڵوگٶر و بازرگانی گۆشت لە کاتی جەنگی جیهانی دووهەم دا بەڵام نوسەرەکەی داهاتوو هەر لە دوای یەک مانگ لە دەستبەسەرداگرتنی ناوچەکە لە لایەن نازیەکانەوە وڵاتەکەی بەجێ هێشت و کارەکەشی بەجێهێشتو گەڕایەوە بۆ وڵاتەکەی خۆی.
٣ هۆڵدن کۆڵفیڵد لەگەڵ سالنجەر دا چووە مەیدانی جەنگەوە
سانجەر خزمەتەی سەربازی کرد بۆ سوپای نەتەوە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە جەنگی جیهانی دووەم دا، و بەشداربوو لە هێرشکردنە سەر نۆرماندی ، هەر لە ڕۆژی گەیشتنیەوە هەتا ڕۆژی هێرشە گەورەکە سالنجەر شەش چاپتەری لە ڕۆمانەکەی نوسی و بەردەوام بوو لە کارکردن لەسەر ڕۆمانەکەی لە ساڵانی جەنگدا، لە ئەرکەکەیدا، ئەو لە پێشڕەوترین سەربازان بوو کە چوونە گرتگە ئازادکراوەکانەوە، خزمەتی کردوە وەک ئەفسەری سیخوڕی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دیلەکانی دوژمندا، و بە سەرکوتوی کارەسەربازیەکانی ڕاپەڕاندووە.
٤ سێ ڕوداوی تراژیدی پەیوەندیدار بوون بە ڕۆمانەکەی سالنجەرەوە
دڵتەنگانە، کەسایەتیەکەی هۆڵدن کۆڵفیڵد کاریگەری کردە سەر کۆمەڵگا بۆ ئاکت کردن بە شێوەیەکی دژە کۆمەڵگایانە، لە دوای کوشتنی جۆن لینۆن لە ساڵی ١٩٨٠ دا کە ئاوازدانەر و گۆرانیبێژێکی ئینگلیز بوو، لە لایەن مارک دەیڤید چاپمان کە دواتر کۆپیەکی ڕۆمانەکەی سالجەریان لەلای دۆزیەوە، لە دانپیانانەکانیدا لە دادگا دواتر ئاماژەی بەوەدا کە ڕۆمانەکە وەڵامی هەموو پرسیارەکانیەتی کە بۆچی کوشتنەکەی ئەنجامداوە. لە ساڵی ١٩٨١ دا کاتێک جۆن هینکڵی هەوڵی کوشتنی ڕۆناڵد ڕەیگنی دا، لێکۆڵەران لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەیەن بەوە دابوو کە کۆپیەکی ڕۆمانەکەی سالنجەریان دۆزیوەتەوە لە ژوورەکەی جۆن لە هۆتێلەکەدا. هەروەها لە ساڵی ١٩٨٩ دا ڕۆبەرت جۆن باردۆ کە کتێبەکەی بەدەستەوە بوو ڕێبیکا شافێری کوشت کە ئەکتەرێکی سینەمای بوو.
٥ چارلی چاپلن بەربەرەکانیکارەی بوو لە بەدەست هێنانی خۆشەویستەکەیدا 
لە ساڵی ١٩٤١ دا، سالجەری ٢٢ ساڵ ژوانی لەگەڵ کچێک گرت بە ناوی ئونا ئونێڵ کە کچێکی ١٦ ساڵی خێزانێکی خانەدانی نیوۆرک بوو، هەروەها کچی شانۆنوس ئۆجین ئونێڵ بوو، پەیوەندیەکەیان کۆتای پێ هات کاتێک سالنجەر چوو بۆ جەنگ هەروەها ئونا چوو بۆ کالیفۆڕنیا و لەوێ ئەفسانەی بێدەنگی بواری شانۆی ناسی کە ئەویش چارلی چاپڵن بوو، لەناکاو بڕیاری هاوسەرگیری دەدەن و دەبێتە خێزانی چوارەم و کۆتای چارلی چاپڵن، سالنجەر دەربارەی ئاهەنگەکەیان لە ڕۆژنامەدا دەبینێت ئەو کاتەی کە لە شەرگەدایە، لە کاتێکدا پیێ وابوو هیشتا خۆشەویستیەتی و چاوەڕوانیەتی بۆ ئەوەی لە جەنگ بگەرێتەوە.
٦ ئەو داواکارێکی ڕووحی بوو کە چەندین ئاینی دنیای خوێند 
سالنجەردەربارەی چەندین ئاینی خوێندوە لە ماوەی ژیانیدا، لەوانەش بودیزم، هیدۆیزم، زانستی کریستیانی، تەنانەت مەشقەکانی یۆگاشی ئەنجام دەدا، چارەسەرکردنی نەخۆشی لە ڕێگەی خواردنەوە و خواردنی تەندروست ئەم داواکاریە ڕوحیانەی وایان لێکردبوو نامۆ بێت، لایەنە ڕوحیەکەی پاڵنەر و پشتیوانێکی باشی بوون لە لایەنی نوسیندا و هاوکارییەکی زۆریان کرد، چی دەربارەی ئەو شتانەی کە ئەنجامی دەدان وا دەردەکەوێت سوود بەخشبووبن بۆ تەندروستی چونکە بە لەشێکی ساغەوە مایەوە تاکو ساڵی ٢٠١٠ و لە تەمەنی ٩١ ساڵی دا کۆچی دوای کرد.

ئامادەکردنی: لاس لوقمان بە سوود وەرگرتن لە:
Biography.com



 
 
 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved