د. دڵشاد مسته‌فا چیرۆكی ئه‌م به‌خشنده‌ییه نه‌سه‌بی ده‌چێته‌وه سه‌ر رۆژگارێكی دوور ، خانمنێك له ترۆپكی لاوی‌دا ، له رۆژگارێكدا كه ژیان و جوانیه‌كانی له‌سه‌ر دوندێكی بڵندن ، ئه‌و بۆ درێژه‌دان به خه‌بات ، بۆ پشتیوانیكردنی شۆرشی نیشتمان و بۆ چوونه شاخ و مانه‌وه له‌وێ له‌گه‌ڵ مامی گه‌وره‌ی كورد ، بێ دوودڵی ، ئارام ئارام ، هه‌روو پرچی خۆی ده‌بڕێ و وه‌ك دوو گوڵه گه‌نمی كوێستانی له نێو خاكی یاده‌وه‌ریان ده‌نێ و ده‌ڵێ : من شاخ هه‌ڵده‌بژێرم ، چیا ته‌نها هاوڕێ و پشتوانهكهی كورد و ده‌بمه هاوه‌ڵی پێشمه‌رگه ، كه‌چی له نێو مێژووی ئێمه‌دا ئه‌م دیمه‌نه پڕ له جه‌ساره‌ت و ئازایی و شه‌نگییه باس ناكرێ . هه‌ورازه رێی شاخ و خه‌باتی هه‌ڵبژارد و له‌وێ هه‌نگاو هه‌نگاو سه‌رده‌كه‌وێ و به‌ردو دار‌و دۆڵ ده‌وه‌ن و ببار و لوتكه شاهیدی ده‌ده‌ن ، كه ژنێكی رچه‌شكێن له نیگای كامێراكه‌یه‌وه داستانی پێشمه‌رگه تۆمار ده‌كات ، كانی و ره‌ز و زنه و چه‌م و زه‌نوێر و زناره رێی ئه‌و كوێستانه له حكایه‌تی ژنێك ده‌دوێن ، چاوی ناوه به هاوێنه‌یه‌كی سه‌رسامه‌وه و یاده‌وه‌ری قوربانی و سه‌ربڵندیی و قاره‌مانی نه‌مر ده‌كات . گوێم لێ بوو ، ته‌وارێكی باڵ زڕكهفتی له‌گه‌ڵ دوندا قسه‌ی ده‌كرد و ده‌یوت : ئاخر كێ دیویه‌تی ، له‌كام شۆرش بیستوتانه هاوسه‌ری ڕابه‌ری شۆرش له‌نێو ئاگری شه‌ڕدابێ و كامێرایه‌ك به‌ده‌ستییه‌وه سڵ نه‌كا له لرفه‌ی ئاگر ، گوێ بهقیژهی گولله نه‌دا و چركه به‌چركه به‌دوای ئازایه‌تییه‌وه بێت . دوند وه‌ك هه‌میشه به هێمنی و ویقاری پیرێكی دنیادیتهوه به ته‌واری وت : من ده‌مێكه ئه‌م خاتوونه ده‌ناسم ، ئه‌و له‌مێژه كوانوی به‌رخودان له هه‌ناویدایه ، ڕسته مرواری به‌خت بوون و گیانفیدایی له‌ملدایه . وه‌لێ رۆژێ بیستت خۆی باسی یه‌كێك له‌وانه بكات ، گه‌وره‌یی وایه ، ته‌واری زێڕین گه‌وره‌یی وایه . به‌ڵام ئیدی رۆژی ئه‌وه‌یه ئێمه‌ی شاهیدحاڵهكانی ژیانی ئه‌م میهره‌بانه پێكڕا سه‌ره‌قه‌ڵه‌مێك له‌سه‌ر هه‌ندێك له هه‌نگاوه‌كانی ئه‌و بڵندبوون و مه‌زنییه باس بكه‌ین . ساڵ گه‌یشته ١٩٩١ شۆڕش به ئاكامی ڕاپه‌ڕین گه‌یشت ، ئه‌و خانمه وه‌ك هه‌میشه به‌به‌رگی پێشمه‌رگه‌وه هاته‌وه شار ، چاكی لێ‌كرد به‌لادا و كه‌وته نێو دنیای به ئه‌رشیفكردنی به‌رخودان . ئه‌و له‌نێو زه‌ینی خۆیدا دنیایه‌ك بۆ كورد ده‌نه‌خشێنێ ته‌ڵایی ، ئاینده‌یه‌ك له‌ره‌نگی ئه‌ڵماسێكی به بریسكه . هه‌ر له‌و سه‌ره‌تایه‌دا خواستی خزمه‌ت ده‌یكاته خاوه‌نی پرۆژه‌ی منداڵپارێزی كوردستان و له‌گه‌ڵ كه‌سه دڵسۆزه‌كانیدا ده‌كه‌ونه نێو دنیای خه‌می منداڵانی كورد ، پرۆژه له‌داوی پرۆژه ، به‌رنامه له دوای به‌رنامه بونیاد ده‌نێن و چیان پێ بكرێت له ڕاژه‌ی دۆزینه‌وه‌ی ژیانی شایسته بۆ منداڵانی كورد ده‌یكه‌ن و درێغی ناكه‌ن . هه‌ر له‌و رۆژگاره‌شدا ئه‌ندێشه‌ی گۆڤاری ره‌نگینی( په‌پوله ) چرۆ ده‌كا و به ماندووبوون و ئه‌رك و بودجه‌ی خۆی یه‌كه‌مین گۆڤاری منداڵئنی كوردی له دوای ڕاپه‌ڕین چاپ و بڵاو ده‌كاته‌وه . هونه‌ر بۆ ئه‌و ، ئه‌و ده‌ربازه واڵایه بوو‌و كه مرۆڤبوون ده‌كاته دوو هێنده ، شه‌یدای تابلۆ و ره‌نگ و ووشه و نیگاری هونه‌رمه‌ندی كورد پیرۆكهی ( گه‌له‌ری زاموا) ده‌كاته ئامانج . له‌وێوه ماڵی یادگارییه‌كانی منداڵی خۆی و نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار و روناكبییر ( مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ) ده‌كاته گه‌له‌رییه‌ك بۆ نمایش و پاراستنی كاری هونه‌ری كه هه‌نگاوێكی تری پێشڕه‌وانه‌ی ده‌گمه‌ن بوو . ئیدی لێره‌وه (زاموا) هه‌ر به‌ته‌نها وه‌ك ناوی دێرینی ( گوڵعومه‌ر ) و سلێمانییه‌كه‌ی بابان و شاره حه‌یاته‌كه‌ی مام نه‌مایه‌وه ، زاموا بووه هه‌وێنی چه‌ندین پرۆژه‌ی جۆراوجۆری خزمه‌ت به بواره‌كانی هونه‌ر و ئه‌ده‌ب و كه‌لتوور . له‌وێ پرۆژه‌ی پاراستنی ده‌ستنووسه‌كان وه‌ك بیرۆكه‌یه‌كی گه‌لێك مه‌زن سه‌ری هه‌ڵدا . ژماره‌یه‌كی زۆر له نووسه‌ران دهستنوسهكانیان له قوژبنی ماڵ و كونجرهكانیدا تۆزی لێ نیشتبوو ، خه‌م و مه‌راقی له‌ناوچوونیان له‌ناوه‌وڕا ئه‌و نوسه‌رانه‌ی بانكۆڵ كردبوو . بۆیه ئه‌م خانمه به‌خشنده‌یه پرۆژه‌ی پاراستنی ده‌ستنووسه‌كان په‌سه‌ند ده‌كات و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو كتێب چاپكران به‌ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی له فه‌وتان ڕزگار بكرێن . ئاخر ئه‌م بیرۆكه‌یه به ته‌نها له زه‌ینی بیرمه‌ندانی پێشڕه‌وی سه‌رده‌می شۆرشی فه‌ره‌نسای ساڵی ١٩٦٨ دا هه‌یه و بۆ ئه‌وان وه‌ك مه‌زنی ته‌ماشا ده‌كرێ ، كه‌چی لێره خانمێكی میهره‌بانی كورد په‌ی به‌و گرنگییه ده‌بات و به بێ ده‌نگی له سیمای به‌خته‌وه‌ری ئه‌وانی تر ده‌روانێ ، ئاخر ئه‌و له بێستانی كتێبدا گه‌وره بووه ، له هه‌ناوی چیرۆكدا فێری هۆنینه‌وه‌ی زه‌نگیانه‌ی حه‌رف بووه ، پاڵی داوه‌ته‌وه به‌به‌ژنی زرافی ڕۆمانه‌وه ، له‌به‌ر چراوگی شیعردا داستانی خۆڕاگری ئه‌زبه‌ر كردووه ، ئه‌و كچی پیاوێكه له دارسێوی نومری و دایكێك له گه‌لاوێژی پڕ له پرشنگی وشه و خۆی دره‌ختێكی به‌ژن بڵندی به‌خشنده‌یی و هاوسه‌ری مامێك لێوان لێو لهزرنگی ، تۆ ڕوانه ئه‌م هه‌موو مه‌زنییه پێكڕا ده‌یگه‌ێننه كوێ . خولیاكانی ئه‌و به‌ته‌نها له‌یه‌ك شوێندا ناوه‌ستێ ، بۆیه بووه داهێنه‌ری پرۆژه‌ی ئه‌رشیفكردنی شۆڕش وپرۆژه‌ی سیرامیك و شه‌تڵگه‌ی شه‌هید شه‌ماڵ و پشتیوای به‌شێك له‌كاره‌كانی پرۆژه‌ی په‌یكه‌رسازی كوردستان و له‌سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕیندا و ته‌واو ساڵی ١٩٩١ گه‌یشته ره‌واندووز و له‌وێ په‌رده‌ی له‌سه‌ر په‌یكه‌ری (پێشمه‌رگه سونبولی شۆرش ) له‌دا كه دیاری سلێمانی بوو بۆ شاره‌كه‌ی پاشای گه‌وره . له نێو ته‌م و غوباری شه‌ڕه‌كاندا ، له‌و ده‌مه‌ی هێشتا زامی ته‌ڕی شه‌ری ناوخۆ و نه‌هامه‌تییه‌كانی به‌رۆكی ئه‌م نیشتمانی كورده‌ی به‌رنه‌دابوو ، ئه‌و له سۆراخی فراوانكردنی پانتایی ئازادی‌دا بوو . بۆیه له نێو ڕاگه‌یاندنی كوردیدا یه‌كه‌م میدیای ئه‌هلی سه‌ربه‌خۆی دامه‌زراند و ( ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی خاك له ئازاری ١٩٩٧ دا یه‌كه‌م پرشنگی با ئاسمانی راگه‌یاندنی كوردیدا په‌خش كرد . ( خاك ) ئه‌و ده‌روازه رۆشنه‌ی زۆرینه‌مان دنیامان لێوه ده‌بینی ، بووه واقیعێكی شیرین و ئه‌لته‌رناتیفی گه‌لێك ناوازه بۆ ئوانی تر كه سیاسه‌ت دروشم و دید و نیگایان بوو . خاك TV به دروشمی ته‌له‌فزیۆنی هه‌مووان ، كوچه به كوچه‌ی ئه‌م شاره ده‌گه‌ڕاو به‌رامه‌ی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان و خۆشبه‌ختی په‌خش ده‌كرد . ئه‌و (ریپۆرتاژ) ی (پهلكهزێڕنه)ی وه‌ك (گۆڤاری رۆشنبیری) ده‌سكه‌نه ده‌كرد و له( كڵاورۆژنه)ی (بێدارانی شه‌و)ه‌وه ( به‌رنامه‌ی به‌رنامه) ی وه‌ك دیارییه‌ك ( بۆ مێژوو) تۆمارده‌كرد و له ( چاوه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م) دا (ئه‌نفال ) و وه‌ك زامێكی قوڵ ده‌ناساند. گۆڤاری خاك سه‌رچاوه‌یه‌كی پڕ له‌زانیاری و هه‌واڵ و سیاسه‌ت و هزر و هونه‌ر و فه‌رهه‌نگ ومێژوو ، ره‌نگین به نیگاری ووشه ، شێلگیر و له‌ناخه‌وه ههلقوڵاوهكانی داده‌ی هه‌مووان مانگانه دیدی خوێنه‌رانی ڕوناكتر ده‌كردوه . ڕادیۆی خاك … ده‌نگه زوڵاله‌كه‌ی خه‌ڵك ، دنیایه‌ك له داهێنای هێنایه كایه، به هه‌وڵ و ماندوبوونی به‌رێوه‌به‌ر و كارمه‌ندانی پرۆژه‌ی كتێبی ده‌نگی بۆ یه‌كه‌م جار هێنایه گۆرێ . سیخورمهش وه‌ك یه‌كه‌م ده‌ستپێكی ناوه‌ندی خاك ، وه‌ك واڵاترین ده‌روازه‌ی ڕه‌خنه بووه وێری سه‌رزمانی خه‌ڵك و دادگای خه‌ڵك و فریادی خه‌ڵك و تۆقێنه‌ری هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێشتر سڵیان له‌چه‌وتی نه‌ده‌كرده‌وه . ئاخر ئه‌م خاتوونه ده‌یوست به‌ها به ووشه‌ی (نا) بداته‌وه گه‌رووی تاساوی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌ژێر زه‌بری ژیان و شه‌ڕ و نه‌هامه‌تییه‌كاندا ووشه‌ی لێ نه‌ده‌ترازا واڵا بكات . ئه‌و خواستی بوو ئیدی خه‌ڵك به‌رووی هه‌موو جۆره‌كانی سته‌مدا بووه‌ستی و بڵێ (نا) . مرۆڤی كورد هۆشیار بێته‌وه به مافی خۆی ئیدی ترسی له‌هه‌موو رێگرییه‌كان بڕه‌وێته‌وه . ئه‌و دڵی به كوژانوهی ئه‌ستێره‌یه‌كی ئاسمانی سلێمانی ده‌سوتا ، گه‌ر مانگه شه‌وێك له‌م شاره بتۆرایه ئه‌و دڵی ده‌بووه پارچه‌یه‌ك پشكۆ ، به‌جۆرێك له‌گه‌ل مه‌راقی دایكی سه‌روپرچ خوێناوی، سلێمانی ، دا بووبوونه یه‌ك به سانایی لێك جوێ نه‌ده‌كرانه‌وه . ته‌واو له‌یادمه .. سه‌ره‌تای هه‌زاره‌ی دوومه و خه‌ونێكمان هه‌یه گه‌وره .. گه‌وره‌تر له به‌ژنی مه‌راقی ئه‌م كورده و رۆشنتر له زه‌ینی پڕ شه‌وقی خه‌ڵكی تر . ئێواره‌یه‌ك وه‌ك سروشته هێمن و لهسهرخۆكهی خۆی پێی وتم : ده‌ی ڕۆڵه ! ئه‌وه خه‌ونه‌كه‌مان هاته ده‌ی و ده‌ستپێبكه‌ن . وای داده چ ئه‌فسونێكه ئه‌وه ، ستافێكی كه‌م له په‌نجه‌كانی ده‌ست ناترازێین تۆ بڵێی بهشاباری ئه‌و ئه‌ركه بێین ؟ وه‌ك هه‌میشه پڕ وره و وه‌ك سروشتی خۆی هێور وتی : كوڕی من ده‌بێت شه‌و و رۆژ بخه‌نه سه‌ریه‌ك .. وامان كرد و هه‌ساره‌ی ( كوردسات ) ماڵی هه‌مووان وه‌ك كاكێشانێكی نوێ به‌ره‌و كه‌شكه‌لانی ئاسمان چوو .. چ رۆژێ بوو ئه‌وه ! چ خه‌ونێ ! له مێژه ده‌مه‌وێت ده‌رفه‌تێك بڕه‌خسێ و شاهێدییهك بۆ مێژوو بده‌م ، ساڵی ٢٠٠٤ و له‌سه‌رو به‌ندی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراق و مه‌جلیسی حوكم ئێواره‌یه‌ك خه‌می كوردبوون ، تاسه‌ی ئازادی هزر و یادی بۆ بیرۆكه‌یه‌ك وروژاند و به‌سه‌لیقه‌ی سیاسییه‌كی به‌ئه‌زموونه‌وه له‌داهاتووی هه‌رێمی كوردستانی ده‌ڕوانی . ئه‌و قاڵبووی ئه‌زموونی سیاسه‌ت بوو وه‌لێ نه‌یده‌ویست وه‌ك سیاسی ره‌فتار بكات ، به‌ڵام كاتێك سه‌روه‌ری هه‌رێم كه‌وته به‌رده‌می هه‌ڕه‌شه ئه‌و به‌ر له هه‌موو كه‌س بۆ ده‌رفه‌تێك ده‌گه‌ڕا ده‌ستكه‌وتی كورد تێیدا مسۆگه‌ر بێت . حاكمی مه‌ده‌نی ئه‌مریكا بیرۆكه‌ی فیدراڵی پارێزگاكانی خستبووه به‌رنامه‌وه و ده‌یویست ئه‌و شكۆیه‌ی هه‌رێم ، ئه‌و ئازادییه‌ی به گیانفیدایی ده‌یان هه‌زار شه‌هید و سه‌دان هه‌زار قوربانی به ده‌ست هاتووه له‌به‌ین به‌رێت . به‌ڵام بێ ئاگا له‌وه‌ی خاتوونێك لێره‌یه و به ئیلهام له په‌یمانی سیڤه‌ر بیرۆكه‌ی ( بزوتنه‌وه‌ی ریفراندۆمی ساڵی ٢٠٠٤) ی داڕشت و یه‌كه‌م وتار له ژووری میوانه‌كه‌ی خۆیدا نوسراو له‌وێوه ئه‌مریكییه‌كان و ته‌واوی دنای خرانه به‌رده‌م ڕاچهنینێكی سیاسی و ویژدانی و له‌و بیرۆكه‌یه پاشگه‌ز بوونه‌وه . هه‌رده‌بوو بیلێم داده گیان ، چونكه تۆ به‌و بێ دهنگییهت ، ئاسوده‌یت به‌ڵام گه‌لێك مافی سروشتی خۆت هه‌یه گوێی پێ ناده‌یت ، ئاخر ده‌بێت ئه‌م هه‌نگاوانه با ئاوێكی ته‌ڵایی له ویژدانماندا بنوسین و مێژووش له ره‌نگینترین لاپه‌ڕه‌كانیدا تۆماریان بكات . ده‌یان و ده‌یان كاری تر كه ده‌گمه‌ن و بێ وێنه‌ت هه‌ن ، كێ ئه‌ندێشه‌ی بۆ رۆژنامه‌یه‌كی ئینگلیزی به نێوی (سۆما ) ده‌چوو كێ خه‌یاڵی لای (سولی فیلم) ه . ئاخر گه‌ر تۆ نه‌بای ئێستا له شوێن سه‌نته‌ری گه‌نجان ئاپارتمانی فیرعه‌ونێكی ترمان ده‌بوو ، گه‌ر تۆنهبای به‌شێكی گه‌وره ، نمادێكی له مه‌زنی خه‌بات و خۆراگری كورد و سته‌می به‌عس ( ئه‌منه سوره‌كه) له مێژبوو مۆڵی سه‌رمایه‌دارێ بوو ، شوێنی گه‌راجی پاسه‌كانی مه‌سله‌حه كه پرۆژه‌ی پاركێكی گه‌وره‌یه له داهاتوو ، ئێستا مالێ كه‌سێكی ده‌ست رۆیشتوو ده‌بوو . گەر تۆ نەبای كەی دەبووینەوە خاوەنی سەراكەی سلێمانی مەنزڵی گیانفیداییەكەی عەولە سیس و مەیدانی بەرهەڵستكاری، گەر تۆ نەبای یادی (ئوتێل فەرەح) ئێستا خەیاڵ بوو، ماڵی سۆفی كەریم چەندان خانووی كەلەپووری تر ئێستا كاولاشی یادی رۆژگارێك دەبوون لەیادچوو دەبوون، گەر تۆ نەبای كێ لەیادی ئەو بەساڵا چووانەدا بوو كە فەرامۆشی گۆشەی تەدبیریان بوو، میهرەبانانە (خەڵوتگەی پیری) ت بۆ كردنە دیاری. هەر تۆ بووی لەساڵی 1996 دەستەی فریاكەوتنی قەڵای هەولێرت دامەزراندو هەر لەوێ بۆ یەكەم جار گەلەری (ئەربێلا)ت كردەوەو رەمزی مێژووی هەولێر (پەیكەری ئیبن مستەوفی)ت كردە دیاری‌و وەك چەپكە گوڵ دات لەسینەی قەڵا. تۆ لەپێناو هێشتنەوەی گیانی مرۆڤ بوون گەلێك لەنەخۆشخانەكانی كوردستان (هیوا، شار، چەمی رەزان، شۆڕش)و چەندانی ترت ئاوەدانكردەوەو تا ئێستاش هەر بەو كۆمەكانە دەژێنەوە كە دڵی بەخشندەی تۆ دەیانبەخشێ، چ شادییەك لەسیماتا دەبینم كاتێ بزەی شیفا لەسەر لێوی نەخۆشێك، پیرێك، منداڵێكی زامدار دەبینی. گه‌ر تۆ نه‌بای منداڵانی نێو بازار و گه‌ره‌كه هه‌ژار نشینه‌كان خانووه قوڕه‌كانی هه‌میشه مام دروشمی سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی له‌وانه‌وه بوو ، له كوێ به (كازیوه) كان ئاشنا ده‌بوون . گه‌ر تۆ نه‌بای دنیایه‌ك خه‌ونی ترمان له به‌ین ده‌چوو . من هیچ كات ئه‌و دڵپهرۆشیی و خهمخۆرییهت بۆ ئه‌سحابه‌سپی له‌یاد ناكه‌م ، تۆ ده‌گووت ئه‌وه به‌شێكه له یاده‌وه‌ری ئه‌م شاره ، له قودسییه‌تی ڕابردوو ، بۆیه دواجار له‌سه‌ر شێوازێكی مۆدرێ و به سوربوونی تۆ له‌سه‌ر دانانه‌وه‌ی ، باشایستهترین شێوه له جێی خۆی دانرایه‌وه . ئه‌و ده‌مه‌ی بڕیارتدا وه‌ك سیاسیه‌ك ده‌ست بخه‌یته سهربرینهكانمان ، ئاراسته‌ی ژیانی سیاسه‌ت له‌م نێوه‌نده گۆڕی به مانای وشه وه‌ك ژنێكی سه‌ركرده‌ی خاوه‌ن ئیراده‌ی مرۆیی و سیاسی گۆمی مه‌نگت شڵه‌قاند و وه‌ك هه‌میشه پێشه‌نگ و ڕچه‌شكێن ، خاكییانه بوویته جێی ئومێدی هه‌مووان . تۆ دایكی ئه‌م مێژووه نوێیهیت ، تۆ خانمه به‌خشنده و میهره‌بانه‌كه‌ی مۆزه‌خانه و شوێنه‌وارین (١٠) ساڵ له‌سه‌ر پرۆگرامێكی شوێنه‌وار تووشی دنیایك رێگر و گله‌یی هاتی ، به‌ڵام وازت له پشتیوانی ئێمه نه‌هێنا و به خه‌نده پڕ میهرهكهی خۆته‌وه ده‌توت رۆڵه ئێوه بۆ كوردی ده‌كه‌ن و گوێ به كه‌س مه‌ده‌ن . چ پشتیوانێكی مه‌زن بوویت . چ خاتوونێك له به‌ژنی لاولاوی نیشتمان و نیگاری ته‌واری سه‌ربڵند و هێزی ئه‌ژنۆی هه‌ژاران و داده رۆح شیرینه‌كه‌ی منداڵان و چیای به هێز له پشتی مام و دنیایه‌ك گه‌وره‌یی تر كه ئه‌م قه‌ڵه‌مه بنێس و خاكهڕایهی من ده‌ره‌قه‌تی ئه‌و مه‌زنییه نایه‌ت . خۆشبه‌حاڵی ئه‌و مێژووه كه ده‌زانێ له كوێدا جێی شایسته‌ت پێ ده‌به‌خشێ و خۆشنودیش بۆ ئێمه كه له‌سه‌رده‌می بوونی تۆدا له‌م نیشتمانه ژیاین .
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure