كه‌سێتیی كورد له گوتاری نه‌یارانه‌دا
*خوێندنه‌وه‌ی كتێب : دلاوه‌ر عوسمان
*ناوی كتێب : الشخصیە الكردیە فی الخطاب المعادی
*نووسینی :یوسف یوسف
*قه‌باره‌ی كتێب : (13×21سم) – ژماره‌ی لاپه‌ڕه : (180)
*تیراژ : (400) دانه
* ساڵ و شوێنی چاپ : 2017 – سلێمانی
*له بڵاوكراوه‌كانی ئه‌كادیمیای هۆشیاری و پێگه‌یاندنی كادران
به درێژایی مێژوو داگیركه‌رانی كوردستان هه‌میشه به هه‌موو شێوازێك له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوونه خاكی مێژوویی نه‌ته‌وه‌ی كورد هه‌رچی زیاتر بۆ خۆیان دابڕن و خه‌ڵكانی هاورده‌ی هاونه‌ته‌وه‌ی خۆیانی تێدا نیشته‌جێ بكه‌ن و كوردی خاوه‌ن ماڵ ده‌رپه‌ڕێنن و تا بۆیان كرابێت قه‌تڵوعامیان كردووه وه‌ك ترۆپكی جه‌نگی قڕێژیان بۆ له‌ناوبردنی نه‌ته‌وه‌كه‌مان , هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا راگواستن به‌رده‌وام یه‌كێك له سیاسه‌ته چه‌په‌ڵه‌كانیان بووه . له دوای ریككه‌وتنی به‌دناوی سایكس بیكۆدا كه له ئاكامدا كوردستان كرایه چوار پارچه و به‌سه‌ر چوار ده‌وڵه‌تدا دابه‌شكرا سیاسه‌ته‌كانی كوشتن و راگواستن و وێرانكردنی شار و شارۆچكه و گونده‌كانی كوردستان شایه‌دحاڵی ئه‌و چاوتێبڕینه چه‌په‌ڵه‌ی داگیركه‌رانن له خاكی كوردستان .
هاوشان له‌گه‌ڵ هه‌وڵی له‌نێوبردنی جه‌سته‌یی (فیزیكی) دا داگیركه‌ران هه‌وڵی له‌ناوبردنی زمان و كه‌لتوور و سڕینه‌وه‌ی مێژووی كوردیان داوه و هه‌میشه ویستوویانه هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد بشێوێنن و ناشیرین بكه‌ن و جۆره‌ها تۆمه‌ت و ناووناتۆره بۆ كورد هه‌ڵبه‌ستن تا پاساوی جه‌نگی قڕێژیان دژی نه‌ته‌وه‌كه‌مان بده‌نه‌وه , به‌ڵام خه‌یاڵیان خاو بووه چونكه كورد هه‌میشه به گیان و به خوێن به‌ره‌نگاریی له مان و مافی خۆی كردووه و تا ئێستا له‌سه‌ر خاكی كوردستانی نیشتمانی ئازیزی خۆیدا ماوه‌ته‌وه و نه‌تواوه‌ته‌وه و زمانی شیرینی كوردی كۆكه‌ره‌وه و ناسنامه‌مانه و به كوێرایی چاوی دوژمنان پێی ده‌دوێین و پێی بیرده‌كه‌ینه‌وه .
بێگومان له‌هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وه سه‌رده‌ستانه‌ی كه كوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه ده‌نگی نه‌شاز و شۆڤێنی و چه‌واشه‌كار و بێ‌ویژدان زۆرن ,به‌ڵام خه‌ڵكانی به ویژدان و هه‌قگۆش له‌نێو ئه‌و نه‌ته‌وانه‌دا هه‌ن كه فێڵیان له ویژدانی خۆیان نه‌كردووه و دانی هه‌قیان به كورددا ناوه .
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا كتێبی (( كه‌سێتی كورد له گوتاری نه‌یارانه‌دا)) به زمانی عه‌ره‌بی له نووسینی نووسه‌ری فه‌له‌ستینی یوسف ساڵح یوسف ناسراو به یوسف یوسف و له بڵاوكراوه‌كانی ئه‌كادیمیای هۆشیاری و پێگه‌یاندنی كادران,ده‌نگێكی زوڵاڵ و بوێری نووسه‌رێكی دیاری نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب زمانه كه له نزیكه‌وه كوردی ناسیوه و به ویژدان و راستگۆییه‌وه ره‌وایه‌تیی دۆزی كورد بۆ هاوزمانه‌كانی روون ده‌كاته‌وه و ئه‌و چه‌واشه‌كارییه ریسوا ده‌كات كه ده‌رهه‌ق به كورد كراوه و ده‌كرێت .
كتێبه‌كه بریتییه له (3) به‌ش و تێكڕای به‌شه‌كان(9) باس یاخود بابه‌ت ده‌گرنه‌خۆ و له كۆتایی هه‌رباسێكیشدا په‌راوێزه‌كان دانراون , به‌م شێوه‌یه : به‌شی یه‌كه‌م به ناونیشانی ((چه‌واشه‌كاری و وێنای كورتكراوه)) سێ باس ده‌گرێته‌وه , له‌باسی یه‌كه‌مدا به‌ناونیشانی ((به‌دبێژیی و وێنای كورتكراوه)) دا نووسه‌ر سه‌ره‌تا به‌پێی ره‌گی چه‌مكه‌كان له زمانی عه‌ره‌بییدا ئه‌وه روون ده‌كاته‌وه كه به‌دبێژی له پاشمله باسكردنی خه‌ڵكی و ناوناتۆره‌لێنانیانه , راسته كه‌سی به‌دبێژ ره‌وشتی به‌ره‌و داڕمان ده‌چێت و وێنای كورتكراوه ره‌نگه خراپه‌كاریی تێدا نه‌بێت به‌ڵام كاتێك داگیركه‌ر ئه‌م وێنایه له گوتارییدا به‌كارده‌هێنێت ئه‌وا شتێكی مه‌ترسیداره چونكه وێنه‌ی راسته‌قینه‌ی گه‌لان وه‌لاده‌نێت و وێنایه‌كی دیكه ده‌خاته شوێنی كه به‌لای په‌یام وه‌رگره‌وه ده‌بێته وێنه‌یه‌كی بێزراو به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر داگیركه‌ر جه‌نگ دژی ئه‌و گه‌له به‌رپا بكات ئه‌وا ئه‌وه‌نده بیانوو ده‌خاته‌روو تا ئه‌م كاره بكات به مه‌به‌ستی داگیركردنی خاكه‌كه‌ی و كردنی گه‌له‌كه به پاشكۆیه‌كی بێ ده‌سه‌ڵات .
له‌م باره‌یه‌شه‌وه نووسه‌ر نموونه‌ی ئه‌وه ده‌هێنێته‌وه كه بیرمه‌ندو ئه‌دیبانی زایۆنیزم دوای كۆنگره‌كه‌یان له بازل ـی سویسرا له ساڵی(1879) وێنایه‌كی كورتكراوه‌ی نێگه‌تیڤیان به‌رامبه‌ر عه‌ره‌ب و فه‌له‌ستینییه‌كان به‌كارهێناوه تا پشتگیریی خۆئاوا بۆخۆیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن .هه‌مان شێوازی ناشیرینكردنی كه‌سێتیی ده‌رهه‌ق به هیندییه سووره‌كان كه دانیشتوانی ره‌سه‌نی ئه‌مه‌ریكای باكوورن به‌كارهێندراوه و به‌درێژایی چه‌ندین سه‌ده جه‌نگی قڕكردن و راگواستنیان له‌دژدا به‌رپاكراوه وه‌ك چۆن كاتی خۆی كۆلۆمبس ناووناتۆره‌ی (خۆپه‌رست)ی خستبووه دوایانه‌وه .
نووسه‌ر ده‌ڵێت ئه‌م گوتاره به‌ره‌و ئه‌و ره‌وتی نوكته ونوكته‌كارییه رامانده‌كێشێت كه ئه‌مجاره‌یان عه‌ره‌ب گاڵته به كورد ده‌كات كه هه‌مان گوتاری ناشیرینكردنی كه‌سێتی به‌رامبه‌ره مه‌به‌ستی بنه‌ڕه‌تیی ئه‌م ره‌وته‌ش به‌شداریكردنه له‌جه‌نگی دژ به‌م میلله‌ته كه كوردستانی وڵاتی له پیلانی سایكس بیكۆ له دوای بڕانه‌وه‌ی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهاندا كرایه چوار پارچه و به‌سه‌ر تورك و فارس و عه‌ره‌بدا دابه‌شكرا,ئه‌م داگیركه‌رانه‌ش گوتاری خراپیان به‌رامبه‌ر كورد هه‌یه له‌وانه نوكته بۆ گاڵته‌كردن به‌كورد وه‌ك چۆن عه‌ره‌ب له‌عیراقدا به نوكته گاڵته به كورد ده‌كات ,مه‌به‌سته‌كه‌ش بۆ خۆشی نییه به‌ڵكو بۆ ناشیرینكردنی كه‌سێتیی كورده . فرۆید پێی وایه نوكته ده‌مامكێكی دوژمنكارانه یاخود سێكسیه كه تاك هه‌موو حاڵه‌ته‌كانی شكست و دۆڕانی خۆی پێ ده‌شارێته‌وه و ده‌یه‌وێت كه‌سانی دیكه‌ش هه‌مان هه‌ستی ئه‌ویان هه‌بێت .
ئه‌رشاك سافراستیان ده‌ڵێت له نیوه كۆنه‌كه‌ی گۆی زه‌وییدا هیج ره‌چه‌ڵه‌كێكی مرۆیی به‌قه‌د گه‌لی كورد به‌رده‌وام دوچاری زوڵم نه‌هاتووه و خراپ لێی تێنه‌گه‌یشتوون .
هه‌روه‌ك نووسه‌ر ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه خۆرئاواییه‌كانیش به‌تایبه‌تی به‌شێك له رۆژهه‌لاتناسه‌كانیان كوردیان به رێگری وچه‌ته‌یی تۆمه‌تباركردوه . نووسه‌ر ده‌ڵێت راسته كۆمه‌ڵگه‌ی كورد وه‌ك هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیكه شتی نێگه‌تیڤی تێدایه به‌ڵام ره‌خنه‌گرتنی كه‌سێكی وه‌ك شه‌ره‌فخانی به‌دلیسی شتێكه و گوتاری داگیركه‌ر شتێكی دیكه‌یه .
له باسی دووه‌مدا به ناونیشانی (( بێویژدانی و ویژدان له توێژینه‌وه‌یه‌كی هه‌واڵگرییدا)) نووسه‌ر له‌باره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی ده‌زگای ئیستیخباراتی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگریی عیراق ده‌دوێت كه كاتی خۆی له‌باره‌ی كه‌سێتیی كورد و ره‌فتاری و پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه كراوه , توێژینه‌وه‌كه هه‌وڵ ده‌دات رێگا له‌به‌رده‌م ده‌وڵه‌ت خۆش بكات تا كوردله‌چه‌ند شوێنێكی قه‌فه‌س ئاسا دوور له زێدی بنه‌ڕه‌تیی خۆیان كۆنتروڵ بكات و و ویژدانیان وێران بكات و مێژوویان بسڕێته‌وه و به‌ته‌واوه‌تی تێكیان بشكێنێت .
له باسی سیێه‌مدا به ناونیشانی (( حیكایه‌ته‌كان .. وێنه‌ی نێگه‌تیڤی كورد)) له‌باره‌ی تویژێنه‌وه‌یه‌كی هاوژین عه‌بدولخالیق ده‌دوێت به‌ناونیشانی (( وێنای كورد له حیكایه‌ته‌كانی هه‌زار و یه‌ك شه‌ودا)) كه تێیدا توێژه‌ر شیكاری بۆ (3) حیكایه‌ت كردووه كه ناوی كوردیان تێدا هاتووه و به خراپه باسی كه‌سێتیی كورد كراوه كه پێی وایه ئه‌مه ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌ڵوێستێكی سیاسییه هه‌روه‌ك ئه‌و قسه‌یه‌ی عه‌بدولڕه‌قیب یوسف ده هێنێته‌وه كه كوردستان له دێر زه‌مانه‌وه لانكه‌ی شارستانیه‌ت بووه ولێره‌وه شارستانیه‌ت بۆ شوینانی دیكه‌ش بڵاو بووه‌ته‌وه بگره سۆمه‌رییه‌كان یه‌كه‌م شه‌پۆلی شارستانیه‌تیان له دانیشتووانی كوردستانه‌وه وه‌رگرتووه .به‌ڵام نووسه‌ر پێی وایه ئه‌و نموونانه‌ی له حیكایه‌ته‌كاندا هاتوون مه‌رج نییه مه‌به‌سته‌كه بۆ ناشیرینكردنی گشت تاكێكی كورد بێت .
له كۆتاییشدا وه‌ك نموونه‌ی ئه‌و كه‌سانه دوور له چه‌واشه‌كاری قسه‌ی خێریان ده‌رهه‌ق به كورد كردووه ئه‌و قسه‌یه‌ی فرایزه‌ر ـی گه‌ڕیده له سه‌ده‌ی نۆزده‌دا ده‌هێنێته‌وه كه ده‌ڵێت : (( كورد زیاتر له موسڵمانانی دیكه به‌وه ناسراوه كه سه‌رڕاسته , په‌یمان نه‌شكێنه , سۆزی جوامێرانه‌ی بۆ كه‌سوكاری هه‌یه و ره‌فتاری به‌رامبه‌ر ژن مرۆڤانه‌یه)) .
به‌شی دووه‌م به ناونیشانی ((سروشتی خۆڕسكی كورد و جه‌نگی له‌ناوبردن)) سێ باس ده‌گرێته‌وه , له‌باسی یه‌كه‌مدا به‌ناونیشانی (( سوارچاكانی خۆرهه‌ڵات .. ژیان موڵكی كه‌سی ئازایه)) نووسه‌ر سه‌ره‌تا ده‌ڵێت گه‌ر ده‌ته‌وێت گه‌لێك به باشیی بناسیت ئه‌وا ده‌لاقه‌یه‌ك به‌سه‌ر حیكایه‌ت و سه‌ربرده نووسراو یان ده‌ماوده‌میه‌كانییدا بكه‌وه و ئه‌مه ئه‌و ئاوێنه‌یه‌یه كه واقیعه‌كه وه‌ك خۆی نیشان ده‌دات . كورد كه ئه‌بوفیان ـی نووسه‌ری ئه‌رمه‌نی ناسناوی (( سوارچاكانی خۆرهه‌ڵات))ی لێناون به ئه‌زموونی سه‌ختیان له گشت پارچه‌كانی كوردستاندا ده‌ركیان به‌وه كردووه كه (( ژیان موڵكی كه‌سی ئازایه)) .
نووسه‌ر روونی ده‌كاته‌وه كه سروشتی خۆڕسكی مرۆڤ مه‌سه‌له‌یه‌كی چه‌سپاوه له كه‌سێتییه‌كه‌یدا و ئازایه‌تی به‌شیكه له‌و سروشته‌ی كورد , به‌رگریی كوردیش له خاكه‌كه‌ی مقاوه‌مه‌ته دژی داگیركه‌ر نه‌ك یاخییبوون وگێره‌شێوێنی وه‌ك نه‌یاران ناوی ده‌به‌ن.ده‌شڵێت ئه‌و وڵاتانه‌ی كه خاكی كوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه نه‌یانتوانیوه ژیله‌مۆی ئه‌م مقاوه‌مه‌ته بكوژیننه‌وه و كورد له بۆته‌ی خۆیاندا بتوێننه‌وه .
له باسی دووه‌مدا به ناونیشانی ((حیكایه‌تخوانی كورد – هێنانه‌وه‌كایه‌ی مێژوو , بڵێسه‌كه ناكوژێته‌وه)) نووسه‌ر ئه‌و گۆته‌یه‌ی فلیجیسكی ده‌هێنێته‌وه كه ده‌ڵێت فۆلكلۆری كوردی له‌راده‌به‌ده‌ر پێگه‌یشتووه . له‌م باره‌یه‌وه نووسه‌ر شیكارییه‌ك بۆ داستان یان خۆی وته‌نی حیكایه‌تی دوورودرێژی قه‌ڵای دمدم ده‌كات و ده‌ڵێت ئه‌و قه‌ڵایه ته‌نها ته‌لارێكی ئه‌ندازه‌یی قه‌به نییه به‌ڵكو ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌و شوێنه قایمه‌ی كه زه‌حمه‌ته دوژمنان داگیری بكه‌ن وگه‌له‌كه‌ی له‌ناو به‌رن و ره‌نگه هێمایه‌كیش بێت بۆ خودی كوردستان . هه‌روه‌ك له‌باره‌ی سوارچاكی و ره‌وشتی به‌رزی پاڵه‌وانی داستانه‌كه عه‌مه‌رێ جه‌لالی ده‌دوێت كه دواتر ناسناوی خانی له‌پ زێڕینی لێ ده‌نرێت كه وێنای راسته‌قینه‌ی كورد ده‌رده‌خات . شه‌ڕی قه‌ڵای دمدم له ساڵی (1608) له نێوان عه‌مه‌رخان و شاعه‌باسی سه‌فه‌وی رووی داوه و سه‌ره‌نجام به كاره‌سات كۆتایی هاتووه و هێمن موكریانی وته‌نی بۆته بزوێنه‌ری هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی زانایانی كورد و ئه‌حمه‌دی خانی چل سال زیاتر دوای كاره‌ساته‌كه له پێشه‌كی مه‌م و زین دا به هه‌ستێكی ئاگرینه‌وه باسی كردووه .
له باسی سێیه‌مدا به ناونیشانی (( عه‌قڵی كورد .. مافی وه‌ڵامدانه‌وه)) سه‌ره‌تا نووسه‌ر روونی ده‌كاته‌وه كه زۆر شت له‌سه‌ر كورد نووسراوه له سه‌ده‌ی بیستدا ئه‌ویش به دوو ئاراسته یه‌كه‌میان به ویژدانه‌وه و دووه‌میان بێویژدانانه ,دوونموونه‌ی كه‌سانی به ویژدان ده‌هێنێته‌وه كه كه‌له‌باره‌ی كوردیان نووسیوه هه‌ریه‌ك له ئه‌ولیا چه‌له‌بیی گه‌ڕیده‌ی به‌ناوبانگی عوسمانی كه ساڵی (1655) به چه‌ندین ناوچه‌ی جیاجیای كوردستان گه‌ڕاوه , هه‌روه‌ها باسیل نیكتین خاوه‌نی شاكاری ((كورد لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سۆسیۆلۆژی و مێژوویی)). وه‌ك نموونه‌یه‌كیش بۆ جوامێریی كورد نووسه‌ر باسی ئه‌زموونی خۆی ده‌كات كه ساڵی (2006) به‌ناچاریی به‌غدای جێهێشتووه و به خێزانه‌وه چووه‌ته خانه‌قین و له‌وێ چۆن كورد داڵده‌یان داوه و هاوكارییان كردووه .
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت بوونی كورد له كوردستاندا ره‌گوریشه‌ی دێرینی هه‌یه و مه‌سه‌له‌ی ناسنامه‌ی جیاوازی كوردیش ئه‌و زمانه كۆكه‌ره‌وه‌یه ده‌یسه‌لمێنێت كه له‌رووبه‌ری (500) هه‌زار كیلۆموتری چوارگۆشه واته رووبه‌ری كوردستاندا بڵاو بووه‌ته‌وه .
به‌شی سێیه‌م به ناونیشانی ((كه‌سێتیی كورد .. دیدێكی پێكهاته‌یی)) دوو باس ده‌گرێته‌وه , له‌باسی یه‌كه‌مدا به‌ناونیشانی (( كورد.. دووانه‌ی پاڵنه‌ر و وه‌ستێنه‌ر)) نووسه‌ر له‌باره‌ی ئه‌و گۆته‌یه‌ی بێرنارد ویتمان ـی ئه‌ڵمانه‌وه ده‌دوێت كه كاتی خۆی له كوردستان كاری كردووه و له نامه‌یه‌كیدا بۆ هاوسه‌ر و كچه‌كه‌ی نووسیویه‌تی كه‌دوای ئه‌وه‌ی به فڕۆكه گه‌یشتووه‌ته به‌غدا پاش 24 سه‌عات به شه‌مه‌نده‌فه‌ر گه‌یشتووه‌ته كه‌ركوك له‌و ماوه كورته‌دا دوو گه‌لی ته‌واو جیاوازی خاوه‌ن دوو كه‌لتووری جیای به‌دی كردووه و ده‌ڵێت دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشتمه كه‌ركوك خۆم له‌عیراقێكی ته‌واو كوردییدا بینییه‌وه . لێره ته‌نیا كورد هه‌یه و به‌ده‌گمه‌ن عه‌ره‌ب هه‌یه ئه‌مه بۆ من جێگه‌ی سه‌رسامی بوو .
شایانی باسه ویتمان له ساڵانی (1945- 1963) له كوردستان ژیاوه و نامه‌كانی له دوو توێی كتێبێكدا بڵاوكراونه‌ته‌وه . هه‌ر له‌م بواره‌دا نووسه‌ر وته‌ی كه‌سانی دیكه له‌باره‌ی جیاوازیی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه و زمان و كه‌لتوور له گه‌لانی ده‌وروبه‌ری ده‌هێنێته‌وه و ده‌شڵێت كورد قه‌یرانی زمان و قه‌یرانی ناسنامه‌ی زمانیان نییه و كورد به‌م خه‌سڵه‌ته له زۆر خه‌ڵكی دیكه جیاوازن و بۆیه زمانی كوردی به درێژایی مێژووی خۆی فاكته‌ری یه‌كخستنی ئه‌م گه‌له بووه كه ده‌یانه‌وێت به نوكته له‌كه‌داری بكه‌ن .
له باسی دووه‌م و دواباسی كتیێبه‌كه‌دا به‌ناونیشانی (( كۆتایی .. سه‌ندنه‌وه‌ی مێژوو)) نووسه‌ر روونی ده‌كاته‌وه كه چۆن داگیركه‌ران به‌رده‌وام هه‌وڵیان داوه مێژووی كورد بشێوێنن و په‌رده‌پۆشی بكه‌ن, ده‌شڵێت هه‌ریه‌ك له هیندییه سووره‌كان و فه‌له‌ستینییه‌كان وكورد دوچاری داگیركارییه‌كی ریشه‌كێشكردن بوونه‌ته‌وه و مه‌به‌ستی كۆلۆنیالیست ئه‌وه بووه كه‌سانی دیكه له شوێنی خاوه‌ن خاك نیشته‌جێ بكات و هه‌موو شتێكی په‌یوه‌ست به مێژوو و كه‌لتوور و ئابووری و هه‌رشتێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندییدار به بونیادی پێكهاته‌یی ئه‌م میلله‌تانه له‌ناو به‌رێت .
له‌بواری هه‌وڵی سه‌ندنه‌وه‌ی مێژوودا له‌باره‌ی كتێبێكی مامۆستا جه‌عفه‌ر به ناونیشانی (( خانه‌قین له چاره‌كه سه‌ده‌یه‌كدا 1900-1925)) ده‌دوێت , ده‌شڵێت دووه‌م ژیانی مرۆڤایه‌تی له‌خاكی كوردستانه‌وه ده‌ستی پێكردووه چونكه كه‌شتی نووح به‌پێی كتێبی دروستبوون ـی ته‌ورات له سه‌ر چیای ئه‌رارات و به‌پێی قورئانی پیرۆز له‌سه‌ر چیای جودی له‌نگه‌ری گرتووه كه هه‌ردوو چیاكه كه‌وتوونه‌ته خاكی ناسراو به كوردستانه‌وه .هه‌روه‌ك له‌باره‌ی شارستانیه‌تی میدییه‌كان كه باوه‌ڕی وایه پێشینانی كوردی ئێستان و له‌باره‌ی هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی دۆسته‌كی و ئه‌یووبی كورده‌وه ده‌دوێت و له‌دواییدا ئه‌و قسه‌یه‌ی سه‌عد به‌شیر ئه‌سكه‌نده‌ر ـی تۆیژه‌ری كورد ده‌هێنێته‌وه كه ده‌ڵێت : كوردستان هه‌میشه نیشتمانی كورد بووه ته‌نانه‌ت بێ بوونی قه‌واره‌یه‌كی سیاسیی سه‌ربه‌خۆش تا بیانپارێزێت ,هه‌روه‌ك كورد هه‌میشه به زمانی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان قسه‌یان كردووه , په‌ره‌ش به دوو زمانی ئه‌ده‌بیی بنه‌ڕه‌تی ده‌ده‌ن ته‌نانه‌ت بێ سه‌رپه‌رشتیی ده‌زگای حكومه‌تیی به وێنه‌ی گه‌لانی دیكه‌ی خاوه‌ن قه‌واره.
له كۆتایی كتێبه‌كه‌شدا نووسه‌ر لیستی سه‌رچاوه‌كانی داناوه كه بۆ تۆیژینه‌وه‌كه‌ی سوودی لێ وه‌رگرتوون و بریتیین له ده‌یان كتێب و چه‌ند گۆڤارێك.